"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: ئەم کەسانە خەڵکی سۆمالی و واتە سۆمالی سویدین و لە ناوچەی ڤیڤالا لە شاری ئۆرێبرو دەژیان، وەک ئەوە کە هەواڵەکدا تازە لە سایتەکان دا بڵاو بۆتەوە،liban-qadar-u-farah-osman-terorist

دەبێ لە هێرش کردنە سەر گوێر کە بەداخەوە زیادتر لە 30 پێشمەرگەی کورد گیانی خۆیان بەخت کرد، کوژرا بن، سایتی ئێکسپۆنێرات وێنەکانی داناوە دەنووسێ کە ئەوانە هاتووچۆی مزگەوتی شارەکەشیان دەکرد، بنەماڵەکانیان کوژرانی ئەم دو داعشەیان تەئید کردوە، کە شەممە و یەکشەممەدا کوژراون. 

لە سۆماڵی بە خاتری شەڕ هەڵاتووە و دەچێ لە کوردستان کە خاکی ویش نیە کورد دەکوژێ. 

Ali Abdallah al-Ganas,  کە پێشنێوژی دەکا، وتوویە نابێ نە بگرین نە گلەیی بکەین، دەبێ بڵێین پیرۆزیان بێ.

 

 

هەواڵی شەڕی گوێر، وەرگیراو لە باس نیوز، کە بەداخەوە سوپای ئێڕاقیش خەیانەتی پێ کردوون، روحی شەهیدەکان خۆش بێ.

ئاسایش: سووپای پێنجی عێراق بێ ئاگاداری ئێمە کشاوەتەوە

شەوی ڕابردوو، دوای پاشەکەشەی سەربازانی لیوای پێنجی سوپای عێراق، چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بۆ ناو ناحیەی گوێڕ، لە باشووری شاری هەولێر، پێشڕەویان کرد. کارمەندانی ئاسایشی هەولێر، کە لەناو شارەکە بوون، پاشەکشەیان نەکردووە تا گەیشتنی هێزی پشتیوانی بەرگرییان لە شارەکە کرد، بەوهۆیەشەوە زۆرینەی شەهیدەکانی شەڕەکە، لە کارمەندی ئاسایشی هەولێرن.

 

“بارزان قەساب”، جێگری بەڕێوەبەریی گشتیی ئاسایشی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە سەرەتای هێرشەکانی داعش، لە هاوینی ئەمساڵەوە، لەدوای ئازادکردنەوەی گوێڕ پاراستنی ئەو ناوچەیە هێزەکانی ئاسایش سپێردرابوو. ماوەیەکە سەربازانی لیوای پێنجی سوپای عێراق، لە بنکەی (گردی عەلی شەریعی) جێگیر کراوون. دوێنێ دوای هێرشەکەی داعش بەبێ ئاگاداری ئێمە پاشەکشەیان کرد، بەو هۆیەشەوە داعش هێرشیان بۆ نێو گوێر هێنا، دواتر کارمەندانی ئاسایش بەرگرییان لێ‌کرد و بەریان لە پێشڕەوییەکانی چەکدارانی داعش گرت، بەداخەوە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاسایش شەهید بوون”.

 

سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی داعش، بارزان قەساب گوتی: “تەرمی (15) چەکداری داعش، لەبەر دەستی ئێمەیە، کە بەشێکیان بیانین، بە رووخسار و شێوەیانەوە دیارە، کە عێراقی نیین”.

 

لەبارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانەی، کە داعش رفاندوونی، گوتی: “ژن و منداڵی ئەو بارمتانە رەوانەی هەولێر کراون، بەڵام بەپێی زانیارییەکان پیاوەکانی ئەو خێزانانەیان کوشتووە. ژمارەیەک گەنجیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە”.

 

بەپێی زانیارییەکانی باسنیوز، کە لە چەند سەرکردەیەکی مەیدانیی شەڕەکەوە دەستیی کەوتوون، لە کاتی هاتنی چەکدارانی داعش و پەڕینەوەیان لە زێ بە بەلەم، سەربازانی لیوای پێنجی سوپای عێراقی بەرەو گوێڕ هەڵاتوون، هەرچەندە هێزەکانی ئاسایشی هەولێر ویستوویانە رایان‌بگرن، بەڵام ئەوان نەوەستاون، دوای ئەوەش چەکدارانی داعش هاتوونەتە ناو شاری گوێڕ. هەر بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکانی باسنیوز لە سەرچاوە باوەڕپێ‌کراوەکانەوە، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، بەرگرییان لە گوێڕ کردووە، تاوەکو دەوروبەری سەعات 4ی بەیانی، هەر بە تەنیا لە گوێڕ بەرگرییان کردووە، تا ئەوکاتەی هێزی پشتیوانی لە میحوەری مەخموور و خازر گەیشتوون. لەکاتی ئەو هێرشانەش، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانان چەند بنکە و بارەگایەکی داعشییان بۆردومان کردووە. بەڵام بەهۆی تەمومژ و خراپیی کەشوهەوا، بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکان، کاریگەرییەکی زۆرییان نەبووە، ئەوەی کاریگەریی کردووە لە نەکەوتنی گوێر بە دەستی داعش، بەرگریی هێزەکانی ئاسایش بووە، کە تاماوەیەکی زۆر هەر بەتەنیا بەرگرییان لە شارەکە کردووە، هەر بۆیەشە ژمارەیەکی زۆری شەهیدانی شەڕی گوێڕ، لە کارمەندانی ئاسایشی هەولێرن.

 

“ئیسماعیل محەممەد”، بەرپرسی ناوچەی قەراجی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش،  خۆی سەرپەرشتیی ئەو هێرشەی کردووە”.

 

“سێلاو عەبدوڵڵا”، بەرپرسی رێکخراوی گوڵانی پارتی دێموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بنکەیەکی سوپای عیراق لە پێشەوە بوون، لەسەر کەنارەکانی زێی بچووک پاسەوانییان دەکرد، دوای هێرشەکەی داعش سوپای عێراق بەرگریی نەکردووە و هەڵهاتووە بۆ نێوگوێڕ، تەنانەت لە کاتی هەڵاتنیان لە خاڵەکانی پشکنینی ئاسایش نەوەستاون، ئەوەش بووەتە هۆکاری پێشڕەوییەکانی داعش بۆ نێو گوێڕ”.

 

سێلاو عەبدوڵڵا ئەوەشی خستە روو کە “ژمارەیەک هاوڵاتیی سڤیل لەلاین داعشەوە رفێنراون”.

 

بارزان قەساب لە باوەری دۆخی گوێر گوتی: “ئێستە بارودۆخەکە بەرەو ئارامی دەچێت و هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە لە کۆنترۆڵ‌کردنەوەی بارودۆخەکەدان”.

 

لیوای پێنجی سوپای عێراق، لەو سەربازانە پێکهاتوون، کە پێشتر لە کاتی کەوتنی موسڵ هەڵاتن، دوای کۆکردنەوەی سەربازە هەڵاتووەکان، کە لە پێکهاتەکانی کورد و عەرەبن، لیوایەکی سەربازییان لێ پێکهێناون و لەو ناوچەیە جێگیرکراون، چەک و پێداویستیی سەربازیی زۆریشییان لەبەر دەستە، بەڵام جارێکی دیکە سەنگەرەکانی خۆیان بەجێهێشتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی باسنیوز زیاتر لە (26) کارمەندی ئاسایش بەهۆی بەرگری‌کردن لە گوێڕ، شەهید بوون، ٤پێشمەرگەی دیکەش شەهید بوون، تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی هەولێر بوون. زۆرینەی بریندارەکانیش لە کارمەندانی ئاسایشی هەولێرن، ئێستا لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری هەولێر چارەسەری پزشکییان بۆ دەکرێت.

2015/01/10

ئەمە وێنەی تەنیا شەهیدەکانی ئاسایشە

 shehidani-asayshi-hewler-le-guwer-20150110-

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی