"an independent online kurdish website

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: كەیهان یووسفیbaze_kan12

واشنگتۆن دوای كۆتایی هاتنی یەك حەوتوو دانیشتنی چڕ، دڵنیا بووە لە شكستی وتوێژەكانی ئامریكا و 5 زلهێزەكەی دیكە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر لەبارەی پرۆگرامی ناوكی ئێرانەوە لەگەڵ ئەم وڵاتە، لایەنگرانی ئیسراییل و كۆماریخوازە ڕادیكاڵەكان هاواریان لێ هەستاوە كە واشنگتۆن دەبێت ئاستی گوشارە ئابوورییەكان لە سەر تاران تەنانەت لە ئەگەری بەردەوامبوونی وتووێژەكانیشدا بباتە سەرێ و مافی ڤێتۆ كردن بە كۆنگرە لە ئەگەری هەر ڕێككەوتنێكی كۆتاییدا،دەدەن.

جان مەك كین، لیندسی گراهام و كیلی ئایۆتی، سێ ڕێبەری بازە كۆماریخوازەكان ماوەیەكی كەم دوای ڕاگەیاندنی بەیانییەی كۆتایی دانیشتنی ڤییەن لەبارەی درێژەكردنەوەی ماوەی وتوێژەكان تا یەكەمی مانگی جوولای 2015، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە: «ئێمە لەو گەمارۆ ئابوورییانە كە كۆنگرە پەسەندی كرد و بە شێوەی یاسایی سەرۆك كۆمار واژۆی كرد، پشتیوانیمان كردووە و ئەمەش جیا لەو گەمارۆیانەیە كە كۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژی ئێران بە كاری هێناوە».

ئەو سێ سێناتۆرە وتبوویان كە: «ئەم گەمارۆیانە گوشاری ئابووری زۆتر دەخاتە سەر ئێران و یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان كە ئەمڕۆ ئێرانییەكان لە سەر مێزی وتوێژ دانیشتوون، كاریگەرییەكانی ئەم گەمارۆیانەیە».

«ئەگەرچی ئێمە لەو باوەڕەداین كە درێژكردنەوەی ماوەی وتوێژەكان دەبێت زۆرتربوونی گەمارۆكانیشی لەگەڵدا بێت و هەر چەشنە ڕێككەوتنێكی نێوان ئامریكا و ئێران بۆ پەسەند كردن دەبێت بنێردرێتە كۆنگرێس. هەر ئەندامێكی كۆنگرێس دەبێت ئەو دەرفەتەی هەبێت كە ڕوانگەكانی خۆی لە بارەی ڕێككەوتنی كۆتاییەوە دەرببڕێ و دەنگی خۆی لەبارەی گەورەترین بڕیاری سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەوە ڕابگەیەنێت».
ئەم ڕاگەیاندراوە لانیكەم لە لایەن یەكێك لە پاڵێوراوە هاوشێوەكانی كۆماریخوازانەوە كە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ساڵی 2016 خۆی دەپاڵێوەرێت، دەكات، ڕەنگ دەداتەوە.

ماركۆ ڕابیۆ، سێناتۆری هەرێمی فلۆریدا باسی لەوە كردبووە كە: «ئاكامەكانی ئەم خولە دواییەی وتوێژەكان وا دەردەكەوێت كە ڕێبەرانی ئێران هیچ چەشنە مەیلێكیان بۆ پاشگەزبوونەوە لە مڵهۆڕی و فرەخوازییە ناوكیەكانی خۆیان نیە.» ناوبراو هەروەها وتبووی كە: «ئێمە هیچ شانسێكمان لە مانگەكانی داهاتوودا نیە، بێجگەی لەوەی بگەڕیێنەوە سەر ئەو ڕێبازەی كە سەرچاوەی هێنانی ئێران بۆ سەر مێزی وتوێژەكان بوو».

سێناتۆرە دێموكراتەكان لە حاڵێكدا ڕایانگەیاندبوو كە هیوایان بە گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر نیە، بەڵام لە درێژكردنەوەی ماوەی وتوێژەكان لە 24 نوامبێری 2014 و لە ژێر ناوی گەڵاڵەی هاوبەشی هەنگاوهەڵێنان (JPOA) لە نێوان زلهێزەكانی 5+1، ئامریكا، بریتانیا، فەرانسە، چین، ڕووسیە و ئاڵمان لەگەڵ ئێران بۆ حەوت مانگی دیكە، بەرگرییان كرد.

ئەم هەڵوێستە پێشتر لە لایەن وەزیری كاروباری دەرەوە، جان كێری كە 8 دیداری لەگەڵ هاوتاكەی خۆی، جەواد زەریف كردبوو، ڕەنگی دابووەوە. لە ماوەی یەك حەوتووی ڕابردوودا سەرۆكی كۆمیتەی ئیتلاعاتی سێنا، دیانی فێنستین وتبووی كە :”هەنووكە ئێران، لە دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناوكی بە بەراورد لەگەڵ پێش لە دەسپێكی دانیشتنەكان زۆر دوور كەوتۆتەوە”.

ئەو لە بەیاننامەیەكدا وتبووی كە: “من لە هاوكارانم لە واشنگتۆن لێبڕاوانە داوا دەكەم كە سەبریان هەبێت، هەڵسەنگاندنی پێشكەوتنەكان بە وردی وەدیهاتووە. هەر بۆیەش گرووپی وتوێژی ئامریكا لەم كاتەدا ئامادەیی كامڵی هەیە و ئەوان پێویستیان بە سەركەوتن هەیە. شكستی وتوێژەكان بە زەرەری بەرژوەندییەكانی ئامریكایە و دەتوانێت لەداهاتوودا ناسەقامگیری زۆرتر لەوەی كە لە ناوچەدا هەیە، بخوڵقێنێت.

لە لایەكی دیكەوە جان بۆینێر، وتەبێژی كۆماریخوازان لە كۆنگرێس وتبووی كە درێژكردنەوەی ماوەی وتوێژەكان تەنیا بە ئیدارەی ئۆباما ئەو ئیزنە دەدات كە ئیمتیازی زۆرتر بداتە ئێران.

 

سێناتۆری پلەبەرزی كۆماریخوازان لە كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سێناش وتبووی كە كۆنگرێس دەبێت هەڵسوكەوتێكی دیاریكراو لەگەڵ مەسەلەی وتوێژەكاندا بكات و دەبێت ئاڵترناتیڤێك ئامادە بكات كە گەمارۆی توندتر دژی ئێران لە خۆ بگرێت. ئەو هەروەها وتبووی كە من لە سەر ئەو باوەڕەم كە بەردەوامبوونی وتوێژەكان لەگەڵ ئێران ئاكامێكی خراپی بەدواوە دەبێت كە تەنیا دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچە و جیهاندا.

 

زۆربەی شرۆڤەكان لەو باوەڕەدان كە كەلێنی دەرگیر لە وتوێژەكان بەدەفرایەتی و قەبارەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی پرۆگرامی ناوكی ئێران و بە تایبەت ژمارەی سانتریفیۆژەكان و ئیزن دان بە پشكنینە نێونەتەوەییەكان لە ماوەی ئەم ساڵانە دەگرێتەوە كە پرۆگرامی ناوكی ئێرانی بە شێوەیەكی بەرچاو سنووردار كراوە.

رابێرت میدنێز، سێناتۆری كۆماریخوازی ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سێنا وتبووی كە مەیلی هەوڵدان بۆ بەكارهێنانی گەمارۆكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سەر مێز بووە، ئەو ئیددیعای كرد كە هەوڵەكانی ئیدارەی ئۆباما ناتوانێت سەركەوتوو بێت و ئاماژەی بەوەدا كە من لە دوو بەریانی دیپلۆماسی و گوشار لە خولەكانی داهاتوودا پشتیوانی دەكەم.

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی ئیسرایلی ئامریكاییەكان  كە گرووپی لۆبیگەری ئیسراییلیەكان ڕێبەری دەكەن، ڕۆژ دووشەمە وتبووی كە :”یاسای نوێی گەمارۆكان، بە تاران ئەو ئیزنە دەدات كە تێبگات لەگەڵ گوشاری زۆرتر بەرەوڕوو دەبێتەوە ئەگەر لە پرۆگرامی درووستكردنی چەكی ناوكی خۆی دەس هەڵنگەرێت”.

 

گرووپی كاریی دامەزراوەی كاروباری ئەمنیەتی نەتەویی بە سەرۆكایەتی دێنیز ڕووس، جەختی لە سەر گوشارە ئابوورییەكان كردەوە و وتبووی كە جێ پەسەندتر بۆ واشنگتۆن ئەوەیە كە چەكی زۆرتر بۆ هێرش بۆ سەر ئێران بە ئیسراییل بدات.

ڕادیكاڵە كۆنەپارێزە نوێكانی كۆمیتەی فریاكەوتن بۆ ئیسراییل بە كونگرێسی وتبووی كە نە تەنیا دەبێت یاسای گەمارۆ نوێیەكان بەڵكوو دەبێت دەسەڵاتی ئۆباما لە سنووردار كردنی گەمارۆكان سنووردار بكرێت.

هەروەها ئەوەشی زیاد كرد كە هیچ خاڵێكی بنەڕەتی بۆ حەوت مانگ چاوەڕوانی بۆ شكستێكی دیكە یان درووستتر بۆ ئالوێرێكی ترسناك بوونی نیە.

كۆنگرێس دەبێت هەر لە ئێستاوە خۆی بۆ بەكارهێنانی گەمارۆی زۆرتر ئامادە بكات و هێڵە سوورەكان دیاری بكات كە بتوانێت ئێران لە دەستڕاگەیشتن بە توانایی سەربازیی ناوكی دوور بخاتەوە. لە كۆتاییدا وەها یاسایەك دەبێت دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار بۆ لە بەرچاونەگرتنی گەمارۆكان، سنووردار بكات، دەسەڵاتێك كە پێشتر سەرۆك كۆماری هان دەدا كە هەوڵێكی شەرمێون بۆ هەڵسوكەوت لەگەڵ مەلاكان بەكار بێنێ.

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: كەیهان یووسفی

سەرچاوە:
http://www.mintpressnews.com/
http://www.reuters.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی