"an independent online kurdish website


وڵاتی ئێران یەکێکە لە وڵاتە هەرە دەڵەومەندەکانی دونیا لە ڕووی سەرچاوەی سروشتی و هەروەها هێزی مرۆڤی،بەهەبوونی ئەم پێناسە حاشا هەڵنەگرە بۆ داراییەکانی ئێران لێک دانەوەی ئێستای ئامارو ژمارەکانی زانستیی ئابووری و بارودۆخی خەڵکی ئێران، مرۆڤ تووشی شۆکێکی گەورە دەکات ،کە چۆن دەسەڵاتی سیاسیی ئێران ئاوا دەستی بە سەر هەموو سەرچاوەکان دا گرتووەو بە سیستمێکی بەڕێوەبردنی زۆر خراب بە ئەنقەست و بە نەزانی وا ئابووریی ئەم وڵاتەی بەرەو لە ناوچوون بردوەalborz_rointen14
.

ڕێژەی بێکاری ،ڕێژەی هەڵاوسان، ڕێژەی فەقیری و زۆربەی ئامارەکان بەرەوخراب و خرابتر دەچن کە لە وانەیە هەندێک لایەن وا بیر بکەنەوە کە بە هاتنی دەوڵەتی ڕوحانی ئەمە تا ڕادەیەک چارەسەر بکات.نە دەوڵەتی ڕوحانی و نە هیچ دەوڵەتێکی تر لە چوار چێوەی سیستمی کۆماری ئیسلامی ناتوانێ چارەسەر بکات چونکو هەموو دەسەڵاتەکان حەلقەی دەستی سوپای پاسداران و ڕێبەرە کە ئێستا خاوەنی هەمووش نەبێ بەشێکی بەرچاوی ئابوری ئێرانە.ئەوەی کە لێرە دا جێی سەرەنجە دەمهەوێ هەڵوەستەی لە سەر بکەم ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێ لە ڕۆژنامەکانی ئێران هەواڵێکی دزین یا نەمانی چەند هزار ملیاردێک دەبینین. ئەوە سەڕەڕای ئەو هەموو سانسۆرەی کە هەیە بەڵام دیسان هەر باسی گەرمە هەتا وەکو شەڕێکی ناوخوی باڵەکانیش دێت کە یەکتر ئاشکرا دەکەن .

لە سەفەری ئەم دواییانەی سادقی لاریجانی سەرۆکی دەزگای قەزای کە بۆ لورستان کردوویەتی باسی دزینی ٦۵۰۰ ملیارد توومانی تر دەکات کە لە لایەن کەسێکەوە لەبانک وەرگیراوە ، بەشێکی وەکو دراو بۆ دەرەوەی ئێران ناردووە.

من باسی ئەوهەمووە بە هەدەر دانەی سەروەتی ئێران کە بۆ بەرژەوەندی تایبەت لە پڕۆژەکانی نیزامی وەکو چەکی ناوەکی و زۆر شتی تر ناکەم باسی ئەوهەموو پارەیە کە بەبێ هیچ لێپیچنەوەیەک لە گیرفانی تاقمی دەسەڵات دار بۆ خەرج کردنی ژیانی ڕۆژانەیەیان دا کەڵکی لێوەردەگرن ناکەم .

من ئەو سەرەوەتەی کە بۆ هەموو هێزە دوست و بڵاوە پێکردنی فکری ئیدۆلوژی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوە ناکەم باسی زۆر شتی تر کە چۆن سەرمایەو سەروەتی خەڵکی ئێران بەلاڕێ دا دەڕوات بە هۆی سیاسەتی تاقمی دەسەڵات بە دەست ناکەم . تەنیا نەمانی یا دزینی ئەو بەشەی کە خۆیان بە ئاشکەرا باسی لێوە دەکەن بکەین و خەڵکی ئێران بەرواردێک بۆ ئەو ڕێژەیە بکات دەتوانێ باشتر هەست بەو فەلاکەتە بکات کە بە هۆی ڕێژیمەوە تێیکەوتووە .

ئەگەر تەنیا و تەنیا ئەو هەار هەزار ملیاردانەی کە خۆیان ئاشکرای دەکەن بکەوێتە خزمەتی خەڵک دەتوانرێ زۆر لە کێشەکەن چارەسەر بکرێ و لەوانەیە زۆر وڵات بە ئاسوودەی بە سامانێکی لەوە کەمتریش بەڕێوە دەچن. تەنانەت ڕووی ڕەشی کۆماری ئیسلامی کاتێک ڕەش ترو و ڕەشتر دەردەکەوێ کە ئەو هەزار هەزار ملیاردانە ئەوانەن کە خۆیان ئاشکرا دەکەن بەو سیستمە داخراوەیەی کە هەیە ئەو هەموو فیڕۆدانەی کە بە نهێنی و شاراوە دەیکەن ئەبێ چۆن بێت. نە دەوڵەتی هیوا و نە هیچ دەسەڵاتێکی تر ناتوانێ کەمترین چاکسازی لە ئابووریی کە وەک تۆپێک لە ژێر شەقی دزی ئاشکرا و نێهنی دایە چارەسەر بکات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی