ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی نوامبر هەیئەتێکی گروپی هەرێمەکانی کوردستان کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانێش یەکێکە لە ئەندامەکانی،
سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیایان کرد و چاویان بە جێگری بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و عیراق کەوت.
لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە هێڕشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هەروەها یارمەتیەکانی وڵاتانی ئەورۆپایی بە تایبەت بریتانیا کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنە باس لە پێشێل کاریەکانی ماڤی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران و ئیدامەی ئەم پێشێل کاریە دوای هاتنە سەر کاری ڕوحانی کرا، بەرپرسانی بەشی رۆژهەڵات لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕۆڵی کوردیان لە بەرانبەر تیروریستانی داعش گرنگ و بەرز نرخاند، هەر وا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران پێیان وابوو لە ئێران هیچ ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆ لە پەیوەندی لەگەڵ کەمینە نەتەوەکانی دیکەی ئیرانیش پێک نەهاتووە و وتیان ئەوان بە وردی چاوەدێری مەسەلەی کورد و ماڤی مرۆڤ لە ئێران دەکەن.
لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، فەرید دەیهیم ئەندامی کومیتەی بریتانیا بەشداری ئەو دیدارە بوو.
2014-11-12
کومیتەی بریتانیا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران