له‌م رۆژانه‌دا فایلێکی ده‌نگیی خاڵی خۆشه‌ویستم، کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی، سه‌باره‌ت به پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان بڵاو بۆته‌وه که له‌ودا له‌سه‌ر بنه‌مای تێکه‌ڵێک له زێهنیات و شتی هه‌ڵبه‌ستراو که بۆیان گێڕاوه‌ته‌وه، هێندێک قسه به من نیسبه‌ت دراون.
بۆ من زۆر سه‌خت و ناخۆشه که له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رێکی وه‌ک ناوبراو بکه‌مه‌وه پۆلێمیکه‌وه. به‌ڵام ره‌نگه که‌سانێک له‌ڕووی نائاگاییه‌وه باوه‌ڕ به‌م قسانه بکه‌ن و که‌سانێکیش ئاگایانه که‌ڵکی خراپ له‌و قسانه وه‌ربگرن. مه‌سه‌له‌که‌ش پێوه‌ندیی به پرسێکی چاره‌نووسساز بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه. هه‌ربۆیه به‌بێ ته‌عاروف، به‌بێ دوودڵی و به ویژدانی راحه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌نم که ئه‌و قسانه‌ی له‌و فایله ده‌نگییه‌دا به من نیسبه‌ت دراون، ئه‌سڵ و ئه‌ساسیان نیه.
زۆر سروشتییه ئه‌گه‌ر من وه‌ک که‌سێكی نزیکی ناوبراو له سه‌روبه‌ندی له‌تبوونی حیزبی دێموکڕات‌دا پێکه‌وه قسه‌مان کردبێ. به‌ڵام ئه‌وه که ئه‌من داوام له‌و کردبێ نووسراوه‌یه‌ک ئیمزا بکا یان ئه‌و قسانه‌م کردبێ!!! که به‌ڕێزیان به منی نیسبه‌ت داون، به هیچ جۆر راست نیه. به‌پێچه‌وانه‌وه، من زۆر مته‌وازعانه ئاره‌زووم خواستوه که ئه‌و لایه‌نگری له هیچ لایه‌ک نه‌کا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌مبولێکی جێگای رێزی هه‌ردوولا و وه‌ک مه‌رجه‌عێکی بێلایه‌ن یارمه‌تی به‌وه بکا که کار به له‌تبوون نه‌کێشێ.
به‌داخم که به‌ڕێزیان له‌و فایله ده‌نگییه‌دا له‌به‌ر هێندێک هۆکار و ئه‌نگیزه که هیچ پێوه‌ندیی نه به له‌تبوونی حیزبی دێموکڕاته‌وه هه‌یه و نه به شه‌خسی من، قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ش و له‌سه‌ر منیش کردووه. هه‌روه‌ها به‌داخم که که‌سانێک بۆ له‌باربردنی ئه‌و هه‌وڵانه که بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان له‌ئارادان و بۆ ژاراوی کردنه‌وه‌ی فه‌زاکه له ئیحساساتی گه‌وره‌ترین شه‌هیدی زیندووی نه‌ته‌وه‌ی کورد که هه‌مان خاڵی منه، که‌ڵك وه‌رده‌گرن. به چه‌شنێک که به‌ڕێزیان هه‌ر له‌و فایله ده‌نگییه‌دا ده‌فه‌رمووێ:”ئه‌من بۆخۆم ئه‌و قسانه‌م له کاک ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده نه‌بیستووه، به‌ڵکوو له که‌سانی دیکه‌م بیستووه”.
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیی هه‌میشه‌ییم بۆ خاڵم و به هیوای وه‌دیهاتنی ترسی نه‌یارانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان.
ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان
٢٤ی ژانویه‌ی ٢٠١٥
بابەتی پەیوەندی دار