"an independent online kurdish website

 ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی دێسامبری ٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسکیلستونای وڵاتی سوید،26y-sermawez-eskilstuna-20141213_0

بۆ ڕێز گرتن لە خەبات وتێکۆشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کورد وکوردستان، لە هۆلی ” ئا بێ ئف”ی ئەو شارە، بە بەشدار کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە و شار و شارۆچکەکانی دەورو بەری “سترێنگنس و ڤێسترۆس و هەروەها بە بەشداری بەڕێز مەلا “موحەممەد جوانروی” ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان و کۆمەڵێ کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر، سمینارێکی بە شکۆ بە ڕێوە چوو.

سەرتا لەلایەن خاتوو “مەندانە کاکایی”وەک بەڕێوەبەری سیمینار بە خیر هاتنی ئامادەبووان کران، دواتر  بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان سیمینار دەستی پێکرد.

پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو شارە یەکەم پەیام بوو کە لەلایەن کاک حەبیب بەهرامی بەرپەرسی کومیتەی حیزب لەو شارە خویندەرایەوە.

بەڕێز بەهرامی لە پەیامەکەیدا ووتی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، رۆژی رێزگرتن لە خەبات و تێکوشانی رۆلە فیداکارەکانی گەلی کوردە، رۆژی وەبیرهینەرەوەی هەزاران عەمەلیاتی قارەمانەن و فیداکاری رۆلە نەبەز و پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکانی کوردە، کە بە ئازایەتی و نەترسی خۆیان، پرس خۆڕاگری کوردیان گەیاندوەتە هەموو جیهان. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ووتی پێشمەرگە ناسنامەی گەلێکی مەزڵووم و ستەم دیدەیە، کە بە کەمترین ئیمکانات بە گژ هێزی جەهل و ناحاڵی داگیرکەرانی کوردستاندا چووەتەوە.

پێشمەرگە ئەو مرۆڤە نیشتمانپەروەریە کە لە سەنگەری دیفاع لە خاک و نەتەوەدا  بوێرانە بەرگری دەکا و قارەمانانە  گیانی فیدای ئازادی گەل و نیشتمان دەکات.

دواتر بەڕێز مەلا موحەممەد جوانڕۆی ناسراوە بە” ئەبو تارا”  ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان “عێراق” وتارێکی پێشکەش کرد. بەڕێز مەڵا موحەممەد لە وتارەکەیدا باسی مێژووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگری و بەخۆردانی گەلەکەمان لە سەرجەم بەشەکان و بەتایبەت ڕؤژهەلاتی کوردستان کرد. ڕێزدار جوانڕۆیی لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی ثرشنگدار و پڕ خەباتی حدکا و تێکۆشانی بێ وچانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە مێژووی بزافی ڕزگای خوازی گەلی کورددا کرد.

لە بەشێکی دیکەی باسەکەدا ناوبراو ئاماژەی بە  ڕۆداوەکانی ئەم دوایانە و هاتنی داعش و یەکڕیزی هێزە کوردیەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان کرد و لەو پەیوەندییەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و هیوای خواست کە بتوانین هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی کوردستان و ئاڵای کوردستان.

پاشان ئەم حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە پەیامیان خوێندەوە.

                        پەیامی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە لایەن بەڕێز “موحەممەد ئەحمەدی” بەرپرسی ئەو کومیتەیە لە وڵاتی سوید.

                        پەیامی ناوەندی یەکیتی کوردانی گشتی وڵاتی سوید لەلایەن بەڕێز “هێرش بەهرەمەند”

                        پەیامی کومەلە کوردستانییەکان لە شاری ئێسکیلستونا

 بەشی دووهەمی سمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ بەڕێز ” ئیدریس ئەحمەدی” مامۆستای زانکۆ لە ستۆکهۆڵم،  بەڕیز ئەحمەدی باسێکی تێرو تەسلی لە سەر پێشمەرگە و ڕوڵی پێشمەرگە وەک هێزێکی پارێزگاریکەر لە خاک و نیشتمان و هەروەها پێشمەرگەی وەک هێزێکی وەسف کرد کە جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێ ئەو ئەو شوێنە بگرێتەوە، پێشمەرگە توانیوێتی گەورەترین بۆسایی پرکاتەوە.

هەر لە درێژەی باسەکەدا ناوبراو ووتی، ئەمرۆ پێشمەرگە یەکەم هێزە لە ناوچەکەدا کە توانیوێتی بەرنگاری گەورەترین ڕێکخراوی تیروریستی و سەرسەختترین دوژمنی مرۆڤایەتی بێتەوە.

کاک ئیدریس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر خەباتی چەکداری گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی  و باسی گۆڕانکارییەکانی ئێستای کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و هەروەها سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام “داعش” کرد و خەتەری کۆماری ئیسلامی ئێران و داعشی وەک یەک لە ناوچەکەدا وەسف کرد.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

١٣ ـ ١٢ ـ ٢٠١٤


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی