ئه‌گه‌ر تا كاتی نوسینی ئه‌م نوسراوه نیشاندانی به‌ناو “دێكۆمێنتی پیشمه‌رگه” له‌كاناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانی پارێزگا كوردنشینه‌كانی رۆژئاوای وڵات ده‌ستی پێنه‌كردبێ، به‌زۆترین كات نیشاندانی ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م دێكۆمینته 7 به‌شه‌و هه‌ر به‌شێكیش 20 خوله‌كه.
له‌تاوتوێكردنی به‌ڵگه‌و لێدوانه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م “به‌ناو دێكۆمێنته”، له‌هۆكارو هاندانی ئاماده‌كردنی له‌گه‌ڵ روداوه مێژووه‌كانی كوردستان به‌گشتی‌و گۆڕانكارییه‌كانی رابردوو به‌شێوه‌ی كورت ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌م، به‌ڵام باسێكی پوخته تر دواده‌خه‌ین بۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌و سه‌یركردنی.
ئه‌م ” به‌ناو دێكۆمینته” به‌رواڵه‌ت به‌پێی راسپارده‌ی “سه‌داو سیما”یه، به‌ڵام له‌راستیدا له‌سه‌ر داوای سوپای پاسداران به‌تایبه‌ت”سوپای به‌یتو لمۆقه‌دده‌سی كوردستان” له‌لایه‌ن گروپێك به‌ناوی”گروپی موسته‌نه‌دی “میساق”ی رێكخراوی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری راگه‌یاندنی” ئه‌وجه‌وه” ئاماده‌و به‌رهه‌م هێنراوه. نومایشدانی له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چونی گاڵته‌جاڕێك ده‌بێت، به‌ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پیشمه‌رگه موسوڵمانه كورده‌كان. به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكه به‌ناوی “سه‌لیم غه‌فووری”و نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی كه‌سێكه به‌ناوی “موحسین هادی”و راوییه‌كانی ئه‌م “به‌ناو موسته‌نه‌ده” ژماره‌یه‌ك له “به‌كرێگیراوانی رژیم له‌رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسلمان”ه. یه‌كێك له‌به‌شداربوان له‌رێوره‌سمی په‌رده‌لادان له‌م “به‌ناو موسته‌نه‌ده” له‌كۆنترین به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌كوردستان واته “محه‌مه‌د ئه‌ڵڵه مورادی”یه كه له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌مان له‌تاوانه‌كانی‌و راده‌ی سه‌رسپاردوویی به‌رژیم په‌رده‌لاده‌دین.
سه‌لیم غه‌فوری ده‌رهێنه‌ری ئه‌م “به‌ناو موسته‌نه‌ده” یه‌كێك له‌به‌ناو دێكۆمێنت سازانی ئیدولۆژیكی ئه‌ندامی سپای پاسدران‌و به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی به‌ناو فه‌رهه‌نگی میساق‌و به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی دێكۆمێنت سازی ئه‌وجیشه.
“میساق” و “ئه‌وج” دوو ناوه‌ندی به‌ناو فه‌رهه‌نگی و راگه‌یاندنی ته‌سویری سپا و له ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی موسته‌نه‌ده‌كانی “بۆحران”ی سه‌ر به سپای پاسدارانه. سه‌لیم غه‌فووری له‌م ناوه‌نده رۆلی “گۆبلێز” وه‌زیری راگه‌یاندنی هیتلیر بۆ سپای پاسداران ده‌گێڕێ. ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌م ناوه‌نده له پاسدارانی چه‌كداری كامێرا به‌ده‌ستی سوپان كه له سایه‌ی ماشینی جه‌نگیی سوپا له ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوو ده‌چنه ناوچه قه‌یراناوی یه‌كانی سوریه، عێراق، ئه‌فغانستان، سوماڵی، كوردستان و ….. ئه‌مانه. هه‌ندێك له‌مانه زور جار “ده‌ستبه‌سه‌ر و جه‌نازه‌ی هه‌ندێكیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه دوا حاڵه‌تی ئه‌م به‌ناو دێكۆمینت سازه كه كوژراوانه “هادی باغبانی” بوو كه له سوریه كوژرا و سپا‌ش وه‌ك به‌سیجی شه‌هید یادی كرده‌وه.
ئه‌و “به‌ناو موسته‌نه‌ده” له درێژه‌ی فیلمه هالیوده ئیسلامییه‌كه‌ی “چێ_چه‌مران”، ئه‌لقه‌یكی تره له پروژه‌ی چه‌واشه‌كردنی روداووه مێژووییه‌كانی كوردستانه كه ، به ته‌واوی له سه‌ر بنه‌مای درۆ،جه‌عل كردنی به‌ڵگه، چه‌واشه‌كردنی مێژوو و به مه‌به‌ستی درێژه‌ی دوژمنایه‌تی و بیرۆكه‌ی نه‌خۆش دژ به جه‌ماوه‌ری كوردستان ساز كراوه. بێ هۆ نیه كه سه‌رانی “به‌ناوفه‌رهه‌نگی” سپا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و “به‌ناو موسته‌نه‌ده” خودی گوبلێزی سپا (سه‌لیم غه‌فووری)یان هه‌ڵبژاردوه و رێوره‌سمی په‌رده‌لادانه‌كه‌یان له بینای هه‌واڵنێری ته‌سنیم ی سه‌ر به سپای پاسداران به‌ڕێوه‌برد.
له رێوره‌سمی په‌رده‌لادانی ئه‌م “به‌ناو موسته‌نه‌ده” “سه‌لیم غه‌فووری” ئاماده‌كار “موحسینی هادی” نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و موحمه‌د ئه‌ڵڵه مورادی له كۆنترین ئه‌ندامانی سپای پاسداران و ریكخراوی” به‌كرێگیراوانی كوردی موسڵمان” ره‌جه‌زیان خوێند. باس له سه‌ر ناوه‌رۆكی وته‌كانی غه‌فووری و ئه‌ڵڵه مورادی داده‌نێم بۆ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه و خێرا چاوێك به وته‌كانی موحسێن هادی دا ده‌گێڕم.
موحسین هادی له وتوێژێك دا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرانی سینه‌مایی هه‌واڵنێری فارسی سپای پاسداران باس له هۆكار و مه‌یلی بۆ ئاماده كردنی ئه‌م به‌ناو موسته‌نه‌ده ده‌كات و چه‌واشه‌كراوه باسهه‌ڵگره‌كانی به‌یان ده‌كات و له‌وانه ده‌ڵێت:” قسه‌ی سه‌ره‌كیی ئێمه ده‌رباره‌ی ئه‌م موسته‌نه‌ده ئه‌وه‌یه كه چ روویدا كه كوردستان ته‌جزیه نه‌كراو و له ئێران جیا نه‌بۆوه،” هه‌ر ئه‌م رسته‌یه بۆ قه‌زاوه‌ت له باره‌ی بیرۆكه و مه‌یلی ئه‌م به‌ناو دێكۆمێنت سازه، پێوه‌ندی نێوان ئه‌م دێكۆمێنته له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه و پڕوپاگه‌نده دوژمنكارانه‌ی سپای پاسداران و دوژمنایه‌تیی نیزامی ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی کوردستان به‌سه. رسته‌یه‌ك كه نه ته‌نها رابردوو و مێژووی گۆڕانكاری یه‌كانی كوردستان بێ شه‌رمانه چه‌واشه ده‌كا، به‌ڵكوو ئاقار و ستراتێژی نیزامی ئیسلامی له سه‌ر داهاتووی كوردستانیش به‌یان ده‌كات. دێكۆمێنتێك كه قسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له سه‌ر بنه‌مای جه‌عل و درۆ دانابێت، ته‌نها ده‌توانێ پاساوكه‌ری 35 سال جه‌نایه‌ت و سه‌ركوت له كوردستان له لایه‌ن سپای پاسداران و به‌كرێگیراوانی خوجێیی بێ. تا ئه‌و جێگایه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داهاتوو، ئه‌م دێكۆمێنته رۆڵ و هۆكاره‌كانی هه‌ناردنی گروپی 33ی توپخانه‌ی سه‌ر له‌شكر خۆدابه‌نده‌لوو كه دوای چه‌ند ساڵ جارێكی‌تر له‌م رۆژانه‌دا ره‌وانه‌ی كوردستان كراوه وه به هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری كوردستان زیاد بوو،چۆن پاساو و شی ده‌كاته‌وه.
رۆڵی دێكۆمێنتێك كه قسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه بێت كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت، بێگومان هه‌ڵگری په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داخوازی ره‌وای خۆتان پێداگریی بكه‌ن و بۆ و به‌ده‌ستهێنانی ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن، هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی هه‌قخوازانه‌ی ئێوه له داهاتووش دا مۆری جیاییخوازی و ته‌جزییه خوازی ڵێده‌درێ و گولله‌ی “رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسلمان” و سپا وڵامه‌كه‌ی ده‌بێت. هه‌ر ئه‌م په‌یامه بۆ ناساندنی ناوه‌رۆكی قیزه‌ون و دوژمنایه‌تی قووڵی به‌ناو ئورگانه فه‌رهه‌نگی یه‌كانی سه‌ر به سپا و ده‌زگا ئیتلاعاتیه‌كانی رژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان كه كه‌مپێنی چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان و سووكایه‌تیی به تێگه‌یشتنی قووڵ و پێشڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان كاری ئه‌وانه، ته‌واوه.
“موحسین هادی” وته‌كانی ئاوا درێژه پێده‌دا: “ئه‌م دوو گرووپه چه‌كداره (مه‌به‌ست كۆمه‌ڵه و حیزبی دێموكراته) له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای “ئینقلابی ئیسلامی”، ئاژاوه‌یه‌كیان ناوه. كه ساڵانێكی زۆر شاره‌كانی كوردستانی ئێرانی نائه‌من كرد. له ده‌سپێكی ئه‌م رووداوانه، ده‌وڵه‌تی كاتیی ساغ بۆوه كه به موزاكره و سازان بچێته پێش و شاندێكی له ژیر ناوی “حوسن نییه‌ت” یان هه‌مان نییه‌تپاكی نێردرایه سنه و مه‌هاباد، به‌ڵام له‌به‌ر كارشكێنی یه‌كانی گروپه‌كانی لایه‌نگری جودایی، هیچكام له‌م وتووێژانه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و له ماوه‌ی دوو مانگ دا هه‌موو ناوچه كوردنشینیه‌كان چوونه ژێر سه‌یته‌ره‌ی ئه‌م دوو گروهه.”
له موحسین هادی ده‌بێ بپرسی كام گروپ لایه‌نگریی جودایی بوو؟ كامه جودایی؟ له‌سه‌ر ئه‌ساسی چ مه‌دره‌ك و سه‌نه‌دێك هێزه‌كانی ده‌رگیر له بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری كوردستان خوازیاری جودایی له ئێران بوون؟ ئێمه له ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوو زۆر جار به پشتیوانی به‌ڵگه و كرده‌وه‌كان نیشانمان داوه كه ده‌سپیشخه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، كۆماری ئیسلامی بوو. نیشانمان دا كه مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت له هه‌ناردنی لێژنه‌ی به‌ناو موزاكره‌كار، نییه‌تخراپی بوو له هه‌ر دوو قۆناغه‌كه‌ی، چ دوای كوشتاری خه‌ڵكی شاری سنه له نه‌ورۆزی خوێناویی ساڵی 58 له لایه‌ن پاشماوه‌كانی “ئه‌رته‌شی په‌هله‌وی”، ” كه‌سانی چه‌كداری سه‌ر به مه‌كته‌بی قورئانی ئه‌حمه‌دی موفتی زاده” به‌كرێگیراوانی سه‌ربه ئاخوند سه‌فده‌ری و “سیاه جامێگان” و چ دوای شكستی پیسی ئه‌رته‌ش و سپا له خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌كان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 58، كڕینی هه‌ڵ بۆ نۆیژنكردنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش، ته‌یار كردنی سپای پاسداران و پێكهینان و ئاموزشی رێكخراوی به كرێگیراوانی كوردی موسولمان “بوو. نه ته‌نها ئێمه، به‌ڵكوو چاودێره بێ لایه‌نه‌كانیش نیشانیان دا كه رێگاچاره‌ی رژیم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردستان، له هه‌مان سه‌ره‌تاوه رێگا چاره‌ی نیزامی بوو و “مسته‌فا چه‌مرانیش” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته بوو. ده‌وڵه‌تی كاتیی و كه‌سی سه‌ره‌كی نیزام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی سازان و موزاكره نه‌بوون. فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌روونیی ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێت. راستییه‌ك كه موحسن هادی، سه‌لیم غه‌فووری، سه‌رانی سپا له هه‌وڵێكی سه‌رشۆڕانه‌دا ده‌یانهه‌وێ چه‌واشه‌ی بكه‌ن.
به‌مجۆره‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد راوییه‌كانی ئه‌و به ناو دێكۆمێنته “ژوماره‌یه‌ك له پاشماوه‌كانی “رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسوڵمانن”. له روانگه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ئه‌م به‌ناو دێكۆمێنته‌ش هه‌مان ئه‌رزش و ئیعتباره‌ی ده‌بێ كه رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسوڵمان هه‌یبو. من به بۆنه‌ی دیكه‌شه‌وه له باره‌ی شێوه و هۆكاره‌كانی پێكهاتن و كرده‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه و تێكه‌ل بوونه‌كه‌ی له جه‌سته‌ی سپای پاسداران له كوردستان شتم نووسیوه و لێره‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ لازمه كه بلێم هه‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م رێكخراوه‌یه، له (ئه‌رازل و ئه‌وباشی ناو شار” ،”فێئۆداله‌كان “سه‌رۆك عه‌شیره‌كان ” و هه‌ندێ له”پیاوه‌كانی حقوق بگیری ژاندارمێری” رژیمی په‌هله‌وی پێكهات. له روانگه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، له سه‌رانی سپا بێزلێكراوتر بوون و ئێستاش هه‌ر بێزلێكراون. به‌جۆرێك كه خه‌ڵكی عاممه‌ی كوردستان ئێستاش له وشه‌یه‌ك بێجگه له “جاش” بو ناساندنیان به‌كار نابه‌ن. ته‌نها قه‌زاوه‌تی راست له باره‌ی رۆڵی رێكخراوی به‌كرێگیراوانی رژیم ئه‌وه‌یه‌كه، له حاڵێكدا كه سپا و ئه‌رته‌ش له روبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كان دا عاجز و بێ توانا بوون. ئه‌وان به وه‌رگرتنی كرێ، له ناساندن و سه‌ركوتی خه‌باتكارانی كوردستان و داگیركردنی نیزامی بست به بستی خاكی كوردستان له ساڵه‌كانی گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی یان ده‌گێرا. هه‌ر ئه‌مه رۆڵه‌یه که موحسین هادی به شانازییه‌وه باسی ئه‌م رێكخراوه به زمانێكی تر ده‌كا و ده لێ:
“پیشمه‌رگان (كه‌مه‌به‌ستی ئه‌و، خۆفرۆشانی كوردی سه‌ر به رژیمه) له مانگی رێبه‌ندانی 58دا عه‌مه‌لیاتێك ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و شاری كامیاران ئازاد ده‌كه‌ن. پاشان زنجیره عه‌مه‌لیاته‌كانی ئازادكردنی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران به شێوه‌ی به‌ربڵاو به به‌شداریی ئه‌رته‌ش و سپا ده‌ستپێده‌كا كه پیشمه‌رگه موسوڵمانه كورده‌كان رۆڵێكی سه‌ره‌كی یان گێڕاوه.”
هه‌ڵبه‌ته كه ئه‌م، ئیددیعایه‌ی موحسین هادی راسته و منیش ته‌ئیدی ده‌كه‌م. هه‌ر هه‌موویان پاداشتی خۆفرۆشیی و سه‌ر سپاردنیان به رژیم و كوشتاری خه‌ڵكی كوردستانیان چ به شێوه‌ی ماددی و چ پله و پایه و پۆستی ئیداری ده‌وڵه‌تێ وه‌رگرت. 35 ساڵی ره‌به‌قه له حاڵێكدا كه خه‌ڵكی كوردستان بێبه‌ش له هه‌ر چه‌شنه ئیمكاناتێكی ماددین و زیاتر له 50 له سه‌دی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له قه‌راغ شاره‌كان و به بێ ئیمكاناتی شاری وه‌ك مه‌دره‌سه ، درمانگاه، فازڵاو، ئاو و به‌رق و كار و خوێندن ده‌ژین و بێكاریی و بێ سه‌رپه‌نایی لاوانی كوردستان له سنوری قه‌یران تێپه‌ریوه، بنه‌ماڵه‌ی رێكخراوی خۆفرۆشانی رژیم، مناڵی كوژراوه‌كانیان له ژێر ناوی “فه‌رزندان شاهد” به‌رزترین ئیمتیازاتی وه‌ك مه‌سكه‌ن، خوێندن و بورسی خوێندن و مافی دیكه به‌هره‌مه‌ندن. رانت خۆره‌كانی كوردستان ئه‌مانن.
محه‌مه‌دئه‌ڵڵه مورادی” یه‌كێك له به‌شدارانی رێوره‌سمی په‌رده‌لادانی ئه‌م ” به‌ناو دێكۆمێنته” كه به قه‌ولی خۆی له ساڵی 58 راسته‌وخۆ” چۆته ناو سپا و له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری “رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسوڵمانیشه”، باوك و براكانیشی له‌خۆفرۆشه ناسراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی دیوانده‌ره و سه‌قز بوون و ئێستاش خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌فره‌تیان لێی هه‌یه. ئه‌ڵڵه مورادی له به‌ر به‌رزبوونی رێژه‌ی سه‌رسپاردنی به رژیم وبه‌شداریی راسته‌وخۆی خۆی هه‌روه‌ك باوك و براكانی له كوشتاری خه‌ڵكی كوردستان و تێپه‌ربوون به سه‌ر ته‌رمی سه‌دان كه‌سی بێدیفاعی ئه‌و ئاواییانه‌ی كه راسته‌وخۆ “له داگیركردنی دا به‌شدار بوون. زۆرترین سه‌هه‌م و پاداشتی ماددی و زۆرترین نیشانی خۆفرۆشیان له رژیم وه‌رگرت. محه‌مه‌د ئه‌ڵڵا مورادی نه ته‌نها ماوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سپای سه‌قز بوو، به‌ڵكوو چه‌ند ساڵ وه‌ك فه‌رمانده و به‌خشداری شاره‌كانی كامیاران و مه‌ریوان و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له لایه‌ن رژیمه‌وه داده‌نرا. ئه‌مڕۆش سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی چه‌ند حقوق، به‌رپرسیایه‌تی ئۆرگانیكی ئیتلاعاتی به ناوی (بونیادی حیفزی ئاسار و نه‌شری ئه‌رزشهای دیفاعی موقه‌دسی) له ئه‌ستۆیه به‌ڵام، هه‌ر ئه‌م ئه‌ڵڵا مورادییه، به سه‌ره‌نجدان به رابردووی جه‌نایه‌تكارانه‌ی، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له به‌ناو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی نۆهه‌م له ساڵی 91 كه خۆی پاڵاوتبوو، سپا‌ش ته‌نانه‌ت به ده‌ست بردن بو ته‌قه‌لۆبیش نه‌یتوانی له‌سه‌ر كورسی مه‌جلیس دانیشێنێ. ئه‌رزش و متمانه‌ی ئه‌م “به‌ناو موسته‌نه‌ده” ده‌بێ له محه‌كی سه‌ر سپاردویی محه‌مه‌دئه‌ڵڵا مورادی و باقی راوی یه‌كانی ئه‌م “به‌ناو موسته‌نه‌ده”به سپا و رژیم بدرێت.
سپای پاسداران و ئۆرگانه ئه‌منیتیه‌كانی به پێش بینی ئه‌وه‌یكه خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی تازه‌تره‌وه، هه‌زینه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان بو رێزگرتن له ئه‌و به‌كرێگیراوانه كه رۆڵی سه‌ره‌كییان له داگیر كردنی كوردستان له لایه‌ن سپا و ئه‌رته‌ش وه‌ئه‌ستۆ بووه، گرتۆته به‌ر. ئاماده كردن و نمایشی فیلمی هالیوودی ئیسلامیی “چێ_ چه‌مران”، ئاماده كردنی “موسته‌نه‌دی به‌ناو پیشمه‌رگان”و خه‌رجی سه‌دان ملیۆنی له سفره‌ی به تاڵی خه‌ڵكی كوردستان و ئێعتبارات ی به‌ناو فه‌رهه‌نگیی ئه‌م ناوچانه، بۆ به‌أێوه‌بردنی گاڵته‌جارێك له ژێر ناوی” كۆنگری نه‌ته‌وه‌یی پیشمه‌رگه‌ی كوردی موسوڵمان” له لایه‌ن سپا و له خزمه‌ت ستراتێژی راگرتنی هێز بۆ سه‌ركوتی خه‌باتی رو له گه‌شه له كوردستانه. ئه‌م هه‌وڵه هه‌ڵبه‌ت نیشانده‌ری راستییه‌كی دیكه‌شه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه، هه‌ر چه‌ند رژیم به خه‌رج كردنی میلیاردها تمه‌ن هه‌زینه و جێگیركردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی سپا، ئه‌رته‌ش، ژاندارمێری، سه‌ربازه‌كانی ئیمامی زمان و به‌كرێگیراوانی خۆجێیی توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نیزامی خۆی له كوردستان سه‌قامگیر بكات و باس له ئه‌منییه‌تی جێگیر بكات. به‌ڵام، له‌راستیدا نه توانیویه‌تی به‌سه‌ر مێشك و ره‌وان و بیری خه‌ڵكی كوردستاندا زاڵ بێت و نه خه‌ڵكییشی له‌گه‌ڵه. ئه‌م ئه‌منیته پایه‌داره به مویه‌كه‌وه به‌نده و پته‌یه‌كی بچوك دیواره‌كانی ده‌ڕوخێنێ و ناكارامه‌یی و كارتۆنی بوونی ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بوایه! له حاڵێكدا كه ئیدیعا ده‌كه‌ن كه له كوردستان ئه‌منییه‌تی پایه‌دار هه‌یه، كه‌واته بۆچی؟ هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 15 گوردان له”گروپی 33ی توپخانه‌ی سه‌ر له‌شكر خۆدابه‌نده لو”یان دوای چه‌ند ساڵ چوونه‌ده‌ر له كوردستان، هه‌مدیسانه‌وه ره‌وانه‌ی كوردستان كرد و دایانه‌پاڵ ئه‌م هه‌مووه هێزه‌ی كه پێشتر لێی بووه.
دوا قسه
دێكۆمێنتی 7 به‌شیی پیشمه‌رگان (رێكخراوی به‌كرێگیراوانی رژیم له كوردستان) پروژه‌یه‌كه له دژی خه‌ڵكی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی ئه‌وان له داهاتوو به‌ڵام، ئێعتباره‌كه‌ی هه‌ر له ئاستی متمانه‌ی ئه‌م رێكخراوه دایه.ئه‌م هه‌وڵانه نه تێروانینی نه‌وه‌ی نوێی كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه رژیم به سه‌ری داسه‌پاندون، به قازانجی روانگه‌ی رژیم ده‌گۆڕێ و نه وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌وان له‌دژی رژیم داده‌به‌زێنێ. روداوه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو و پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستان له خۆڕاگری و دیفاعی بێ وێنه‌ی ژنان و پیاوانی خه‌باتكاری كۆبانی كه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆڕاگریی 24 رۆژه‌ی شاری سنه و شار و ئاواییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له به‌رامبه‌ر رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسوڵمان و سپای پاسداران بوو، ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێننه‌وه. به بێ یان به‌و به‌ناو موسته‌نه‌ده‌وه خه‌ڵكی كوردستان كۆماری ئیسلامی به رژێمیكی داگیركا‌ر و رێكخراوی به‌كرێگیراوانی كوردی موسوڵمانیش به سه‌ر سپاردوو، به‌كرێگیراو و رێخۆشكه‌ری ئه‌م داگیركاری یه ده‌زانن. “به‌ناو موسته‌نه‌دی پیشمه‌رگان”یش ئه‌م روخساره ناگۆڕێ، و ته‌نها مۆرێكی دیكه به‌سه‌ر رسوایی ئه‌م رێكخراوه‌یه و رژیم له كوردستانه‌وه ده‌نێت.
و:یونس گاگه‌شی
سەرچاوە: ئاوێنە
2015/02/12
بابەتی پەیوەندی دار