"an independent online kurdish website

سەروەریی حکوومەتێک تەنیا بە ناو نەخشەی سەرکاغەزی نابەسترێتەوە ،بەڵکوو سەروەریی وڵاتێک تا رادەیەکی زۆر پەیوەندی بە سەربەخۆیی بەڕێوەبردن و هەروەها باشتر خزمەت کردنی خەڵکی خۆیەتی.

alborz_rointen14



واتە حکومەتێک نەتوانێ خزمەتی گەلەکەی بکات ئیتر سەروەرییەکی ئەوتۆی نامێنی. ئەوەی ئێستا لە عێراق دەبینین شتێکی زۆر جیاوازە تەنانەت هەندێک لایەنی کوردیشی گرتۆتەوە. واتە لە خزمەت کردنی هاوڵاتیانی زۆر کەم کوڕیان هەیە بەڵام لە هەمان کاتیش دا هەر ڕەنگی خزمەت کردن بە خەڵک دەفرۆشنەوە. بۆ ئەم باباتە تەنیا تیشکێک دەخەینە سەر دۆسیەی ئەمنی عێراق و کوردستان .

لە حاڵێک کە لە هەندێ ڕاگەیاندن و کەسایەتی باس لە ڕۆڵی زۆر کاریگەری قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرەکانی شەر دژی داعش دەکەن تەنانەت نەک فەرماندەیەک لە پشتی پەردەوە بەڵکو بە شێوەیەکی ئاشکرا لە بەرەکانی پێشەوەێ شەڕ دا بەشداری دەکات ئەوە ئەو پەڕی شەرمەزاریە کە کە بە خەرج کردنی ئەو هەموو ملیارد دولارە هەبونی چەکی پێشکەوتو لە هەمان کاتیش لەشکرێکی زۆر بەشێکی بەرچاوی خاکەکەت لە دەست بدەی و دواتر بۆ گرتنەوەی فەرماندەیەک لە دەرەوەی وڵات بێت شەری ئازاد کردن بکات ئەوە گەورەترین بێ دەست هەڵاتی لە هەمان کاتیش دا شەرمەزاریە نەک ئەوەی بە شتێکی باش بێت.

بەڵام لەوانەیە لای من زۆریش جێگای سەرسوڕمان نەبێ لە لایەن حکومەتێکی شیعەی عێراقی ئەم کارە .چونکو ئەوان هەموویان خویان بە خزمەتکاری ئاڕمانەکانی شیعەی سیاسی دەزانن. بەڵام ئەمەیان لە لایەن کوردێکەوە قەبول ناکرێ کە لە وڵاتی کوردان فەرماندەی و قارامانێتی بو ئەو کەسانی وەک قاسم سلێمانی بمێنێتەوە. شەرمەزاریە لە وڵاتێک کە هزاران پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی هەبێت بەڵام فەرماندەیەک لە کەسێک وەک قارەمان ناو ببات کە مەبەستی ئەو لە هەبونی دیارە . کورد دەبێ چەمکی قارەمانێتی بۆ فەرماندەو پێشمەرگەکانی خۆی بەکار بێنێت نە بۆ کەسێک کە دوژمنی کورد بونی ڕون و ئاشکرایە.

شەرمەزاریە هزاران شەهیدی فەرماندەت هەبێ لە هەمان کاتیش چەندین فەرماندەی ئێستا شەو ڕۆژ خزمەت بکەن و خوزگەی هەبونی کەسی وەک ئەو فەرماندەیە بخوازن .ئەگەر کورد داستانی خوڕاگری نەبوایە ئەگەر ئەزمنی شەری وڵاتان و داگیرکەرانی نەبوایە ئەو کات ئەم شێوازە باس کردنە دەتوانرا تەفسیری بۆ بکرێ. بۆیە دەبێ ئەمە بزانن باس کردن لە فەرماندەیەک کە لە دەروە هاتوە بۆ ئامانجی خۆی نەک قارەمانێتی بۆ کورد یا عێراق شەرمەزاریە تا ئەوەی شتێکی باش بێت ئەو کات ئەو پرسیارە دەکرێ ئەگەر ئەو قارەمان بێت لە پاراستنی خاک و ئێوە ئەی ئێوە چی دەکەن لە وێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی