ئەو ساڵیش وەک هەموو ساڵەکانی تر، لە ساڵۆنی سۆلنا هالێن بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، یادی کۆماری کوردستان کرایەوە
و لە دەستپێکی ئاهەنگەکەدا ئەم چەند وێنەیە لە لایەن کاک عەتا دەروێشیەوە بڵاو کرانەوە.
فەرموون سەرجەم هەواڵەکە و بۆ وێنەی زیادتریش کلیکی ئێرە بکەن کە 19 وێنەن
لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید یادی ٦٩ ساڵەی کۆماری کوردستان بە شکۆیەکی زۆرەوە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٢٤ی ژانویەی ٢٠١٥ی زایینی بەرانبەر بە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی کومیتهی هاوکاری هێزه سیاسییهکانی کورد و کوردستانی به هاوکاری کومیتهی سویدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها یەکێتیەکانی ژنان، کوردان، لاوانی وڵاتی سوید، وهک ساڵانی پێشوو، یادی ٦٩هەمین ساڵ ڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان لە ساری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەرز و پیرۆز ڕاگرد.
پاش ڕازاندنەوەی هۆڵی ڕێوڕەسمەکە و دروستکردنی سەحنەی هۆڵەکە لە لایەن کاک ” عینایەت دەشتی” ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودی نهتهوایهتی ” ئهی رهقیب” لهلایهن یهکیتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و دواتر خولەکێک بیدهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدانی ڕیگای رزگاری کورد و کوردستان دهستی پێکرد.
پاشان لە لایەن هاوڕێیانی پێشکەشکار ” عارف عەزیزی و چنوور پاڵانی جافی” بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی، بە گەرمی بە خێرهاتنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی، فەرهەنگی، مەدەنییەکان و هەروەها مێوانانی ئازیز و سەرجەم بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
پهیامی کومیتهی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران یهکهم پهیامی سیاسی ڕێورهسمهکه بوو، که له لایهن بەڕێز ” ئەنوەر کاکایی” بهرپرسی کومیتهی گشتی حیزب له وڵاتی سوید خوێندرایەوە.
پاشان ئەم حیزب و لایەنە سیاسییانەی خوارەوە پەیام و برووسکەیان خوێندەوە.
ـ برووسکەی پیرۆزبایی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید کە لەلایەن “عارف عەزیزی” بەڕێوەبەری بەرنامە خوێندرایەوە
ـ پهیامی کومیتهی هاوکاری هێزهسیاسییهکانی کورد کوردستانی له وڵاتی سوید که نوێنەرایەتی زۆرینەی حیزب و لایەنە سیاسییە کورد وکوردستانییەکان دەکات، له لایهن بهڕیز ” ساڵح ئومەری”
ـ پەیامی کۆنگرهی نهتهوهکانی ئێرانی فیدراڵ لەلایەن خاتوو ” فاتم ئەحمەدی”
ـ پەیامی فیدراسیۆنی کۆمهله کوردستانییهکان له سوئێد لەلایەن خاتوو ” سۆسەن کوردستانی”
ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن ” عەلی ئاشناگەر”
ـ پەیامی پێشمەرگە دێڕینەکان لەقی هەندەران لەلایە ” سڵاح جەلیلی”
ـ پەیامی هاوبەشی یەکێتییەکانی ” کوردان، ژنان، لاوانی دیمۆکراتی کوردسرانی ئێران لە سوید لەلایەن ” عەلی پاڵانی جاف”
ـ پەیامی سازمانی دیموکراتیکی یارسان لەلایەن ” مەنسوور جەوامیری”
له بهشێ پهیامه سویدی و ئوروپییهکاندا، ئەم ڕێکخراو و کەسایەتییانەی خوارەوە پەیامیان هەبوو.
ـ پهیامی حیزبی سوسیالدێمۆكراتی سوید لەلایەن خاتوو ” لاوێن ڕێدار” نوێنەری سوسیال دیموکرات و ئەندام پارلەمانی سوید
ـ پەیامی ” سەرکان سکوێس” ئەندام پارلەمانی سوید
ـ پەیامی حیزبی مودراتی سوید لەلایەن خاتوو ” مارگرێتا سوێدەرفێلت” بەشی پێوەندییەکان ئەو حیزبە.
ـ پهیامی پارتی سهوزی سوید ” ژینگە” لەلایەن ” کوردۆ باکسی”
ـ کەسایەتی ناوداری فینلاندی دوکتۆرە خاتوو ” کریستینا کویڤۆنن” بە پەیامەوە بەشداری کرد.
ـ هەیئەتێکی گەورەترین ” کەنیسەی” پارێزگای ستۆکهۆڵم بە سەرپەرستی ” بوو ئیکستراند” بە پەیامەوە بەشدارییان کرد.
ئەم حیزب و لایەنە سیاسی و فەرهەنگییانەی خوارەوە بە برووسکەی پیڕۆزباییەوە بەشدارییان کرد.
ـ پەیامی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لجنەی ناوچەی سوید
ـ پەیامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کومیتەی سوید
ـ ئەنجومەنی گۆڕان لە سوید
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوید
ـ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، کومیتەی سەرکردایەتی ئورووپا
ـ حیزبی شوعی کوردستان لە سوید
ـ پارتی سوسیالیستی کوردستان لە سوید
ـ پارتی دیمۆکراتیکی کورد لە سوید
ـ ئینسیاتیڤا کورد له ئهوروپا
ـ کۆمەڵەی گوڵان لە ستۆکهۆڵم
ـ کۆمەڵەی بە ساڵاچووەکان و کەم ئەندامان لە سوید
ـ بەڕێز ” عەزیز ئالیس” کەسایەتی ناسراو لە سوید
شایانی ئاماژە پێکردنە کە له توێی گشت ئهم پهیامانهدا ویڕای هێندیک دیدگای جیاواز، به گشتی لهسهر مەسەلەی کورد و پشتیوانی له مافی ڕهوای کورد و له ژێر پێ نانی مافی مرۆڤ له ئێران و بهتایبهتی له کوردستانی ئێران و چارهسهری مهسهلهی ئاشتی له جیهان و ناوچهی ڕۆژهەڵات و خاشهبڕ کردنی پهتای تێرۆریزم، بهرچاو بهدی دهکرا.
دواین بهشی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەرکێی بەشداربووان:
لەم بەشەدا هۆنهرمهندانی دەنگ خۆش، ” عەزیز سەفەری، قادر ئەلیاسی، ئیبراهیم زاخۆیی و نەجمەدین غوڵامی” لەگەڵ کۆڕی موسیکی خۆیاندا بە دەنگە زوڵالەکانیان ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە.
شایانی باشە ڕێوڕهسمهکه کاتژمێری ٦ی دوانیوەڕۆ تا ١ی دوا نیوهشهو بە چەپڵە ڕێزانی بەشداربووان کۆتایی پیهات.
کومیتهی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ” بەشی ڕاگەیاندن “
٢٥ی ژانویەی ٢٠١٥ی زایینی
٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی