ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوید بە ئامادە بوونی سەرجەم نوێنەری حیزبەکانی بەشدار لەو کومیتەیەدا
کۆبوونەوەی خۆی لە شاری ستۆکهۆڵم بۆ تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی کار و بارەکانی خۆی لە ڕابردوو و داهاتوودا پێک هێنا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
ڕاگەیاندنی خۆلەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان، دواتر باسێک لەسەر وەزعی کومیتە بە گشتی و کار وچالاکییەکانی ئەو پێکهاتەیە لە ماوەی ڕابوردوودا، لەلایەن ” محەممەد ئەحمەدی” بەرپرسی ئەو کومیتەیە پێشکەش کرا.
پاشان دەرگای پرس و ڕاگۆڕینەوە کرایەوە و بەشدارانی کۆبوونەوەکە بە وردی ڕابۆچوونی خۆیان سەبارەت بە کارەکانی کومیتە خستە ڕوو، هەروەها بە پێشیار و نەزەراتەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕاسپاردەی کۆبوونەوەکە بوون بۆ کومیتە.
- vدرێژەدان بە کار و چالاکیەکانی کومیتە
- vبەرفراوانتر کردنی چالاکییەکان
- vئامادەکاری بۆ هەر ڕووداوێک کە بێتە ئاراوە و ڕاگەیاندن و داخۆیانی پێویست بە بابتەکەوە
- vئامادەکاری بۆ کۆنگرەی داهاتووی کۆمیتەی هاوکاری
کۆبوونەوەکە پاش ٣ کاتژمێر کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسیە کورد و کوردستانییەکان لە سوید