"an independent online kurdish website

لە کۆنفرانسێکی تایبەت دا کە بۆ بازرگانان و سەرمایەدارانی باشووری کوردستان لە پارێزگای هەمەدان رێکخرابوو، آیت اللە طه محمدی ” نوێنەری ولایەتی فەقیە لە هەمەدان” بەشداریی کرد و لە لێدوانێکی تایبەت  بۆ تۆری میدیایی رووداو پرژایە سەر پرسی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانazi_zi12

و گوتی:” بۆ ئەوەی ئەوان بگەرێنەوە، ئێمە مەرجمان هەیە ،ئەوان دەبێ تۆبە بکەن. چونکە ئەوان بە دوژمنی خۆیان هەڵ خەڵەتێندراون و وایان لێکردوون کە براکوردەکانمان ببنە دوژمنمان . ڕۆڵەکانمان بکوژن . هەر ئێمەش دەبێ باجەکەی بدەین . لە دواجاردا کورد دەبێ بەو مەرجە بگەرێتەوە کە چی دیکە فرێوی تورکیا، ئیسرائیل، ئەمریکا و ئۆرووپا نەخوا”.

هەر تایبەت بەو باسە و لە وڵامی قسەکانی آیت اللە محمدی دا ، خالید عەزیزی بەشداریی بەرنامەی “رووداوی ئەمڕۆ” بە پێشکەشکاریی هیوا جەمال-ی کرد و لە قسەکانی دا گوتی :”مەقوولەی(چەمکی) تۆبە شتێکە کە کۆماری ئیسلامی هەر لە یەکەم رۆژی دەسەڵاتی خۆی بەکاری دەبا . ئەوە شتێکی زۆر نامەسئوولانە و نامەعقوولە. لە ماوەی ئەو سی و پینج ساڵەدا ئاوا لەگەڵ موخالیفانی خۆیان تەعامولیان کردووە “.

لەو بەرنامەیەدا عەزیزی باسی لە دووجار دانیشتنی خۆی و حیزبەکەی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە نێوبژیوانیی لایەنێکی باشووری کوردستان کرد. عەزیزی لە قسەکانیدا گوتی کە هیچ لایەنێکیتری رۆژهەڵاتی کوردستانیان لەو دانیشتنانە ئاگادار نەکردۆتەوە.

هەرچەند نوێنەری عەلی خامنەیی بە مەرجی تۆبە کردن ئامادەیی حکوومەتەکەی بۆ گەرانەوەی حیزبەکانی رۆژهەڵات خستە روو، بەو حالەش کاک خالید پێداگریی لەسەر درێژەپێدان بە دانوستان لە  گەل کۆماری ئیسلامی کردەوە و گوتی کە دەرگایان بەسەر دانیشتنەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دانەخستووە.

فیلم

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی