سەر دە می نوی و ،دنیای مۆدێرنی کورد ،کە لەریگای مۆدیرنیزاسوینی هاوردەی سوپاکانی جەنگی جیهانی دووهەمەوە دەستپێدەکات ، لەهەناویدا هەڵگری یەک لەو ڕۆژەهەرەگرنگانەیەکە ،دەتوانین بلێن لەمیژوی هاوچەرخدا بۆگەلی کورد و خولقانی گوتاری کوردی تا ئەم دەمەو ،ئێستاش هەرتاقانەیە
دووی ڕیبەندانی ساڵی ١٣٢٤ کۆچی هەتاوی ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان . بەمانایە لە ماناکان ڕۆژی سەرهەلدان و خولقانی گوتاریکە لە دنیای سیاسەت و ،خەباتی کوردستاندا کە تائەو چرکەساتە نمونەی نەبووە ، ئەم رٶژە دەبیتە رۆژی مانا بەخشین بە بزاوتی کورد و ،دانانی بنەماکانی سیاسەتی نەتەوەی و بەرجەستە کردنەوەی جیاوازیە کلتوریەکانی نەتەوە ی کورد لە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکەی ناوچەو دراوسێدا.
پێشەوا قازی و هەموو یارانی خەبات و ،راسانی رزگاریی نەتەوەیمان لە ئەندازیاری و بونیاد نان و ،خولقانی کۆماری کوردستاندا بەوردی هەموو گریمانەو ئەگەرەکانی سەرڕێگای خۆیان و ،کۆماریان لەبەرچاو بووە ، ئامادەی پیشوازی هەر کام لەم ئەگەر و گریمانەیانە بوون ،باشترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگریش بۆئەم لێکدانەوەیە چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی پێشەوایە لە گەڵ خواست و ویستی شوورەویەکان و دەست بەردار نەبوونی هیماکانی نەتەوەو ،پێداگری لەسەر گوتاری نەتەوەیی لە کۆمارداو هەروەها رووبەرووبوونەوە و، مامەلەی بەرابەرو سەربەخۆیانەی لە گەڵ کۆماری ئازربایجان و ،سەرۆک پیشەوەوری و ،دواکاتیش بەخشینی گیانی و رووبە ڕووبوونەوەی سوپای داگیرکەری تاران .
کۆماری کوردستان لە مانای راستی خۆیدا رۆنیسانسی نەتەوەی کوردبوو بۆ پاریزگاری و رسکان و جێگیر بوونی ناسنامەی کوردیی و مانا بەخشی بە نەتەوەو کوردبوون و ،وشیاری تاک و کۆی کورد ،لە سەر کورد بوون و ناسین و فامکردنی ناسنامەی خۆیەتی و ،توانای ناسینی خۆ و ئەویتر و ،لۆژیکی پاریزگاری لەخۆ و ئەقلانیەتی بەرجەستەکردنەوەو ئاماژە بە هەموو هیماکانی نەتەوە و سومبول و رەمزەبنەمایەکانی پیکهاتەی نەتەوە .
کۆماری کوردستان و ئەو دیسکۆرسەی کە لەهەناوی ئەم کۆمارەوە هاتەدەرەوە توانی سەرەرای جێگیر کردنی ناسنامەی نەتەوەیی وشیاری گشتی بەریتە سەرەوە و بەردی بناخەی یەکیتی نەتەوەیمان دانێت و ،ئەم یەکیتیە لە کردەدا دیدەی و بەرجەستەکاتەوە . کۆماری کوردستان لە کاروانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیماندا هەرچەندە خاوەنی بەهایەکی مەزنی میژوییە و رۆلێکی هەرگیز بیرنەکراوی لە دیرۆکی کورددا دیوە ، لە راستیدا خولقینەری کۆ سومبوڵ و هیماو ئاماژە یەکی ناو هەناوییە ،لە گوتاری رزگاری نەتەوەیماندا کە تا ئیستاش خولقینەری ئەوگوتارەیە کە کۆی بزاوتی رزگاریخوازی کورد لەکۆبەندی خۆیدا سەرەرای هەموو گۆران و نوێ بوونەوە و بانگە شە جۆراوجورەکانی نەیتوانیوە لەم گوتارە تێپەڕیت و وێنە مانا خولقینەکانی ئەم گوتارە بسپێرێتە مێژو. کۆماری کوردستان و گوتارەکەی هەنوکەین و لە ئاقاری کلتور و سیاسەتی کورددا هێشا میژونین و رۆژەڤن .
ئاڵا ، سرودی نەتەوەیی . یەکێتی نەتەوەیی و سوزداری نیشتمانی و هەستی هاوولاتی بوون و کوردستانی بوون و ،هاوخەمی سەراسەری و،وشیاری گشتی لە هیما و دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستانن ،کە تام ئەم چرکەش مانا بەخش و دینامیکێتی بزاوتی رزگاری نەتەوەیی کوردن .
چەمکی نەتەوە گرێدراوی وشیاری بە خۆیە . نەتەوە لەراستیدا دەرهاویشتەی ناسین وخۆ فامکردنە وەک نەتەوە ،کە قولەی ئەم وشیاری و خۆ بە نەتەوە دیتنە وەک هگڵ دەڵیت ؛
باڵاترین ئاستی وشیاری نەتەوە دەوڵەتی نەتەوەیە ؛
کۆماری کوردستان سەرەرای هەموو بەهاو دەسکەووتەکانی دیکەی ئاماژەبۆکراو نەکراو ،بەتەنیا کارکردنی لە سەر چەمکی دەوڵەتی نەتەوە هەڵگری ئاڵای وشیاری نەتەوەیی وە بە تەوەکردنی کورد بووە ،لە رێگای وشیاری نەتەوەیی وخۆ وشیاری نەتەوەییەوە .
سەرەرای ئەمەش کۆمارلەهەناوی گوتاری نەتەوەیی خۆیدا هەڵگری جۆری دیموکراسی کلتوری و سیاسیە . پەیمان نامەکانی لەگەل ئازربایجان و سەلماندنی ماڤی نەتەوەکانی دیکە و ،باوەر بە ئۆتۆنۆمی ناوخۆی ئەم گەلانە باشترین بەڵگەن ، سوربون لەسەر یەکێتی نەتەوەی کورد و یەکیتی بابەتیانەی خاکی کوردستان سەرەرای داگیر کردن و دابەشبوونی هەموو لە دەسکەوتەکانی کۆمار و دووی ڕێبەندانن .
جەلیل ئازادیخواز
٢٠/١/٢٠١٥
سەرچاوە : لاپەرەی نووسەر لە فەیسبۆک