"an independent online kurdish website

شەڕی یەقەگیری کوردستان: ” ئیسلامی و عیلمانی” و ” براکوژی”، ساڵی ١٩٩٤- ١٩٩٨ز.majid_kakeweysi10

–  بێجگە لە شەڕەکانی یەکێتی و پارتی کە هەر لە ١٩٩٢ز. دەستی پێکرد و بناو بناو تا ١٩٩٨ز. قوڵتر بوونەوە، شەڕی بزووتنەوەکانی ئیسلامی وەک ” ئەنسارالئیسلام، ئەنسار السوونە، و بزوتنەوەی ئیسلامی، دواتر لە ساڵی ٢٠٠١ز. ” جوندوالئسلام”، کەوتنە ناو گۆڕەپانی کوردستانەوە و بە ناوی شەڕی ” حەق و باتڵ و دژ بە عیلمانیەت و حیزبی عیلمانی”، ململانێ و ترس و تۆقان سەرتاپای کوردستانی گرتەوە!؛  کۆمەڵێک شەڕ و پێکدادان و دەستە و یەخەی دژ بە خۆ و کورد و کوردستانیان بە دوای خۆیاندا هێنا کە ئاکامی زۆر خراویان لێکەوتەوە؛ بوونە هۆکاری کوشتنی دەیان و بگرە سەدان تێکۆشەری کورد و کوردستانی، و زەرەر و زیانێکی یەکجار گەورەیان لە هەیکەڵی جوڵانەوەی کورد دا!، و کینە و ڕقی تۆڵە سەندنەوەیان لە زەین و بیرو هزری هەموو لایەکی بەشدار و دژ بە یەکدا چاند و تا ئیستاش هەر ماکەی ئەو کارەساتانە بە گەل و نیشتمانەوە دیارن..!!  – کوردستان تووشی ئاڵۆزی و ماڵوێرانی بوو، بە فیتی دوژمنانی دەر و دراوسێ کەوتنە یەکتر بڕینەوە و سڕینەوە….- بە ناوبانگترینی کارەساتەنای ” خێڵی حەمە”، بوو کە بوونە هۆکاری دەیان کوژرا و برینداری ڕۆڵەی کورد لەو کارەساتە سامناکەدا… پاشان هێرشی ئەمریکا بە موشەک و فڕۆکە لە دەریای ڕەشەوە بۆ ناو شاخ و باخ و ئەشکەوت و کێوە سەختەکانی کوردستان لە بەشی هەورامان، زیانی گیانی و ماڵی گەورەی خستە ناو بارەگاکانی بزووتنەوەکانی ئیسلامی لەو شوێنە سەختانە و نزیک بە تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانەی ئەو کاتی جوندوالئیسلام لە ناو چوون و تەفر و تونا کران. دەتوانم بێژم؛ کوژراوەکانیش هەر هەموویان کورد بوون، ڕەنج و باجەکەی کورد و کوردستان بەری کەوت و بژاردی!!..

شەڕی برا کوژی یەکێتی و پارتی، و تەڕاتێنی سوپای دوژمنان لە کوردستان!!

– بە پەلاماری هێزی یەکێتی بۆ سەر هەولێر و پارلمانی هەرێمی کوردستان، باڵانسەکان بە تەواوی تێکچوون و شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتی و پارتی، لە ساڵی ١٩٩٤- ١٩٩٨ز. واتە بۆ ماوەی چوار ساڵ درێژەی کێشا و هەردوولا لە هەوڵی یەکتر سڕینەوە و کوشت و کوشتار، زۆر تێکۆشەری بە نرخ و پێشمەرگەی قارەمانیان بە ناحەق کردە قوربانی سیاسەتی نەزانکاری و خۆپەرەستی خۆیان!، و جەرگ و هەناوی کورد و دۆستانی کوردیان ئەنجنی و گەلی کوردیان دەستە و ئەژنۆ چەماندەوە و خۆیان شەرمەزار کرد!!!.

– هەر بەوەشە نەوەستان؛ – پارتی دیمۆکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان پەنایان بردە بەر سوپای شەق و شکاوی سەدام و هێنانەوەی بۆ کوردستان بۆ ئەوەی هێزی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر و سنوورەکانی خۆی وەدەر بنێتەوە، کە سوپای بەعس و سەدام لەو هەلە کەڵکیان وەرگرت و گورج بە ناو پەلامار بۆ سەر یەکێتی، ٣١/٨/١٩٩٦ز. کە بە ٣١ی ئاب ناوی دەرچووە؛ بەشی هەرە زۆری کوردستانیان داگیر کردەوە و کوشتارگایان لە هەرێمی کوردستان وەڕێ خستەوە و کاولکارییان دەستپێکردەوە!…

– لە چاو تروکانێکدا بە گوشاری سوپا شڕ و شۆڕەکەی سەدامی پاشماوەی گورزەکانی ئامریکا، و هێزی پارتی؛ یەکێتیان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەرە کوردستانی ڕۆژهەڵات و شاخەکان وەدەر نا و کوردستانی ژێر کونترۆڵی یەکێتی بەشی هەرە زۆری کەوتەوە دەستی پارتی..!!

– هەروەها، وەک پیشەی هەمیشەییان؛ یەکێتی پەنای بردەوە بەر ڕژیمی ئاخوندی و سوپای ئێران بۆ پشتگری و وەدەستهێنانەوەی دەسەڵات و کوردستان لە ژێر چنگی پارتی و سوپای داگیرکاری عێراق!!.. ئێرانی کۆنە دوژمن و دڵ پڕ لە قین، گورج هاتە گۆڕەپان و بە هاوکاری و پێشقەرەوڵی یەکێتی نیشتمانی پەلاماری کوردستانیان دایەوە و پارتییان لە سنوورەکانی یەکێتی تا خاڵی پێشووی نێوان هەردوو دەسەڵاتی سەوز و زەرد بردە دواوە… و سوپای عێراقیش پاشەکشەی کردەوە بۆ هندێک دواوەتر بۆوەی بەو سوپا و هێزە شەق و شڕەیەوە دەرگیری شەڕی سوپای ئێران نەبێتەوە،..

– سەرباری ئەمانەش؛  یەکێتی و پارتی کە چی و چۆنیان بە یەکتر کرد و چ پەتپەتی و نەهامەتیەکیان بە سەر کورد و کوردستاندا هێنا؛ بە سەدان و هەزاران پێشمەرگە و ئەندام و دۆست لایەنگری یەکتریان کوشت، بە سەدانیش ون و بێ سەرو شوێن کران کە تا ئیستاش نە گۆڕ و نە ناوێکیان دیارماوە!………. بە دەیان کادر و کەسی پێشقەرەوڵ و فەرماندەی لێهاتوویی یەکتریان لە ناو برد!!……. ؛ نەمدەویست ئەوەندە بچمە ناو قوڵای باسەکەوە و برینە کۆنەکان وەسۆ بهێنمەوە بەڵام بە لێشاو لە زەینمدا کەڵەکە ئەبێت و دەستم نۆرە نادات!.. با تا ئێرە بەس بێت و هەر ئەوانە ئەزانن کە لە ناو خودی ڕووداوەکاندا و ئە ڕۆمانە دوور و درێژە تراژیدیانە، و چاوەدێری ئەو بگرە و بەردە ناڕەوایانە بوون!..

– سوپای عێراق لەو هێرەشەدا دیسان توانی ئامانجی خۆی بپێکی و زەرەر و زیانی گیانی ماڵی بە نیشتمانی کورد و بزووتنەوەی سیاسی و لەشکری کوردستان بگەیەنێ!…

– ئێران و ڕژیمی ئاخوندی کە چاوەڕوانی ئەو جۆرە کارەساتانە بوون هەلێکی باش و زێڕینیان بۆ هەڵکەوت تا قوڵای خاکی هەرێمی کوردستان بچن و ئەوەی ویست مەبەستی سیاسی و لەشکری خۆیان بوو بیپێکن…!!

دوژمن بە تیرێک نەک دوو نیشان بگرە زۆری پێکا!

– هەر لەو سەروبنەدا بوو کە شناسایی و شارەزایی زۆریان لە سەر تێکۆشەررانی کوردی کوردستانی رۆژهەڵات وە چنگ کەوت و توانییان بە درێژایی چەندین ساڵ پلانەکانی خۆیان جێبەجی بکەن… بۆیە لەو بەرنامە و پلانانەدا کە یەکێتی و پارتی بوونە هۆکاری ڕاکێشان و کەوا سووری بەر لەشکری دوژمنای کورد، سوپای ئێران توانی بە دەیان ئەندام و تێکۆشەری قارەمانی گەل لە بەشی بزووتنەوەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکوژن و تیرۆر بکەن…. بارەگا و شوێنەکانیان دەستنیشان بکەن و بومباران بکەن..!! زەرە و زیانی سیاسی، گیانی و ئابووری بە هەیبەت و قەڵافەتی بزوتنەوە و گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بوەشێنن!!

– بێجگە لەوانە؛ دواتر و لە پرۆسەیەکی چەند قۆناخیدا پەلاماری بارەگا و دەفتەری سەرکردایەتی حیزبەکان و بە تایبەت حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان دا و توشی زیانی گەورەیان کردن!!..

– لە ماوەی لانی کەم ١٠ ساڵ، بە تایبەت ڕژیمی ئێران و سیاسەتی ئاخوندی توانی سەرکەوتنی باش وە چنگ بخات و زۆر پلان و ئامانجی بەدیهاتن… لێرەدا جێگای هەموو نابێتەوە…  هەر ئەوەندە بەسە… ” هەر کەسێک کەسە… حەرفێکی بەسە”.. دانا بە ئیشارەت…. و نادانیش بە کوتەک”!..

– بە پێی بەڵگە ئاشکرا و نهێنیەکان کە لەملاولاوە چنگ کەوتوون و لە زاری ” ئەحمد میرە” سەر نوسەری ڕۆژنامەی لڤینە” ئەگەر هەلەم نەکردبێ لە وت وێژیکی تەلەفزیونیدا لە کوردستان کە بۆ خۆم گوێم لێبوو باسی کار و چالاکیە نهێنی و ئاشکراکانی” سوپای ئیران و سیاسەتی ئاخوندی لە ڕێگای ” سوپای قودس و محمد ڕسوللە و قرارگای ڕەمەزان و چوزانم چی و چی” دەکرد،….  کە دەیان بنکە و بارەگا و لانەی جاسوسی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەبووە و هەیە.!!!. لە هەمانکاتدا باسی هەمان ڕەوتی سوپای تورکە و میتی تورکی ئەکات کە چۆن لە کوردستان پلان و سیاسەتی خۆیان بەڕێوە ئەبەن.!!..

-** بەڵێ؛ با بەس بێت تا ئێرە… نە تاقەتم ما و نەش دەستم وزەی تیاما بۆ نوسینەوەیان… زۆرن ئەگەر بچیتە ناو قوڵایی باسەکان و نهێنیە درکاوەکانەوە…

– کورسی و مقام و پلە و پایە خوازی و لوتبەرزی، هەڵدێرانی گەورەیان لێکەوتەوە و خۆیان گەل و حیزب و کوردستانەکەشیان خستە ژێر پرسیارەوە. قەتیش ئەو شکانی سیاسی و زەرەر و زیان و خەیانەتانە نە قەرەبوو ئەکرینەوە و نەش ساڕێژ ئەبن!!…

٠ ئەوە بوو ئەنجامی شەڕی برا کوژی و یەکتر قەبوڵ نەکردن!!-

– ئەگەر هەوڵی دۆستانی کورد و زەبر و جەبری زەمانەو گوشاری نێونەتەوەیی  و بەرژەوەندیەکان و ڕێکەتننامەی واشنگتۆن نەبوایە؛ لەوانە بوو زیاتر لەوە و خەساری زۆر گەورەتریان بە گەل و نەتەوە و نیشتمانیان هانیبایە. شایانی باسە ئەو ڕێکەوتنە لە ١٧/ ١٠/ ١٩٩٨ز. بە ئامادەبوونی خانم ” مادلین ئۆلبرایت”، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئامریکا لە واشنگتۆن بە بەشداری ” بەڕێزان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی” هاتە واژوو کردن و شەڕ، ڕا گیرا و نیشتمان و گەل، پشوویەکیان وەبەر هاتەوە. شەڕی نێوان یەکێتی و پارتی، پارتی و پ.ک.ک، و هەروەها بە ناوی ئیسلامی و عیلمانی، بەر پرسان و بڕیاردەرانی پارتەکان بە گشتی هۆکاری ئەو ئاڵۆزیانە بوون…

– ئەمانە ناودەنێن چی؟؟ ئاخۆ بزوتنەوە و پارت و کەسایەتی یەکەمی ناو حیزبەکانی بە تایبەت کوردستانی باشور هێشتا بە سەر دوو بەرە و چەند سیاسەتیکی دەرەکی و دژە کورد دابەش نەبوون و نەبوونەتە پارێزەری پلان و بەرژەوەندیەکانی سوپای سەفەوی و عوسمانی؟؟؟!!.. بەغدا جارێ لێگەڕیین.. ئایا تا ئیستا توانیویانە بە ئاشکرا و لە پێناو بەرژەوەنەدی بزووتنەوەی کورد و سەربەرزی نیشتمانی جارێک بە دوژمنان بێژن نە؟؟!!

– درێژەی هەیە…

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی