شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، له سێمیناری یادی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی “کۆمەڵە” کە له ژێر ناوی: “کۆمەڵە و ئەرکەکانی ئەمرۆ و سبەی” بەڕێوە چوو بەشداری کرد.
سێمیناره‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٥ی فێڤریه‌ی ٢٠١٥ی زایینی، له لایه‌ن ” کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان” له وڵاتی سوید رێکخرا بوو.
ڕه‌زا که‌عبی به‌رپرسی لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه، وه‌کوو وتاربێژی سه‌ره‌کی سێمیناره‌که، باسێکی له سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و ئێران و ناوچه پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو له وته‌کانی دا پاش ئاماژه کردن به مێژووی خه‌باتی کۆمه‌ڵه،له سه‌ر زه‌رووره‌تی یه‌کگرتووی و ستراتێژی هاوبه‌شی لایه‌نه‌کانی کوردستانی چه‌ند باسێکی پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسە له‌م ڕێوڕه‌سمەدا په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی سویدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن ” ئاسۆ ساڵح ” خوێندرایه‌وه.
له پەیامەکەدا هاتبوو کە “ئه‌مڕۆ بارودۆخی سیاسی و ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران به شێوه‌یه‌که که ژیانی ڕۆژانه و سه‌ره‌تایی بۆ گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌لات، زۆر ئاسته‌نگ کردووه.
بڕگەیەکی دیکەی پەیامەکە باسی لە بارودۆخی ناوچه و خێرایی گۆڕانکاریه‌کان به جۆرێکه که ڕه‌وشێکی مه‌ترسیداری خولقاندووه، کرد.
له کۆتایی پەیامەکەدا هاتبوو کە ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانە کە هەوڵ بۆ یەک ڕێزی و پاراستنی ئەو ئەرکەیە کە پێیان سپێردراوە.
…………………….
شایانی باسە هەمان ڕۆژ شاندی ناوبراوی “حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” لە سوید، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی “حیزبی شیۆعی کوردستان” کرد.
ڕێوڕه‌سمه‌که به هەردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و به ئاماده بوونی زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی و عێراقی و هه‌روه‌ها باڵوێزی عێراق له سوید به‌ڕێوه چوو.
لەو سیمینارەدا شاندی حیزب له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی سێمینار به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید