له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئاوێنه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان مسته‌فا چاوڕه‌ش، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتیی، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌شه‌ڕه‌كه‌ی جه‌له‌ولادا قاسم سلێمانی لێبوه‌و شه‌رم له‌باسكردنیشی ناكه‌ن.
له‌باره‌ی ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش، ده‌ڵێت “میدیاكان به‌گشتی سه‌برمان لێ بگرن، په‌له‌ی چیتانه، جارێ با ئه‌م شه‌ڕه ته‌واوبێت‌و داعش ده‌ربكه‌ین“.
مستەفا چاورەش رەخنەگرانی لەسەر بوونی قاسم سلێمانی لە ناوچەکە و ئەو دۆستایەتی و هاوپەیمانییەی حیزبەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و قاسم سلێمانی هەیانە، بە منداڵ و هەرزەکار ناودەبات و دەڵێ:” قاسمی سلێمانیشی لێ بوه‌و له‌گه‌ڵیدا دانیشتوین‌و كۆبوینه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه به‌رنامه‌مان داناوه، ئیتر هه‌ندێك گه‌نج‌و منداڵ قسه ده‌كه‌ن ئه‌مه بۆ وابوه‌و بۆ فڵانه كه‌س له‌وێ بوه، ئایا ئه‌و شه‌ڕه به‌ته‌نها به‌ئێمه ده‌كرێت، ئایا ده‌كرێت له‌ئێستادا شه‌ڕی دراوسێكانیشمان بكه‌ین، بۆیه شه‌ڕه‌كه به‌به‌رنامه كرا‌و سه‌عدیه بۆ سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی شیعه، جه‌له‌ولاش بۆ ئێمه، رۆژی دواتریش له‌قه‌ره‌ته‌په (78) گوندمان رزگاركردو ئاڵای كوردستان‌مان تێدا هه‌ڵكرد، كه هه‌موی كوردنشین بوه‌و ئێستا كوردی تێدا نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه”.
دەقی دیمانەکەی مستەفا چاورەش لەگەڵ ماڵپەری ئاوێنە
ئا: ئیحسان مه‌لا فوئاد
ئاوێنه: چۆن بو پێشمه‌رگه بڕیاریدا له‌دۆخی به‌رگرییه‌وه بچێته قۆناغی هێرشكردن له‌دژی داعش؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: تیرۆر‌و داعش كه ئه‌خلاق‌و ویژدان‌و ئیسلامه‌تیشیان تێدا نییه، خواست‌و حه‌زی ئێمه نه‌بوه به‌رۆكی كورد‌و كودستانی گرتوه. به‌شه‌و رۆژێك شه‌ش فیرقه‌ی سه‌ربازی عێراق موسڵیان راده‌ستكرد، ته‌نها شتێك كه به‌رده‌می گرتن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بو به‌بێ جیاوازی ئه‌م حزب‌و ئه‌و حزب، بۆیه هه‌مو وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا هاتنه سه‌رخه‌ت، چونكه ئه‌مه شه‌ڕێكه له‌كۆبانێوه تا كۆبانشی.
ئاوێنه: قسه‌ت چییه له‌سه‌ر جه‌له‌ولا كه پێنج مانگه له‌گرتن‌و چۆڵكردندایه، ئێستا ئه‌و هێزانه كێن كه له‌و ناوچه‌یه بونیان هه‌یه؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: خۆتان ده‌زانن ئه‌و كاته‌ی من له‌وێ بوم جه‌له‌ولام گرته‌وه، به‌ڵام دواتر داعش گرتیه‌وه، ئه‌وه‌ش دیاره پشت‌و په‌نای باشیان هه‌بوه‌و هه‌یه. ئه‌مجاره به‌رنامه‌یه‌كی باشمان دیاریكرد‌و توانیمان له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا جه‌له‌ولاو سه‌عدیه كۆنترۆڵ بكه‌ینه‌وه، دیاره ئه‌وه‌ش به‌ته‌نها به‌ئێمه نه‌كرا، به‌ڵكو هێزه‌كانی گروپه شیعه‌كانی عێراق كه هادی عامری ئاماده‌ی بوه، هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی ئێرانی لێ بوه، رێككه‌وتنمان كردوه‌و شه‌رمی لێ ناكه‌ین. قاسمی سلێمانیشی لێ بوه‌و له‌گه‌ڵیدا دانیشتوین‌و كۆبوینه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه به‌رنامه‌مان داناوه، ئیتر هه‌ندێك گه‌نج‌و منداڵ قسه ده‌كه‌ن ئه‌مه بۆ وابوه‌و بۆ فڵانه كه‌س له‌وێ بوه، ئایا ئه‌و شه‌ڕه به‌ته‌نها به‌ئێمه ده‌كرێت، ئایا ده‌كرێت له‌ئێستادا شه‌ڕی دراوسێكانیشمان بكه‌ین، بۆیه شه‌ڕه‌كه به‌به‌رنامه كرا‌و سه‌عدیه بۆ سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی شیعه، جه‌له‌ولاش بۆ ئێمه، رۆژی دواتریش له‌قه‌ره‌ته‌په (78) گوندمان رزگاركردو ئاڵای كوردستان‌مان تێدا هه‌ڵكرد، كه هه‌موی كوردنشین بوه‌و ئێستا كوردی تێدا نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه.
ئاوێنه: سه‌عدییه كه سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی شیعه‌ی تێدایه، ئایا ئه‌و ناحێیه به‌هی كورد نازانن؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: به‌ڵی كوردستانییه‌و نه‌مانداوه به‌كه‌س‌و نه‌خشه‌مان دابه‌ش نه‌كردوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی سه‌ربازی‌و شه‌ڕ ئه‌و كاره‌مان كردوه، سه‌ركردایه‌تی سیاسیش ناتوانێت بڵێت سه‌عدیه كوردستان نییه، بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان كردوه ده‌بێت له‌داهاتودا به‌رنامه دابنێین بزان چی بكه‌ین، چونكه ئێمه‌ش‌و ئه‌وانیشی تێدایه.
ئاوێنه: كه‌واتا ده‌بێت دوای شه‌ڕی تیرۆر كورد رێككه‌وتنێكی تر له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه بكات؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: مه‌رج نییه رێككه‌وتن بكه‌ین، خۆ ئێمه دوژمنی یه‌كتر نین، ئه‌وان كه هاتون ده‌بێت رێكبكه‌وین له‌سه‌ر هه‌مو شتێك، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا دابنیشین‌و كێشه نه‌كه‌وێته نێوانمانه‌وه. جارێ ئێوه، میدیاكان به‌گشتی سه‌برمان لێ بگرن، په‌له‌ی چیتانه، جارێ با ئه‌م شه‌ڕه ته‌واو بێت‌و داعش ده‌ربكه‌ین. بۆیه تكام وایه میدیا په‌له‌نه‌كه‌ن، ئێستا كاتی قسه‌و قسه‌ڵۆك نییه، جارێ باشه‌ڕه‌كه ببه‌ینه‌وه دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كێشه‌مان هه‌یه داده‌نیشین‌و قسه ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: ره‌خنه ده‌گیرێت كوڕی به‌رپرسان ناچنه شه‌ڕه‌كانه‌وه‌و ته‌نها كوڕی هه‌ژار ده‌كوژرێت؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: هه‌ندێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه پانزه ساله‌موچه وه‌رده‌گرێت ئاساییه با بكوژرێت، یه‌كێكی تر ده‌ڵێت كوڕی به‌رپرس بۆ نه‌كوژرێت، ئه‌مه ئه‌خلاقی خه‌ڵكانێكه، كوڕی به‌رپرس بۆ بكوژرێت، كوڕی من ساڵ‌و نیوێك له(1978) له‌زینداندا بوه، بۆیه ده‌بێت هه‌مو خه‌ڵك بێته مه‌یدان‌و ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی هه‌مو كورد‌و كوردستان‌و هه‌مومانه، شه‌هیده‌كانیش موڵكی هیچ حزبێك نییه‌و هی هه‌مو خه‌ڵكه، كه كوڕی خه‌ڵك ده‌كوژرێت ده‌بێت ئه‌و حزبانه مه‌منونی خه‌ڵك بن.
ئاوێنه: پێتانوایه جارێكی تر كورد ئه‌و ناوچانه چۆڵ ده‌كاته‌وه؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: ئه‌وه كێشه‌یه‌كه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كانیشدا وتومه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ داهاتوی عێراقدا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێت، جاران ئێمه ده‌مانوت ئه‌و شوێنانه مادده‌ی (140) ده‌یانگرێته‌وه‌و ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ماده‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئێستا چوینه‌ته دوایین شوێنی خۆمان‌و ئاڵامان تێیدا هه‌ڵكردوه، سبه‌ینێ ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه مادده‌ی (140)ه‌و عێراقه، ئه‌مه لێده‌گه‌ڕێین بۆ دوایی.
ئاوێنه: بۆچی ته‌نها بۆ كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا نزیكه‌ی بیست به‌رپرسی باڵای یه‌كێتیی به‌شداری تێداكرد؟
مسته‌فا چاوڕه‌ش: (به‌حه‌ماسه‌وه) جا توخوا نابێت به‌ئاڵتون بۆمان بنوسنه‌وه، من ده‌پرسم نۆزده به‌رپرسی سه‌ربازی یه‌كێتیی به‌شداریمان كردوه‌و له‌ریزی پێشه‌وه بوین، له‌ژێر ئۆتۆمبیلی (من‌و شێخ جه‌عفه‌ر)دا بۆمبی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر درع نه‌بوایه كوژرابوین، حه‌قه ئه‌وه خه‌ڵك ته‌قدیری بكات. له‌مڕۆژه‌داو هه‌ر كه‌سێك هێزی هه‌بێت بێت له‌و شوێنانه‌دا سه‌رفی بكات، ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتیی‌یه‌كان كه به‌شداریمان كردوه، ئه‌گه‌ر من له‌پێشی پێشه‌وه نه‌بم، كوڕی خه‌ڵك بۆ به‌كوشت بده‌ین، هیچ شه‌ڕێك به‌بێ سه‌ركرده ناكرێت، بۆیه ده‌بێت سه‌ركرده‌كان له‌وێ بن‌و به‌رنامه دابڕێژن‌و رێنمایی پێشمه‌رگه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه كه ئێمه له‌وێ بوین، سبه‌ینێ له‌شوێنه‌كانی تریش ئاماده ده‌بین. ئێمه‌ی یه‌كێتیی‌یه‌كان په‌روه‌رده‌مان وابوه، له‌رابردودا (24) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیمان شه‌هید بوه، بۆیه قوتابخانه‌كه‌ی یه‌كێتیی وابوه ئه‌گه‌ر هه‌مومان له‌پێشه‌وه نه‌بین كوڕی خه‌ڵك بۆ به‌كوشت بده‌ین.