"an independent online kurdish website

خشت اول چون نهد معمار کج، تا ثریا میرود دیوار کج گەر بڕوانە مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکانی دا، بۆمان بە روونی دەردەکەوێت کە ئەم حیزبە هەمووکات بۆ پەردەپوش کردنی دۆرانەکانی خۆی لە قۆماری سیاسەت دا، پەنای بۆ هەر کارێکی ناشیاو و دوور لە پرنسیپەکانی ئەخلاقی، مرۆڤی و نەتەوەیی بردووە

diyar_molayi
.

لە کاتێک دا ئەم حیزبە لە نێوخۆ، لە باشووری کوردستان و لە سەر ئاستی جیهانیش بیگرە تووشی دۆران بوتەوە و بەرەو هەلدێر دەرۆت، بۆیە پێویستی بە سناریۆیەکی ئەمنییەتی هەبوو بۆ پەردەپۆش کردنی شکەستەکانی خۆی لە لایەک و لە لایەکیتر رازی کردنی ئەربابانی خۆی لە تاران. هەر بۆ ئەم مەبەستەش مافیاکانی نێو ئەم حیزبە دۆراوە ئەم جارە سناریۆیەکیان هەلبژراد لە زیاتر بە سەدەمی شەری سارد دەچێت بە کەمێک جیاوازییەوە. ئێریش کردنە سەر بنکەکانی حیزبی دێمۆکرات و کوردانی رۆژهەلات لە لایەک تاران خۆشحال دەکات، لە لایەک کێشە نێوخۆییەکانی هێور دەکاتەوە و لە لایەکیتر هەرەشەیەکە بۆ سەر حیزبەکانی باشووری کوردستان بەوەی کە هێشتاش لە ناوچەی خۆی دەسەلاتی هەر کارێکی ناشیاو هەیە و ئامادەیە جارێکیتریش بۆ قازانجەکانی خۆی دەست بەرێتە شەری براکوژی، هەر بۆیەش هاوپەیمانەکانی لە حکۆمەت دا ئاگادار دەکات کە ئەم مەسەلەیە بەرچاو بگرێ.

دوایی نەمانی جەلال تالەبانی لە دارێشتنی سیاسەت دا، مافیاکانی نێو ئەم حیزبە لە ماوەیەکی کورت دا دەست بە چەندین کاری ناشیاو و دوور لە پرنسیپی نیشتمانی بردووە کە بێ گۆمان لە زۆر لایەکەوە زەربەی لە پرسی گەلەکەمان داوە، کە لێرەدا ئیشارە بە چەند لەم کارانە دەکەم: دژایەتی کردنی هەبوونی دەستوور بۆ باشووری کوردستان، دژایەتی کردنی هەوڵەکانی کوردانی باشوور بۆ سەربەخۆیی، خۆفرشتن بۆ بەغداد بە مەبەستی برینی قۆتی میلەت، هێنانی داعش بۆ سەر کوردستان بە یارمەتی مالێکی و سۆپاسی پاسداران، هێنانی میلیشیاکانی شیعە بۆ سنوورەکانی کوردستان و بە تایبەت کەرکووک وکە بێ گۆمان هەموو ئەمانە بە پێ سایکۆلۆژی و سیستەمی ئەم حیزبە بە هاوکاری و فەرمانی ئەربابانییان لە تاران بووە.

بەڵام یەکێکیتر لە رەشتەرین کردەوە دزێوەکانی ئەم حیزبە هێرش کردنە سەر بنکەکانی کوردانی رۆژهەڵات بە یارمەتی سۆپای قۆدسی جیمهوری ئیسلامی بووە کە رۆژی سێشەمەی رابردوو هەستاوە بەم کارە. کە ئەگەر بە هەڕ شێوەیەک بروانێتە ئەم کارە، دەردەکەوێت کەهێشتاش ئەم حیزبە قازانجەکانی خۆی لە تێکدانی نێوماڵی کورد دا دەبێنێت. بۆیە و بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی نیشتمانی و پێشگرتن لە پێکهاتنی هەر گرژییەک، و بۆ ئەوەی کە پرسی گەلەکەمان لە لایەن مافییاکانەوە بە لاڕێ دا نەچێت، پێویستە گەڵە کۆمەیەکی کوردستانی لە بەرانبەر کردەوەکانی ئەم حیزبە لە سەر ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان پێکبهێت.

هەروەها پێویستە لە سەر حیزبی دێمۆکرات کە پێش گرتنەبەری هەر کاردانەوەیەکی بە پەلە، هەوڵەکانی چربکاتەوە بۆ مەحکووم کردنی ئەم حیزبە لە لایەن هەموو لایەکەوە و داوای کۆبوونەوەیەکی کوردستانی بیکات، بە تایبەت بۆ ئەم هێز و لایەنانە کە لە کۆنگرەی نەتەوەیی دا بەشدارن. بە دوو ئامانج: یەکەمییان پێشگرتن لە پێکهاتنی هەر گرژییەکی نەخوازراو، و دویەم دوور خستنی و رسواکردنی مافییاکانی سەر بە سۆپای پاسداران بە مەبەستی پێشخستنی پرسی گەڵەکەمان و بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی