"an independent online kurdish website

ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی فیبریوەری هەیئەتێکی کومەڵەی حیزبە کوردوستانیەکان سەردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بریتانیایان کرد و لە لایەن جۆن سان پی سیا، چاوەدێری مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێشوازیان لێ کرا.komeley-kurdekan-britania-0

مەسەلەی شەڕی داعش و بەرەنگاربوونەوەی لە لایەن گەلی کوردەوە و ڕۆڵی پێشمەرگە و هاوکاری هیزە هاوپەیمانەکان، بە تایبەت وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەوەرێکی گفتوگۆکان بوو. هەر وەها گەیاندنی نارەزایەتی گەلی کورد لە پێوەندی بانگ هێشت نەکردنی نوێنەرایتی گەڵی کوردستان بۆ کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی تێرور لە لەندەن مژارێکی تری کۆبونەوەکە بوو.

 دەست تێوەردانەکانی ئێران لە عێڕاق و هێنانی میلێشیای شیعە بە بەهانەی شەڕی داعش و هەر وا پێ شێل کاریەکانی مافی مروڤ لە ئێران باسێکی تری ئەم چاو پێکەوتنە بوو.

فەرید دەیهیم ئەندامی کومیتەی بریتانیا و نوێنەر لە کۆمەڵەی حیزبە کوردستانیەکان بەشداری ئەم چاوپیکەوتنە بوو.

کومیتەی بریتانیای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی