کهوێنی که‌وان
پهرهستووی به‌رزه‌فڕ
سه‌حه‌ری ده‌م به‌یان
سێ په‌پووله‌ی نازار و ته‌مه‌ن هه‌میشه به‌هار، له ته‌مه‌نێک که ده‌سپێکی ژیانیان بوو، قافێزی دڵڕه‌ق وه‌ک هه‌میشه بئ ڕه‌حمانه، بئ ئاگا له دڵه هه‌ڵقرچاوه‌که‌ی بابیلئی که‌وه گیان و كاك ئالان و دایکی که‌وێ وعه‌شیره‌تی به‌گزاده له بۆكان و سه‌قز، بئ ئاگا له دڵه دووجارههڵقرچاوهکهی نه‌جمه و ماهڕۆخسار و خێڵی حیسامی و عه‌نایه‌تی له شار سنه‌ی خوێناوی، ماڵ ئاوایان لێ کردین. ده‌ردی له ده‌ست دان په‌پووله جوانه‌کان فره سه‌خته بۆ بنه‌ماڵه‌و که‌سوکار. قه‌بووڵکردنی موسیبه‌تێکی ئاوا زۆر ئاسان نیه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی سه‌حه‌ر و کهوئ و په‌ره‌ستوو ئه‌بێت سه‌بووری بده‌ین به خۆمان.
ئه‌بێت یادی ئه‌و کیژۆڵه نازار و جوانهمهرگانهمان هه‌میشه له دڵمانا وه‌ک گوڵاڵه سووره‌کان کێوه‌کان کوردستان که به خوێن لاوانی کورد ئاو دراون ڕاگرین. لێره‌دا منیچ دۆعای کورده‌واری خۆمان ئه‌که‌م بۆ ئه‌و که‌سانه وا مناڵیان هه‌یه، هیوادارم هیچکه‌س وه‌ک دایک و باوکی سه‌حه‌ر و پهرهستووی خوشکم و دایک و باوکی کهوئ جوانه‌مه‌رگ جه‌رگی نهسووتئ و هیوادارم خودا سه‌برو ته‌حه‌مول بدات به بنهماڵکانمان. لێره‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆم و بنه‌مالی سه‌حه‌ر و په‌ره‌ستوو ده‌نێرم بۆ دایک و باوکی خاتوونی جوانه‌مه‌رگ کهوئ و هیوادارم بنهمڵهکهی له موسیبه‌تی ئاوا دڵته‌زێن به دوور بن. یاد و یادگاری ئه‌و کیژۆڵه جوانانه هه‌میشه سه‌وز
خوشکی دڵ بریندار: ئاره‌زوو حیسامی