"an independent online kurdish website

پێوەندی ئەو رێکخراوە کوردییە بە دەسەڵاتی ئاخوندی شێعە ودەسەڵاتی شێعە لەعێراق، لە پێش هەموو شتیکدا، لە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی رێکخراوە وململانێ لەگەل ئەوڕێکخراوە گۆیانەیارە لەمێژینەی گوڕەپانی ململانێ بۆ وەدەستهێنانی دەسەڵات لەو بەشە بچووکە لە خاکە بەڵالێدراوەکەی کوردستانە! نەک لەبۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی ودەرهێنانی خاک وخەڵک لە ژێردەسەڵاتی داگیرکەراند!! xeliqi

ڕاگەیاندنی ئەم راستییە تاڵە بە واتای پاکانەکردن بۆ لایەنی دیکە نییە ولایەنی دیکەش خاوەن کەمووکوڕی خۆیەتی وپێوەندی لەو چەشنەی لەگەڵ دراوسێیەکان دوور لە دەسەڵاتی پارلەمان وئەنجومەنی وەزیران، ناتوانێ بە قازانجی یەکیەتی نەتەوەیی بێ.

ئەوەی لێرەدا جێی باسە، ئەوەیە، پێوەندی لەوچەشنەی یەکیەتی وگرێبەستی نهێنی بۆ ڕادەستکردنی سەعدیەوجەلەولاو ولە ئاکامدا کەرکوک بە شێعەی ئێران وعێراق وسازکردنی زەمینەی شەڕیکی دیکە پاش سڕینەوەی شوێنەواری داعەش، دەبێتە کارەسات. یاریکردنی لەوچەشنە وپێوەندیگرتنی وەها دوور لە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم، بە واتای تێکدانی پەیمانی برایەتی (هەرگیز رەفتارپێنەکراو) وئەبێتە هۆی دەسدرێژی زیاتری دوژمنەکانی ئازادی وسەربەستی خاک وخەڵکی کوردستان!

لێرەدا یەک پرسیار دێتەگوڕی، ئایا سەرکردەکانی یەکەیەتی، بەم کەین وبەینە نازانن؟! ئەگەر ئەزانن کە من پێموایە دەزانن، ئایا بۆ رزگاری خاک وخەڵکەکەیان خەباتیان نەکردووە؟! ئەگەر نا، لۆ ئەوهەموو شوڕشگێڕەیان کردووەتە قوربانی ئەویش گویا لە پێناو رزگاری خەڵک وخاکەکەیاندا؟! ئەگەر تەنیا لە بیری بەرژەوەندی ڕێکخراوەکەیاندا نین، چلۆن بیر لە شێوەڕەفتاری کۆماری ئیسلامی سەبارە ت بە رۆڵەئازادیخوازەکانی رۆژهەڵاتی کورد ستان ومافی نەتەوەی ئەوخەڵە لە ئیران ناکەنەوە؟! ئەگەر پێان وایە ئەودەسەڵاتە دۆستی کوردە وئەوان خۆیان بە دڵسۆزی هەموو خەڵی کوردستان دەزانن!، چۆنە بەوشێوە لەگەڵیان هەڵسوکەوت ئەکەن؟! ئەگەر شێعەی عێراق دوستی کوردە! چۆنە ئەو رەفتارەی مالکی ودەسەڵاتی ئێستای عێراق وچاوچنۆکی ملیشیای شێعە نابینن؟١درێژەدان بەو سیاسەتە تاکڕەوانە وهاوکاری نەکردن لەگەل پارلەمان وئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سوودی بۆ داگیرکەرانە وئەوە ئەوانن لەو دووفاقە سیاسەتکردنە کەڵک وەردەگرن. ئەگەرپارلەمان ودەسەڵاتی سیاسی هەیە ویەکیەتی بەشێکە لەو دەسەڵاتە! لە بۆ ئەو سیاسەتە پڕ لەزیانە بۆ داهاتووی کوردستان، پیڕەو دەکەن؟! جێ خۆیەتی ئەوسەرکردانەی یەکیەتی، جارێکی دیکە هەڵوێستەکانی خۆیان بخوێننەوە ولە جیاتی پاراستنی بەرژەوەندی کاتی، خۆیان، رووبکەنە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی وبەرەو ئازادی کورد وکوردستان هەنگاو بنێن.

کاتەکە هەستیارە وپاشەکشە لە بەرانبەر ئەودوژمنانەدا، دەبێتە هۆی ئەوە کاری لەوە نادروست تریان پێبکەن وبۆ نموونە داواین لێبکەن، شوڕشگێڕان رۆژهەڵات لەو بەشە وەدەرنێن، یان ڕێگایان پێبدەن، خۆیان لەو بنەوپاڵەوە هێرش بکەنە سەریان!!! ومێژووی نە زۆردوور، دووپات بێتەوە! رووداوی لەوچەشنە، برینەکانی ئەنفال ووشیمیابارانی هەڵەبجە وسی ویەکی ئاب وهێرشی ئێران بۆ سەرکۆیە، قووڵتردەکا وبۆ هەتا هەتایە نفرەتی مێژووی بەدوادا دێ. بێگومان ئەوەش بۆ کەس وڕێکخراوێک ناسۆری خۆی هەیە، کە هەست بەو ناسۆرە نەتەوەییەبکەن.

خەلێقی ٨/٢/٢٠١٥

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی