ڕٶژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٢ی ژانویەی ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر داوای فەرمی ڕێزدار ” فەلاح مستەفا “
بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ( وەزارەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان) لە ڕێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کوردستان لە وڵاتی سوید، کۆبوونەوەیەک لەگەل حیزب و لایەنە سیاسییە کوردو کوردستانییەکان پێك هات.
سەرەتا بەڕێز فەلاح موستەفا باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کار و چالاکییەکانی ڕابردووی ئەو فەرمانگەیە کرد کە بۆ خۆی بەرپرسایەتی دەکات.
شایانی باسە بەڕێز فەلاح موستەفا بە سەرپەرەستی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمی دەوڵەتی سوید هاتبوونە ئەم وڵاتە.
لەم سەردانەی شاندی ناوبراوی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید، چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی گرنگ و پڕ نێوەڕۆکی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سوید و دام و دەزگاکانی وەک ” وەزارەتەکانی دەرەوە، تەندروستی، نێت وەرکی سویدی و کوردی و هەروەها چەندین دام و دەزگای دیکەی باڵای ئەم وڵاتە بۆ هەرچی زیاتر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید.
شایانی ئاماژە پێدانە کە لەو کۆبوونەوەیەدا شاندێکی کومیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی ” ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتەی گشتی حدکاو هەروەها “حەمید تەیموری” بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە سوید و “محەممەد ئەحمەدی” بەرپرسی پێوەندی کۆمیتهی هاوکاری هێزه سیاسیه کوردو کوردستانیەکان، سوید بەشداری کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید
١٢ ـ ١ ـ ٢٠١٥