لە دەڤەری واشینگتۆن و لە فالوون و یۆتەبۆری سوید یادی 2ی رێبەندان کرایەوە.
بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە کوردستانیانی دەڤەری واشنگتن چێژنی دووی رێبەندان ٦٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پیرۆز کرا.
لە دەستپێکی ئەو رێورەسمەدا، رەحیم رەشیدی و ڕاژین پالانی بەرێوەبەرانی ریورەسمەکە وێرای بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان ریزبەندی بەرێوەچوونی رێورەسمەکەیان خوێندەوە. دواتر سرودی ئەی رەقیب لەلایەن کۆری لاوانی دێموکراتەوە بە مامۆستایی یوسف چاووشی پێشکەش کرا و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان راگەیەندرا.
پەیامی کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکا لە لایەن کاک جەماڵ عەبدوڵازادە بەرپرسی کۆمیتە پێشکەش کرا. لەو پەیامەدا ئاوڕ لە هەلومەرجی ئەورۆی خەباتی کورد بەگشتیی و هەلومەرجی خەباتی کوردەکانی رۆژهەڵات و سیاسەت و ستراتیژییەکانی حیزب درابویەوە کە لەم دۆخەدا بۆ یەکریزی و یەکبوونی بزوتنەوەی کورد بە تایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان تێدەکۆشێ و بە جیددی کار دەکات.
پاشان رەحیم رەشیدی داوای لە نووسەری بە ناوبانگی ئەمریکایی سیڤین مانیسفێڵد کە نوێترین بەرهەمی بە ناوی ‘موعجزەی کوردەکان’ بڵاوبۆتەوە، کرد کە وتەیەک پێشکەش بکات. ستیڤن لە قسەکانی دا، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو رێورەسمەدا، پشتیوانی خۆی بۆ پرسی کورد دەربرێ لە زمان ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکاوە وتی کە کورد نیشانی داوە شیاوی بارودۆخێکی باشترە لە رۆژهەڵاتی ناڤین دا.
ئەوجار هێژا سەلام کوردی پەیامی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا و کەنەدا خوێندەوەو هەروەها کاک عەبدولرەحمان حەسەن سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی یەکیەتیی نیشتمانی لە ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کرد.
دواتر بەرێز سەلاح بایەزیدی نوێنەری کۆمەڵەی شوڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا پەیامی حیزبەکەی خوێندەوە.
پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکرات لە لایەن خاتوو مەحبووبە حوسێنی ئەندامی بەرێوەبەرایەتی کۆمیتەی ژنانی دێموکرات لە ئەمریکا، پێشکەش کرا.
سەرجەم وتاربێژان بە بایەخەوە باسیان لە دەور و پێگەی سیاسیی و نەتەوەیی کۆماری کوردستان کردبوو بە تێکرا پێداگر بوون کە کۆماری کوردستان نوێنگەی یەکیەتیی نەتەوەیی کورد بوە.
هەروەها بروسکەی پیرۆزبایی ئەم حیزب و رێکخراوانەش بە بەرێوەبەرانی بەرنامە گەیشتبوون کە ئاماژە بە ناوەکانیان کرا.
١. کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ – لقی ئەمریکا
٢. پارتی خەڵک و دێموکراسی
٣. کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان – کۆمیتەی ئەمریکا
٤. رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئەمریکا
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەدا کاک عوسمان پاڵانی شێعرێکی پێشکەش کرد.
شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حدکا لە ئیالەت و شارەکانی دوور وەک ئیالەتی نەشویل و شاری هیرسونبۆرگ بەشداری بەرنامەکەیان کردبوو.
پاشان هونەرمەندان میکائیل و فواد بە هاوکاری تیپی موسیقا، زانا و موراد تاکوو درەنگانی شەو بەرنامەکەیان رازاندەوە و بەشداران لە یادی کۆماری کوردستان دا شایی ورەشبەڵەکیان گێرا
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا
….
لە ڕێوڕەسمێکی هاوبەشدا، یادی ٦٩ ساڵەی کۆماری کوردستان لە شاری ” یوتۆبۆری” وڵاتی سوید بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ژانویەی زایینی، به پێشنیاری ئهنجومهنی کۆمهڵه کوردییهکان له ڕۆژئاوای ” یوتهلاند” و به هاوکاری و بهشداری سهرجهم لایهنه سیاسیهکانی ههر چوار پارچهی کوردستان لەو پارێگایەدا، یادی ٦٩مین ساڵوهگهری دامهزرانی کۆماری کوردوستان، له شاری ” یوتۆبۆری” وڵاتی سوید ، بهرز و پیرۆز نرخێندرا.
شایانی باسە کە ساڵانی پێش ڕێوڕهسمی ٢ی ڕێبەندان لەم پارێزگایەدا تەنیا کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ” یوتۆبۆری” بەڕێوەی بردووە، بەڵام ئەم ساڵ بە پێشنیاری ئەنجوومەنی کۆمەڵە کوردییەکان له ڕۆژئاوای ” یوتهلاند” ڕێوڕەسمێکی هاوبهش و شکۆدار بۆ یادی ٦٩مین ساڵوهگهڕی دامهزرانی کۆماری کوردوستان لەو شارە سازکرا.
جێگای باسه کە کومیتەی ” یوتۆبۆری” حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به دڵێکی فراوانهوه پێڕەوی ئهم بانگهوازهی کرد و وهک لایهنێکی چالاک بەشداری ڕێوڕهسمەکەی کرد.
بهرز و پیرۆز بێت یادی کۆماری کوردستان، سهرکهوێ خهباتی ڕهوای گهلهکهمان له پێناو وهدیهێنانی ئامانجهکانی کۆماری کوردوستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ” یوتۆبۆری”
………….
بۆ بهرز راگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان، لە شاری ” فاڵۆن”ی وڵاتی سوید ڕێوڕەسمێک بە ڕێوە چوو.
به بۆنهی٦٩ههمین ساڵۆگەری کۆماری کوردستان، رۆژی شهممه ٤ی ڕێبهندانی ١٣٩٣ی ههتاوی ڕێورهسمێک به بهشداری ئهندامان، لایهنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لهشاری ” فالۆن”ی ولاتی سوید بهڕێوەچوو.
سهرتای ڕێورهسمهکه به سرودی نەتەوایەتی ” ئهرهقیب” و ڕاگرتنی خولهکێک بێ دهنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شههیدانی رێگای رهزگاری کورد و کوردستان دهستی پێ کرد.
پاشان به خێرهاتنی کردنی بهشداربووان لەلایەن بەڕیز ” حوسین ئیبراهمزاده” داوا کرا لە بەڕێز ” جهلال کەریمی” بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە، که پهیامی هاوبەشی کومتیهی حیزب و یهکیتی کوردانی شاری فالۆن پێشکهش بهکات.
دواتر پهخشانێک به بۆنی کۆماری کوردستان، لایان ” مهولوود ئازرهفشان” پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، مامۆستا ” کهمال” کە مامۆستای زمانی کوردییە لهو شارە، باسێکی بە سوودی لهسهر کۆماری کوردستان پێشکەش کرد.
لە درێژەی بەرنامەکەدا بەڕێز ” یوسف ئاردال” نوێنهری سوسیال دێموکراتەکان له پارێزگای” دالارنا” برووسکەی پیرۆزبایی ساڵڕۆژی کۆماری ئاراستەی حیزبی دێموکرت و گهلی کورد کرد.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سوپاس نامە و چەپکە گوڵێک لەلایەن ” جەلال کەریمی” بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە پێشکەش بە بەڕێز ” حوسێن ئیبراهیمزادە” بۆ ڕێزگرتن لە ماندوبوون و زحهمهتهکانی لە خزمەت کردن بە حیزب و گەلەکەی کرا.
ڕێوڕەسمەکە تا دهرنگانێکی شهو له نێو خۆشی و شادی به شداربووان دهرێژی کێشا.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ” فاڵۆن”
بۆ دیتنی نوێترین وێنەی یادەکانی 2ی رێبەندان ئێرە کلیک بکەن.