Hoppa till innehåll

ڕێوڕه‌سمی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شاری ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی دێسامبری ٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی ڕێوڕه‌سمی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌ چوو.26y-sermawez-stokholm-20141213-0

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به‌ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌لایه‌ن به‌ڕێزان قه‌نبه‌ر خۆسره‌وی و شاهین خۆسره‌وی و خولەکێک بێ دەنگو بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان ڕه‌شید حه‌یده‌ری پێشمه‌رگەی‌ دێرینی حیزبی دێمۆکرات باسێکی له‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هێمای نه‌ته‌وایه‌تی و  هەروەها وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ پێشکه‌ش کرد.

پارچە شیعرێک لەلایەن کاک ئیدریس ” ڕامان” خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز ” که‌یهان یوسێفی” سکرتێری گشتی ” یه‌کێتی خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران” له‌ ڕێگا‌ی سکایپه‌وه‌ به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌که‌ بوو. ناوبراو باسێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ خه‌باتی ئه‌مڕۆی کوردستاندا پێشکه‌ش کرد.

له‌ بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕه‌سمه‌کەدا‌ بەڕێزان ” قه‌نبه‌ر خۆسره‌وی و شاهین خۆسره‌وی” چه‌ند پارچه‌ گۆرانییەکیان پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد. پرۆگرامێکی تایبه‌ت به‌ منداڵان به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ بوو که‌ توانی سرنجی منداڵان و سەرجەم بنه‌ماڵه‌کان بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.

هەر لەو ڕێوڕه‌سمەدا ئێوارە خوانێک بۆ بەشداربووان ئامادە کرابوو، پاشان ڕێوڕه‌سمه‌که‌ تا درەنگانێکی ئێوارە بە ی و شاهه‌ڵپه‌ڕکێی بەشداربووان درێژه‌ی کێشا.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ـ ستۆکهۆڵم

١٣ ـ ١٢ ـ ٢٠١٤