"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بەسەر شەهید بوونی فەرماندەی قارەمان “شەهید ئەنوەر ئیبراهیمی” کە لە ئاکامی نانەوەی مین لە شاری دەربەندیخان وێرای چوار هاوسەنگەریتری شەهید بوو، تێدەپەرێ .shehidani_eibrahimi

شەهید ئەنوەر ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی چاوی بە دونیا هەڵهێنا ،لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات دەگرێت و لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی بە رەسمی چەکی شەرەف دەکاتە شانی و دەبێتە پێشمەرگە و لە هێزی بێستوون و لکی شەهیدان سازماندەهی دەدرێ .

شەهید ئەنوەر بەهۆی ئازایەتی و مودیر بوونی توانی پلە نیزامییەکانی  وەکوو :  جێگرپەل ، سەرپەل ، جێگر لک بە سەرکەوتووی ببرێ و لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی بە هۆی شارەزابوونی لە کار و باری نیزامی و ناسینی ناوچەکانی جنووبی کوردستان ، لە هێزی زاگڕۆس بوو بە سەرلک .

لە ژێر فەرماندەیی ئەو فەرماندە قارەمانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا ، بە دەیان حەماسەی قارەمانانە و لێدانی زەبری قورس لە دوژمنی داگیرکەری کوردستان تۆمار کراوە، شەهید ئەنوەر لە ماوەی پیشمەرگایەتی دا سێ جار بریندار دەبێ ، بەڵام هەموو جارێک بە وەرەیەکی بەرزترەوە دێتەوە کۆری خەبات و تێکۆشان و بەگورتر لە جاران و بە ئیمانێکی قاییم و پتەو درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆی ئەداتەوە.

لە ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی ، کاتێک پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری دەربەندیخان لە باشووری کوردستان بۆ بنکەکانیان دەگەرانەوە، ماشینەکەیان کە هەشت پێشمەرگەی تێدادەبێ ، دەکەوێتە سەر مینێکی چێندراو کە لە لایەن سیخورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دانرابوو و لە ئاکام دا پێنج پێشمەرگە ، پێنج کۆتری ئاشتی وڵات ، پێنج قارەمانی مەیدانی خەباتی بەرهەقی میللەتەکەمان شەهید دەبن . ئەو شەهیدانە بریتین لە شەهیدان ” شاروخ مورادی فەرماندەری هێزی زاگرۆس خەڵکی سنە، ئەنوەر ئیبراهیمی سەرلک لە هێزی زاگرۆس خەلکی تەنگیسەری ناوچەی ژاوەڕۆی سنە ،سەلاح مورادی کادری دەرەجە چوار خەڵکی سۆ چەمشاری سنە، رەشید رۆستەمی پێشمەرگە خەڵکی مێراوێی ژاوەڕۆی سنە وتاهیر مەنووچێهری کادری دەرمانی خەڵکی نوتشە”.

هەزاران هەزار سڵاو لە گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان

ئامادەکردنی ویدۆ و نووسینی دەق و خوێندنەوە : شاهۆ ئیبراهیمی

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی