"an independent online kurdish website

سەرهەڵدانەوەو خەباتی بە ناوبانگی ٤٦-٤٧ ی هەتاوی”mejid_kakeweisi_2012._dokan

ڕۆژگار دێت و دەچێ و چەند کەسایەتییەکی بە جەرگ و جربزە ڕاپەڕین و خەباتێکی چەکداری، کە بە ناوبانگە بە ساڵەکانی ٤٦- ٤٧ هەتاوی، و دواتر تروسکەی مانەوە لەو بەشەی کوردستان دەگیرسێننەوە، بە نهێنی دەچنەوە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و خەڵک دیسان وشیار ئەکەنەوە و پلان و بەرنامەی سیاسی بڵاو ئەکەنەوە، سەرکوت و زوڵم و زۆری پاشایەتی بۆ خەڵک ڕوونتر ئەکەنەوە و تروسکە و هیوایەک دەبەخشنەوە بە ” خۆڵە مێشی کوانوویی کۆنی کوردەواری”، و بە تەقەی لولەی تفەنگەکانیان لە چەندین شوین و دەڤەری ناوەند، ترس و تۆقان و دڵەراوکێ دەخەنەوە ناو دڵی لەشکر و دەوڵەتی شاهەنشاهی..

بەڵام مخابن ئەویش زۆر ناخایەنێ و بە پیلان و هەڵەی سیاسی و خەیانەت و بێ ئیمکاناتی کپ دەکرێ!. لە ئەنجامدا چەندین ڕۆڵەی قارەمان دەگیرێن و دەبنە قوربانی سات و سەودای سیاسی و مامەڵەیان پێدەکرێ و لە ناو دەچن!..

-* هاوپەیمانەتی و شەراکەتی سیاسی، ڕادەو سنووری خۆی هەیە و لایەنی کوردی بە تایبەت لە کاتی ئەو هاوکێشە سیاسیانەدا دەبوا و دەبێ زۆر بە وریاییەوە هەڵس و کەوت بکا و بزانێ لە کوێ و لە چ ئاستێکدایە و تا چەندە ئەو پلان و ستراتژیە لە قانجاز و بەرژەوەندی گەلی و نیشتمانی و نەتەوەیدایە.

کورد و هەردەم لایەنی ماف خوراو و لاواز، کاتێک لە تەک لایەن و هێزیکی گەورە و لە هەمانکات کۆنە ڕەقیب و پیلانگێر، هاوپەیمانی و شەریکایەتی ئەکات، دەبێ ستراتژیکی دووربینی هەبێت و بیریش لەوە بکاتەوە کە هۆکاری ئەو هاوپێوەندیە؛ ” بۆچییە، چۆنینە، و پێویستیەکەی چیە؛ تا کەیە؛ و نرخەکەی چەندەیە؛ و قازانج و زەرەری لە چ ئاست و پلەیەکدایە، و داهاتووی چۆن بەرجەستە ئەبێت؟…!

شۆڕشی بارزانی و دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان- عێراق”

-* شایانی باسە، مەلا مستەفا بارزانی لە حکومەتی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ز. بەشدار دەبێ. ئەو کۆمارە دیمۆکراتیکە کە پاش ماوەیەکی کەم لە دامەزرانی حیزبی دیمۆکرات لە کوردستانی ئیران پێک دێت، و لە لایەن سەرۆک کۆماری کوردستان ” پێشەوا قازی موحەممەد” و کابینەی وەزیرانی کوردەوە بەڕێوە دەچێ، لەو حکومەتەدا بارزانی پلەی جنڕاڵی وەر دەگرێت و لەو یانگزە مانگە تەمەنە کورتەی کۆماردا ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبا. هەر لەو ساڵەدا لە ناو جەرگەی کۆمار و ناوچەی ئازاد و خۆ بەڕێوەبەری، مەستەفا بارزانی و هاوبیرانی لە بیرۆکە و هاوکاری ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کەڵک وەردەگرن و حیزبێک بە ناوی ” پارتی دیمۆکراتی کوردستانی- عێراق” دادەمەزرێنن، بەرنامەو پرۆگرامی بۆ دادەنێن، و لە کوردستانی خواروو خەباتی بۆ دەکەن…

هەر پاش ڕووخانی کۆمار کوردستان لە مهاباد، بارزانی و هەڤاڵانی و بنەماڵەکانیان جێگایان لێژ دەبێ و لە ئێران و عێراق جێیان نابێتە؛ لە لایەن ڕژیمەکانی ئەوکاتی هەردوو وڵاتەوە هەڕەشەیان لە سەر دەبێ و بە ناچاری ملی ئاوارەیی دەگرنە بەر و بەرەو سۆڤیەت بەڕێ دەکەون… لەشکری پاشایەتی لە ئێران کۆسپ ئەخاتە  ڕێگایان و نایانەوێ دەربازبن؛، بەڵام ئەوانیش بەو پەڕی تواناوە بە هەموو هێزی بەردەستیان و چەکی سەر شانیان پارێزگاری لە خۆیان و ماڵ و مناڵیان ئەکەن، و بە خەبات و بەرگریەکی قارەمانانە، دژ بە سوپای ئێران، دەجەنگن…

– * ئەو گیانفیدایی و بەربەرەکانییە لە مێژوویی دۆست و دوژمندا تۆمار کراوە و کەس ناتوانێت حاشایان لێ بکات… – بە هەرحاڵ بە قوربانی دانێکی زۆری گیانی و ماڵیەوە، لە چەند قۆناخی سەخت و تاقەتبڕ، بەرەو سنوورەکانی سۆڤیەتی ئەو کات بەڕێ دەکەون، و ڕزگاریان دەبێ و دەچنە ڕووسیە. لەوێ دەمێننەوە و خەباتی خۆیان لە دەرەوە و ناوەوە بە نهێنی و ئاشکرا درێژە پێدەدەن تا کاتی شۆڕشی عێراق و هاتنە سەرکاری” عبدولکریم قاسم”،… ساڵی ١٩٥٨ز. بە ڕەسمی بارزانیەکان لە سۆڤیەتەوە دەگەڕینەوە عێراق و لە گەڵ قاسم دەیانەوێ بگەنە ئەنجام، بەڵام پیلان و دوژمنکاری و کەم ئەزموونی کورد لە سیاسەت تەم و مژاوییەک دروست ئەکرێت و لێناگەڕێن کارەکان وەک پێویست بچنە پێش، بۆیە ئەو ئاشتەواییە زۆر ناخایەنێت، و دیسان خەباتی چەکداری دەستپێدەکاتەوە… پاش ماوەیەک عبدولکریم قاسم بە پیلانێک و لە لایەن ڕیکخراوی بەعس و سەدامەوە تەقەی لێدەکرێ و دەکوژرێ و ئالۆزیەکان زیاتر ئەبن… ئیتر.. و دواتر ، دواتر.. و لە کۆتاییدا چەند جارێک وتو ویژ و شەڕ لە گەڵ سەدام و دژی سەدام و ڕژیمی بەعس…. ئەنجامەکەی کە دواتر زیاتر باسی لێوەدەکەم، دەگاتەوە ئاشبەتاڵ و کورد بۆ ماوەیەک لە خەبات و شۆڕش نائومید ئەبێتەوە!!..

– * بە کورتی؛ شۆڕشە مەزنەکەی ” مەلا مستەفا بارزانی” ساڵانێک بوو بە دژی دیکتاتۆری لە عێراق بۆ وەدەسهێنانی مافی کورد لەو بەشە دەستی پێکرد بوو. لێرەش ناچمە سەر وردەکاریەکانی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەو شۆڕشە قۆناخەکانی خەباتی بارزانی، چونکی باسێکی زۆر زیاتر هەڵدەگرێت، و لێرەدا ناگونجێ. تەنیا پێم باشە هەر ئەوەندە بڵێم: سەرەڕای کەم و کۆڕیەکان لە دەورانی خەبات و ساڵانی دەسەڵات جوڵانەوەکانی بارزانی نەمر، هەر بە بنەماڵە لە باوک و مامی بگرە تا کەسانی نزیکی، هەستی کوردایەتییان تێدا زۆرتر بووە، جوڵانەوە و خەباتیان کردووە و هەر جارە لە شوینێک و بە دژی دەسەڵاتێکی سەرەڕۆ چوونەتە مەیدان و شۆڕشیان هەڵگیرساندووە… مێژوو بۆمان باس دەکات، و بەشێکی بە چاوی خۆمان دیتوومانە کە شۆڕشەکەی مستەفا بارزانی چەندە لە کاتی خۆیدا هەستی کوردایەتی بزواند و زۆر لایەنی دەرەکی و ناوەکی لە مەسەلە و مافی کوردان ئاشنا کرد. لە لایەکیترەوە بە دەیان تێکۆشەرانی لە بەشەکانیتری کوردستان لە شۆڕشەکانی ٦٠ و ٧٠ ز. خەباتیان کرد و بوون بە پێشەنگ، و شۆڕش پەرەی سەند و گەرم و گوڕ بوو تا ساڵی ١٩٧٥ز.

هەروەها دیسان ئەوەش بەو واتایە نیە کە ئیتر خەباتێکی بێ کەم و کۆڕی بووبێ؛! ئەویش هەر وەک شۆڕشەکانیتر، لە لاوازی فەرهەنگی و نەخوێندەواری، دووبەرەکی و دەستەوتاقم، بەرزی و نزمی لە پلەو پایەدا و ناوچەخوازی، نەدانی پۆستی شیاو بە کەسی شیاو، تاکڕەوی و بڕیاری فەردی، و هتد… بەشێک بوون لەو کەم و کۆڕییانەی کە بوونە هۆکاری نسکۆی شۆڕش و و چوونە ژێر پرسیار و کەم و کۆڕی لە سیاسەتی ناوەکی دەرەکی و پێوەندیە نێو دەوڵەتیەکان، کە دواتر باسیان لێوە دەکەین.. !.

درێژەی هەیە…

بابەتەکانی تری کاک مەجید 


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی