ئه‌مپریالیستی(بد) و ئه‌مپریالیستی (باش)
تاڵانچییانی جهان و ده‌وڵه‌تانی ئێران، ئێراق، تورکییه و سورییه که کوردستانیان داگیرکردووه، بارودۆخێکی وه‌هایان پێکهانانه‌وه که کوڕ و کچ، پێر و جوانی کورد له بری په‌رتووک و پێنووسه ئه‌بێ په‌نا بۆ چه‌ک ببه‌ن تا بتوانن درێژه به ژیان بده‌ن.
رۆژی یه‌کشه‌ممه 26/10/2014 وێژه‌ری رادیۆ (چه‌کاوه‌ک) سه‌باره‌ت به تێزاب رشتن به ده‌موچاوی ژنان له شاری ئه‌سفه‌هان و خنگاندنی کچێک به‌ناوی (رێحانه‌ی جه‌باری) له لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به (رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران) و داعش و کۆبانی باسێکی دوور و درێژی پێشکه‌ش کرد که کورته‌یه‌کی به‌و جۆره‌یه:
به‌ڵام ئێستا به جۆرێکی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به ژنانی نه‌ترس و بێباکی کۆبانی که له به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ربه‌رای و فه‌رمانده‌یی ئه‌که‌ن قسه‌وباس ئه‌کرێت، به‌ڵام به‌رپێی خۆمان نابینین و چه‌ندین ساڵیشه نه‌مانویستووه بیبینین، به‌ڵام دورشمیش ئه‌ده‌ین وه‌رن با یه‌کبگرین، بۆچ مه‌گه‌ر چی رووی داوه که (به‌هبه و چه‌هچه) ئه‌که‌ین. به‌ڵام به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌ی که له که‌مپی ئه‌شره‌ف له ئارادایه موجاهیده‌کان به‌بێ سڵکردنه‌وه بۆ به‌رگری له خۆیان ئه‌ڕۆنه ژێر تانگه‌وه. مه‌گه‌ر ژنانی کورد موسڵمان نین؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێکیان سه‌رپۆش و رووسه‌رییان نییه به سه‌روه و کڵاشنیکۆڤیان به ده‌سته‌وه گرتووه ئێمه نموونه‌یان لێدێنینه‌وه و ئه‌ڵێن بریا ئێمه‌یش ژنانێکی وه‌هامان ببوایه‌ت. بۆچ گوێرین؟ ئه‌گه‌ر گوێرین بۆچ دورشم ئه‌ده‌ین؟ بۆچ، له به‌رچی؟ چاوه‌ڕوانیشین که رژیم بڕوخێت؟! بڕوایشمان به‌وه هه‌یه که رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران رێکخراوه‌یه‌کی رێکوپێک و شۆڕشگێڕه. ئه‌م رێکخراوه موسڵمانه و ئه‌ڵێت دین له سیاسه‌ت جیایه، زۆربه‌یان ژنن، سه‌رۆککۆماره‌که‌یان ژنه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانیان ژنه. وێژه‌ری رادیۆ له کۆتایی باسه‌که‌یدا کوتی: ئێستا ئه‌مپریالیزم به‌رگری له کورد ئه‌کات. ئه‌وه گوڵبژێرێک بوو له باسه‌کانی وێژه‌ری رادیۆ چه‌کاوه‌ک.
ئه‌مپریالیست به‌رگری له کورد ئه‌کات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وێژه‌ری ئه‌م رادیۆیه زیاتر له ده ساڵه له رادیۆ‌دا وێژه‌ره، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا هه‌ستی به‌وه نه‌کردووه که ئه‌مپریالیست به‌رگری له هیچ که‌س و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکات. ئه‌مپریالیست به‌س به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کردووه و ئه‌کات! ئه‌گه‌ر وێژه‌ری رادیۆ چاوێک به هه‌ندێ له‌و کتتێبانه که سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می جهان نووسراوه بگێڕن، ئه‌و باسه‌یان بۆ روون ئه‌بێته‌وه که ئه‌مپریالیست به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌کات و به‌س.
**
سه‌باره‌ت به ژنانی شۆڕشگێڕی (رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران) پێویسته هه‌ندێ بۆ پاش بگه‌ڕێنه‌وه:
له سه‌رده‌می پادشایی (محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی)دا کۆمه‌ڵێ رێکخراوه که ئامانجیان رمانی سیستمی پادشایی بوو به نهێنی له چالاکی و تێکۆشان‌دا بوون و له چالاکی چه‌کداری شاریدا زیانیان به هێزه‌کانی شا ئه‌گه‌یان، هه‌روه‌ها خۆیشیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ک کوشتن و دیلیه‌تی زیانیان ده‌بینی. یه‌کێک له‌و رێکخراوانه رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران بوو به ئیدئۆلۆژی (ئیسلامی)یه‌وه. پاش چه‌ن ساڵ ده‌سته‌یه‌ک له‌م موجاهیدین به بیروباوه‌ری (چه‌پ)ه‌وه جیابوونه‌وه و رێکخراوه‌یه‌کیان دامه‌زراند به‌ناوی (په‌یکار). ماسمێدیای پادشای ناویان نابوون (مارکسیسته ئیسلامییه‌کان).
پێموابێ خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یان له یاد بێت که (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) له ساڵی (1357) = (1978) به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی وه‌ک رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له فرانسه‌وه گه‌ڕاێه‌وه تاران و له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و له به‌هاری (1979)دا خه‌ڵکی ئێران به رابه‌رایه‌تی خۆمه‌نی حکومه‌تی ئیسلامی‌یان دامه‌زران. پاش دامه‌زراندنی حکومه‌تی (ئیسلامی) له ئێران کار و چالاکی ئه‌و حیزب و رێکخراوه ئێرانییانه که له‌سه‌ر رێبازی ئیسلامی بوون کۆتایی پێهات، چون ئه‌وان به ئاواتی خۆیان گه‌یشتبوون و رێبازه‌که‌یان له ده‌سه‌ڵات دابوو. هه‌ر به‌و هۆیه ئاڵوگۆڕێکی مه‌زن له رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران‌دا دێته ئاراوه و ئه‌ڕۆن بۆ دیداری ئایه‌توڵا خومه‌ینی و ئایه‌توڵا تاڵه‌قانی له دامه‌زرێنه‌رانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
له ده‌ورانێکدا که نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌دژی سیاسه‌تی ئیسلامی له ئێران‌دا چالاکئ ئه‌کرد و له پێناو مافی نه‌ته‌وایه‌تی و بارودۆخی دژواری ئابووری کوردستان و گه‌له ژێرده‌سته‌کانی دیکه‌ی ناو ئێران تێئه‌کۆشا، ئایه‌توڵا خومه‌ینی فتوای جهادی کوردی راگه‌یان بوو، شانبه‌شانی ئه‌و فتوایه ئایه‌توڵا تاڵه‌قانی که یه‌کێک له‌و مه‌لایانه بوو که له ده‌ورانی شا له زیندان بوو، له خوتبه‌ی نوێژی هه‌ینی (جومعه)ی شاری تاران ئه‌یوت ئه‌گه‌ر پێویست بێت له پێناوم فه‌رمانی ئیمامدا ده‌ست ئه‌ده‌م چه‌ک ئه‌ڕۆم بۆ کوردستان، مه‌سعود ره‌جه‌وی رابه‌ری رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران له نامه‌یه‌کدا تکا له ئایه‌توڵا خومه‌ینی ئه‌کات که رێکخراوه‌ی موجاهیدین ره‌وانه که‌ن بۆ کوردستان تا له‌گه‌ل هه‌ر که‌سێکدا که بییه‌وێت جه‌نگ و ئاژاوه رێک بخات بکه‌وێته جه‌نگه‌وه. ئه‌و نامه له گۆڤاری (مجاهد) ئورگانی رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران‌دا چاپ‌کرا. سه‌باره‌ت به‌و نامه‌ی ره‌جوی لێره پێویسته له‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواریش بڕوانین:
{(چه‌ن که‌س له نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له هه‌ر دوو باڵی کۆماریخواز یا دێموکراته‌کان دێن و ئه‌ڕۆن بۆ لای خانمی (مریه‌م ره‌جوی) و ده‌ست ئه‌که‌ن به وتووێژکردن، هه‌روه‌ها به‌ڕێز (ره‌زا په‌له‌وی) له وڵاتی چین، چینێک که ئه‌مڕۆ له بواری ئابووریدا یه‌کێک له وڵاته مه‌زنه‌کانی جهانه، له‌وێ وتووێژی له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێت، به‌هۆی ئه‌و وتووێژه‌وه رابه‌رانی کۆماری ئیسلامی و باڵوێزخانه‌که‌ی تووڕه ئه‌بن و ناڕه‌زاییه ده‌رئه‌بڕن، ئه‌و چینه‌ی که هه‌موو پێداویستییه‌کانی وه‌ک ده‌زگای ده‌ست و پێ بڕێنه‌وه، ماشینی ئاوپاشی بۆ سه‌رکوتکردنی شۆرشی شاره‌کان و مۆری نوێژ و به‌رماڵ بۆ ئێران دورست ئه‌کات، ئه‌مڕو ره‌زا په‌هه‌له‌وی ئه‌بات و له‌گه‌ڵیا وتووێژ ئه‌کات.
لێره‌دا پێویسته بزانین ئێمه ئۆپۆزیسیۆن چی ئه‌که‌ین و له کوێدا راوه‌ستاوین؟ ئه‌مانه‌وه‌ی چی بکه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مکارییانه‌دا؟ ئه‌وه‌ی که ئێستا من بێم و بڵێم (فه‌رروخی نیگه‌هدار) ئه‌م کارانه‌ی کردووه زۆر باشه، هه‌ڵه‌ی کردووه یا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا خۆم باسم کرد. من که‌سێکی سه‌ربه‌خۆم، ئه‌ڵێم موجاهیدین کۆمه‌ڵێک تاوانی ئه‌نجام داوه، کاتێک من لاوێک بووم مجاهیدین رۆیشتن فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانیان رفاند، مافی خۆیان بوو ئه‌و کاته خه‌باتیان ئه‌کرد و چوون بۆ ئێراق ویستیان له‌گه‌ڵ (خومه‌ینی) رێکه‌ون و بسازێن، به‌ڵام خومه‌ینی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. ئه‌زانی ئه‌م کاره هی چکاتێکه؟ هی ساڵه‌کانی 1347 و 48 بوو.
ئه‌م دۆسته خۆشه‌ویسته که وه‌ک برا بچکۆله‌ی مننه. وه‌رن با راستییه‌کان ببینین، ئه‌و کاته که موجاهیدین ئه‌یوت ئێمه چه‌کدار بکه‌ن با بڕۆین بۆ کوردستان بۆ جه‌نگ، ئه‌میان له حه‌زره‌تی ئیمام ده‌ویست. من ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم نابێت ئینکاری راستییه‌کان بکه‌ین! ئه‌بێ بزانین ئه‌مڕۆ ئێمه له کوێ راوه‌ستاوین). ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت ئێرانێکی دێمۆکراتمان ببێ و له‌و ئێران‌دا تورک، بلوچ، فارس، عه‌ره‌ت یا هه‌ر نه‌ته‌وه و قومێک به ئازادی بژی، پێویسته ئه‌و بیرکردنه‌وه چه‌وتانه بگۆڕین. ئه‌وه به‌شێک بوو له قسه‌کانی به‌ڕێز (محه‌ممه‌د پزشک) له رادیۆ چه‌کاوه‌ک}.
**
با بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌مان:
ئایه‌توڵا خومه‌ینی و ئه‌و که‌سانه‌ی به ده‌ورییه‌وه بوون رێگایان به هیچ که‌س و رێکخراوه‌یه‌ک نه‌ئه‌دا له کاره‌کانیاندا به‌شداری بکه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه بایه‌خیان نه‌دا به نامه‌که‌ی مه‌سعود ره‌جه‌وه‌ی. پاشان رێکخراوه‌ی موجاهیدین که‌وته دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی و خۆیان کوته‌نی (مبارزه با رژیم آخوندی) و به‌ڕێز مه‌سعود ره‌جه‌وی له پێناو خه‌باتکردن به دژی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌بوولحه‌سه‌ن به‌نیسه‌در سه‌رۆککۆماری تاوانباری ئێران که کوتی:
{من وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێران و سه‌رۆکی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران فه‌رمان ئه‌ده‌م (تا سه‌رکوتکردنی ئاژاوه‌ی کوردستان که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌نی پۆتین و پۆستاڵه‌کانی کاته‌وه) به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه شار و گونده‌کانی کوردستان تۆپباران ئه‌کران و هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی کوردستان هه‌م کوژران و هه‌م بریندار بوون}. به فڕۆکه‌یه‌ک رایانکرد بۆ فه‌رانسه.
پاشان ئه‌ندامانی موجاهیدینیش وه‌ک رێکخراوه‌کانی {(چریکه فیدایی)، (په‌یکار)، (راه‌کارگر)، (زه‌حمه‌تکێشان)، (ئیتحادییه کۆمۆنیسته‌کان) و چه‌ن رێکخراوه‌ی دیکه‌ی سیاسی} که پێشتر خۆیان گه‌یاند بووه کوردستان تا کۆماری ئیسلامی بڕوخێنن، خۆیان گه‌یانده کوردستان بۆ (مبارزه با رژیم آخوندی) تا بیڕوخێنن.
ئیدئۆلۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیسلامه). ئایینی ئیسلام کتبێکی هه‌یه به‌ناوی قورئان. موسڵمانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که قورئان کتێبێکی ئاسمانییه و له لایه‌ن خوداوه هاتووه بۆ رابه‌ری ئیسلام تا خه‌ڵک رابه‌ری بکات. رێکخراوه‌ی موجاهیدینیش رێکخراوه‌یه‌کی ئیسلامییه و قورئان بنه‌مای بیروباوه‌ڕه‌که‌یه‌تی. رابه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه له نووسراوه و قسه و باسه‌کانیان بۆ خه‌ڵک له قورئان وه‌ک سه‌رچاوه سوود وه‌ر ئه‌گرن. باشتره به نموونه‌یه‌ک ئاماژه بکه‌م که به‌و جۆره‌یه:
وه‌سییه‌تنامه موجاهیدی شه‌هید:
ئه‌له‌زینه ئامه‌نوو وه هاجه‌روو وه جاهه‌دوو فی سه‌بیل اللاء بی ئه‌موالیهیم وه ئه‌نفوسیهیم ئه‌عزه‌مو ده‌ره‌جه‌تین عینده‌اڵله‌ء وه ئولائیکه هوم ئه‌لفائیزون. سوره الته‌وبه، آیهء 20
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمانتان هێناوه و کۆچتان کردووه و به سه‌روماڵه‌وه له رێگای خودا تێکۆشاون، ئێوه مه‌زنن، ئێوه ئازاد و سه‌ربه‌ستن.
به‌ناوی خودا، به‌ناوی خه‌ڵکی قاره‌مانی ئێران، به‌ناوی مه‌سعود و مریه‌م.
وه‌سییه‌تنامه موجاهیدی شه‌هید (عه‌لیره‌زا نادری) کوڕی (فه‌زلان) خه‌ڵکی (تاڵه‌قان) ژماره‌ی پێناسه (16)
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی پاکی شه‌هیدانی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران، ئاڵاهه‌ڵگری شۆڕشی نوێ ئێران- لاپه‌ڕه(105)
**
رابه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئه‌و ئاته‌ی سه‌ره‌وه که باسی جهاد له رێگای خودا ئه‌کات له نووسراوه له قسه‌وباس له خوتبه‌کاندا به‌کار ئه‌به‌ن.
ئێستا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه: جیاوازی رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران له چیدایه؟
رێکخراوه‌ی موجاهیدین باسی (ئیسلامی دێموکراتیک) ئه‌کات، وه‌ک ئانتی‌تێز و جێنشنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌یخاته به‌رده‌ست رابه‌رانی ئوروپایی و ئه‌مریکای و داوای پشتیوانی‌یان لێئه‌که‌ن. لێره‌دا پێویسته زۆر به کورتی بڕۆینه ناو باسی (ئیسلامی دێموکراتیکی) موجاهیدینه‌وه.
ئه‌و رێکخراوه سیاسییانه که به‌پێی رێبازی ئیسلام و قورئان چالاکی ئه‌که‌ن، قورئانێک که کتێبێکی ئاسمانی بێت و خودا ئاماده‌ی کردبێت) چۆن ئه‌کرێ ده‌سکاری بکرێ و ئیسلامی دێموکراتیکی لێ ده‌ر بێنی؟ قورئان خۆ کتێبی نووسه‌رانێکی وه‌ک مارکس و مه‌نتسکیو نییه تا بێژی ئه‌و به‌شه‌یم پێباشه و ئه‌و به‌شه‌ی به باش نازانم. قورئان کتێبی زانایانی به‌شی فیزیک، شیمی، بیرکاری و… نییه تا به فورمول و تیئوری نوێ بتوانی ره‌دیان که‌یته‌وه و بیان بیته ژێر پرسیاره‌وه!
تێکڕای به‌شه جیاجیاکانی ئیسلام وه‌ک شێعه و سونی، هه‌روه‌ها رێکخراوه ئیسلامییه‌کان وه‌ک ئه‌لقاعیده، بووکۆحه‌رام، ئه‌خوانولموسلمین، (داعش، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام) و کۆماری ئیسلامی ئێران و خودی ریکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران بنه‌مای ئیدئۆلۆژییه‌که‌یان قورئانه! به‌هێنانه گۆڕێی ئیسلامی دێموکراتیک له لایه‌ن (رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه) ده‌بێ بێژین له ئیسلامدا دێموکراتی نییه. ئه‌گه‌ر به وردی له چالاکییه‌کانی رێکخراوه‌ی موجاهیدین بکۆڵنیه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێ که ئه‌وان له پێناو ئیسلامدا چالاکییان کردووه نه‌ک له پێاو ئازادی و دێموکراتیدا و دژایه‌تی سیستمی پادشایی ئێرانیشیان هه‌ر به خاتری ئیسلام کردووه.
**
(رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران) و (مبارزه) له‌گه‌ل ( رژیم آخوندی)
وا باشتره له پێشدا له وشه‌کانی (مبارز) و (مبارزه) بکۆڵینه‌وه:
(مبارز) وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه واته جه‌نگین، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ جه‌نگ ئه‌چێته مه‌یدان‌ه‌و.
(مبارزه) واته له ریز(صف) هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه مه‌یدانی جه‌نگه‌وه. واژه‌نامه‌ی فارسی (عه‌مید) لاپه‌ڕه (1077).
{ده‌وڵه‌تی ئێران (کۆماری ئیسلامی ئێران)} له تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌سفه‌هان، ره‌شت، ته‌ورێز، شیراز، ئه‌هواز و … فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌کات و رێکخراوه‌ی موجاهیدینش ئه‌یه‌وێ له کوردستاندا ئه‌و ( ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌ی ئێران) بڕوخێنێت. ئه‌گه‌ر رابه‌رانی و ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران و رێکخراوه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی ئێران که بۆ له‌ناو بردنی کۆماری ئیسلامی ئێران (مبارزه) خه‌باتیان بکردایه‌ت، بۆچ له شار و گونده‌کانی خۆیان که کۆماری ئیسلامی ئێران فه‌رمانڕوایی ئه‌کرد و ئه‌کات خه‌باتیان نه‌کردووه؟ ئه‌م رێکخراوه سیاسییانه له به‌شی ماسمێدیای خۆیاندا ئاماژه به‌وه ئه‌که‌ن که رژیم ئاخوندی (کۆماری ئیسلامی) زیاتر له (100000) سه‌دهه‌زار که‌س له تێکۆشه‌ره سیاسییه‌کانی گولله‌باران کردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ریکخراوانه له شار و گونده‌کانی خۆیاندا خه‌باتیان بکردایه‌ت، ده‌وڵه‌تی ئێران ناچار بوو له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بکه‌وتایه‌ته جه‌نگه‌وه و بۆ ئه‌و کاره‌یش ده‌بوو هێز ئاماده بکات. بۆ هه‌ر کام له‌و رێکخراوانه که له ناوچه جیاجیانی ئێران‌دا چالاکی سیاسی و سه‌ربازییان ئه‌کرد ئه‌بوو هێزی تایبه‌ت ره‌وانه بکات. ئه‌گه‌ر رێکخراوه‌ی موجاهیدین، په‌یکار، چریک و … که هاتبوونه کوردستان له شار و گونده‌گانی خۆیانه‌وه به‌و (100000) که‌سه‌وه که ئه‌و ده‌م له ژیاندا بوون ده‌یانتوانی زیانێکی مه‌زنی ماڵی و سه‌ربازی به ده‌وڵه‌تی ئێران بگه‌یه‌نن و به ئامانجه‌که‌ی خۆیان که له‌ناو بردنی کۆماری ئیسلامی بوو بکه‌ن، به‌ڵام تێکڕای ئه‌م شۆڕشگێڕانه روویانکرده کوردستان. ده‌وڵه‌تی ئێرانیش (رژیم ئاخوندی) بۆ له‌ناو بردنی دوژمنه‌کانی خۆی ده‌ستی کرد به له‌شکرکێشی بۆ کوردستان، به هۆی ئه‌و له‌شکرکێشیه‌وه هه‌م شۆڕشی کوردستان و هه‌م خه‌ڵکی کوردستان زیانێکی مه‌زنیان پێگه‌یشت که به ئاسانی بۆیان پڕ نابێته‌وه.
ژنانی شۆڕشگێڕی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران
وێژه‌ری رادیۆ چه‌کاوه‌ک ئاماژه‌یان به {(ژنانی شۆڕشگێڕی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران) له (ئۆردووگای ئه‌شره‌ف)} کرد. وه‌ک ئه‌زانین رێکخراوه‌ی موجاهیدین رێکخراوه‌یه‌کی ئیسلامییه. له ئیسلامدا ژن خاوه‌نی مافێکی تایبه‌تییه، به‌پێی ده‌ستووری ئیسلام له باسی شاهێدی داندا دوو ژن به شاهێدێک دائه‌نرێ. له بواری ماف گشتی دوو ژن به مرۆڤێک دائه‌نرێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک بمرێ و ئه‌و که‌سه دوو کچ و کوڕیکی ببێت، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و که‌سه له‌بری ئه‌وه‌ی بکرێ به سێ به‌شه‌وه و هه‌ر به‌شێکی به منداڵێکی بدرێت، سه‌ره‌وته‌که‌ی ئه‌کرێت به دوو به‌شه‌وه، به‌شیکی ئه‌درێ به کوڕه‌که و به‌شه‌که‌ی دیکه ئه‌درێت به دوو کچه‌که. به پێی ده‌ستووری ئیسلام پیاوێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوکات چوار ژنی ببێت.
لێره‌دا ده‌توانین بڵێن ئه‌و ژنانه‌ی که وان له (ریکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران)دا موسڵمانانێکن (مومن) که بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستووره‌کانی ئیسلام تێئه‌کۆشن.
هه‌ر وه‌ک له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا: وێژه‌ری رادیو ئه‌م رستانه‌ی هێنا‌وه‌ته ئاراوه:
مه‌گه‌ر ژنانی کورد موسڵمان نین؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێدکیان سه‌رپۆش و رووسه‌رییان به‌سه‌ره‌وه نییه و کڵاشنیکۆڤیان به ده‌سته‌وه گرتووه ئێمه نموونه‌یان لێدێنینه‌وه و ئه‌ڵێن بریا ئێمه‌یش ژنانێکی وه‌هامان ببوایه‌ت. بۆچ گوێرین؟ ئه‌گه‌ر گوێرین بۆچ دورشم ئه‌ده‌ین؟ بۆچ، له به‌رچی؟
وێژه‌ری رادیۆ وشه‌ی (ئێمه) به‌کار ئه‌باد و ئه‌ڵێت: بریا ئێمه‌یش ژنانێکی وه‌هامان ببوایه‌ت. بۆچ گوێرین؟ ئه‌گه‌ر گوێرین بۆچ دورشم ئه‌ده‌ین؟
وێژه‌ری رادیۆ له ژێر چه‌تری وشه‌ی (ئێمه)دا هێرش ئه‌کاته سه‌ر ئه‌و مرۆڤدۆستانه که خۆیان به شه‌ریکی ده‌رد و ره‌نجی خه‌ڵکی کۆبانی ئه‌زانن که له‌لایه‌ن موجاهیده‌کانی داعشه‌وه تۆپباران ئه‌کرێن. بۆ روون بوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه و ئه‌و دژایه‌تی کردنه به‌رانبه‌ر به کورد ئاماژه به دوو باسی پێشووی هه‌مان رادیۆ ئه‌که‌م.
یه‌که‌م:
له سه‌ره‌تای هێرشی داعش بۆ شاری موصل رادیۆ چه‌کاوه‌ک وتووێژێکی له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوی {(په‌رویز خه‌زایی) نوێنه‌ری شوورای میللی مقاومه‌تی ئێران) به‌ڕێوه برد. وێژه‌ری رادیۆ پرسیاره‌که‌ی به‌و جۆره هێنایه ئاراوه: (آقای مسعود بارزانی سوء استفاده کرده است). میوانی به‌رنامه‌که ئاماده نه‌بوو به‌و پرسیاره وه‌ڵام باته‌وه.
دووهه‌م:
رۆژی شه‌شی ئۆکتۆبر هه‌ر ئه‌م رادیۆ وتووێژێکی سه‌باره‌ت به {(داعش و ئێراق) له گه‌ڵ ژنێک به‌ناوی (ئیلاهه‌ی عه‌زیمیفه‌ر، ئه‌ندامی شوورای میللی مقاومه‌تی ئێران)} ئه‌نجامدا. ئه‌م وتووێژه له کاتێکدا ئه‌نجام ئه‌درا که موجاهیده‌کانی داعش شاری کۆبانی تۆپاران ئه‌کرد و پیر و جوان، کوڕ و کچی ئه‌و شاره به‌پێی توانای خۆیان به‌رگرییان له کۆبانی ئه‌کرد و هه‌واڵی ئه‌و هێرشه‌ی داعش‌یش له ماسمێدیای جهانیدا په‌خش ئه‌کرایه‌وه، به‌ڵام نه خانمی عه‌زیمیفر و نه وێژه‌ری رادیۆ نه‌ک هه‌ر باسی شه‌نگاڵ و کۆبانییان به دوور و درێژی نه‌کرد، به‌ڵکو وه‌ک ناویش ناویان نه‌هاته ئاراوه. به‌ڵام ئێستا وێژه‌ری رادیۆ ئه‌ڵێت:
به به‌ربڵاوی سه‌باره‌ت به ژنانی نه‌ترس و بێباکی کۆبانی که له به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ربه‌رای و فه‌رمانده‌یی ئه‌که‌ن قسه‌وباس ئه‌که‌ین و ئه‌ڵێن بریا ئێمه‌یش ژنانێکی وه‌هامان ببوایه‌ت. ئه‌ڵێت بۆچ گوێرن
ئه‌مپریالیستی به‌د و ئه‌مپریالیستی باش
ئه‌مپریالیستی به‌د
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا وێژه‌ری رادیۆ باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌مپریالیستی ئه‌مریکا پشتیوانی له کورد ئه‌کات، مه‌به‌ستی وێژه‌ری رادیۆ بوومبارانی داعشه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه. ئه‌مایش له کاتێک دایه که داعش شاری کۆبانی تۆپباران ئه‌کات و به هه‌موو چه‌کێک هێرش ئه‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی کۆبانی، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و به‌ره‌ی هاوپه‌یمانیش شاری کۆبانی بوومباران ئه‌که‌ن. وێژه‌ری رادیۆیش ئه‌ڵێت ئه‌مریکا به‌رگری له کورد ئه‌کات.
ئه‌مپریالیستی باش
پێشتر دیدوبۆچوونی به‌ڕێز (محه‌ممه‌د پزشک) سه‌باره‌ت به وتووێژی (مریم ره‌جه‌وی) سه‌رۆککۆمارمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مریکا خوێنده‌وه.
بۆ ئه‌مریکا بۆ کورد (ئه‌مپریالسیته) و بۆ خانمی ره‌جه‌وی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی موجاهیدین و سه‌رۆککۆماره‌که‌یان (فریشته‌ی ئازادییه)؟!
چه‌ن دێڕێک سه‌باره‌ت به رادیۆ چه‌کاوه‌ک
ئه‌م رادیۆ له‌سه‌ر فرکانسی (1،91) له به‌شی (FM)دا به‌ر‌نامه‌کانی له شاری ستۆکهۆڵمه‌وه په‌خش ئه‌کاته‌وه. وێژه‌ری رادیۆ باسی ئه‌وه ئه‌کات که ئه‌و رادیۆ سه‌ربه‌خۆیه و پێوه‌ندی به هیچ لایه‌نێکی سیاسییه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌م رادیۆ راگه‌یاندراوه‌کانی رێکخراوه‌ی موجاهیدین و شورای میللی مقاومه‌تی ئێران بڵاو ئه‌کاته‌وه، وتووێژه‌کانی مه‌سعود ره‌جه‌وه‌ی و مریه‌م ره‌جه‌وی په‌خش ئه‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا له‌گه‌ل ده(10) که‌س له ئه‌ندامانی شورای میللی مقاومه‌تی ئێران وتووێژی کردووه.
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و چه‌ن رسته‌یش که ئه‌ڵێت:
بڕوایشمان به‌وه هه‌یه که رێکخراوه‌ی موجاهیدین رێکخراوه‌یه‌کی رێکوپێک و شۆڕشگێڕه و …
ئه‌کرێت بڵێن ئه‌م رادیۆ رادیۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆیه؟!
**
ئه‌م چه‌ن دێڕه‌م به (فارسی) له هه‌مان رادیۆ خوێندوه‌ته‌وه.
سه‌عی سه‌قزی 8/12/2014
هەموو بابەتەکانی بڵاو کراوە لە سایتی پێشمەرگەکان، نووسەر خۆی لێی بەرپرسیارە