"an independent online kurdish website

٦٩مین ساڵی هەڵدانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە شاری مەهاباد لە لایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، و ٣١ مین جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و ١٢ مین ساڵڤەگەری دەست بەکار بوونی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان ، پیرۆزبایی هەڵدانی ئاڵای کوردستان لەنەتەوەی کورد ، ڕۆژی پێشمەرگە لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە گشتی و پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی ، و خوێنەران و ئۆگرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان دەکەین.roji_peshmerge_nu14_1

ئەوەی ئەمڕۆ جێێ سەربەرزی یە ئەوەیە کە زۆرینەی نەتەوەی کورد ئەم ئاڵایەی کە بەدەستی ڕێبەری ناوداری حیزب پێشەوا قازی محەممەد هەڵدراوەتەوە بە ئاڵای خۆیان، زۆربەی نەتەوەی کورد پێشمەرگە بە هێزی پارێزەر و بەرگریکاری خۆیان، و بەشێک لە پێشمەرگەکان و خوێنەرانێکی یەکجار زۆری کورد ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بە میدیای خۆیانی دەزانن.

تا دوێنێ لە باشووری کوردستان ڕۆژی ئاڵای کوردستان ٢٨ مانگی دیسامبر بووو، بەڵام بە بڕیاری پارڵەمانی کوردستان ئەمڕۆ بە فەرمی کرایە ڕۆژی هەڵدانی ئاڵا و خەڵک و قوتابیان و بەرپرسان بە مەبەستی ڕیز لە پێشمەرگەی کوردستان بەجلی پێشمەرگەوە شای و خۆشیان کرد. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە بەرەو ئەوە دەچین کە ئەو ڕۆژە هەم وەک رۆژی ئاڵای کوردستان و هەم ڕۆژی پێشمەرگە دیاری بکرێ کە حیزبی داهێنەری ناوی پێشمەرگە واتە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٤ تا ئێستا ئەوە ٣١مین جێژنی ڕۆژی پێشمەرگە و هەڵدانی ئاڵایە کە لە ئۆرگانەکان و میدیاکانی خۆیدا بەرز ڕادەگرێ.

ئەوەیکە دەڵێین حیزبی دێمۆکرات ئاڵای کوردستانی لە ١٧ ی دیسامبری ١٩٤٥ دا هەڵدایەوە هەر وا بە هەڵکەوت و بە دەمارگرژی ناڵێین، بەڵکوو ڕاستیی مێژوویی ئەو ڕووداوەیە . چوونکی ئەوکات کۆماری کوردستان نەبوو، تەنیا و تەنیا حیزب وەک ئۆرگانیزاسیۆنی سیاسی هەبوو و هەر ئەوەش بوو کە حیزب بە دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیی مەهاباد وەک دوا نیشانەی دەسەڵاتی پاشایەتی لە شاری خۆشەویستی مەهاباد و شەهید بوونی عەوڵای مینەخاڵەندی وەک یەکەمین پێشمەرگەی گیانی شەهیدی حیزب ، بەکردەوە زەمینەی بۆ ڕاگەیاندنی کۆمار خۆش کرد کە ٤٠ ڕۆژ دواتر کۆماری کوردستان بەسەرۆکایەتی قازی محەممەد کە پێشەوای حیزب بوو ڕاگەیاندرایەوە.

زۆر جار دەگوترێ کە ئاڵای کوردستان لە لایەن کۆماری کوردستانەوە بۆ یەکەمین جار هەڵدرایەوە کە ئەوە بەپێی بەرواری هەڵدانی ئاڵا و ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بۆچوونێکی دروست نیە و کەم دیقەتی تێدایە.

هەرشەکاوەبێ ئاڵای کوردستان

سلاولە پێشمەرگە پارێزەری ڕاستەقینەی ئاڵای کوردستان

 بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان

٢٦ ی سەرماوەزی ١٣٩٣

٢١٧ دیسامبری ٢٠١٤

roji_peshmerge_nu14_3

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی