ئەم نیشتیمانە غەدرلێکراوە پڕە لە بەهرەی شاراوە، پڕە لە هونەر، پڕە داهێنان، پڕە ڕۆڵەی هەڵکەوتوو لە هەموو بوارەکاندا. 
دۆزینەوەی ئەو بەهرانە کە شانازیی نیشتیمانی کوردان واتە کوردستانن ، دۆزینەوەیان نە هاسانە و نە غەیرە مومکین. هاسان نیە چوونکی نیشتیمان لە ژێر سایەی ڕەشی عەبای مەلا مەغروورەکانی ئێرانی دایە. دۆزینەوەی غەیرە مومکین نیە مادام ئێمەی کە خۆمان بە دڵسۆزی ئەم نیشتیمانە دەزانین و نیشتیمان مافی بەسەرمانەوە هەیە، گەر جیدی بین و خەمخۆر ، دۆزینەوەیان زۆر مومکینە.
ماوەیەک لەمەوبەر یەکێک لەو بەهرە مەندە خزمەتکار بە نیشتیمانەمان لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبۆکەوە ناسی وهەوڵمان دا بە چەند پرسیارێک بتوانین لانی کەمی خۆی و بەهرەکەی کە هونەری پەیکەر سازی یە ، بە خوێنەرانی پێشمەرگەکان بناسێنین.
کاک شۆڕش ئاهی خەڵکی شاری هونەرمەندانی بوارەجۆراوجۆرەکانی هونەر، شاری لانکی شۆڕش وسەرهەڵدان، مەکۆی کۆماری کوردستان ، شاری مەهابادی خۆشەویست کە بەهۆی ڕابردووی پڕلە نرخ و شانازیی بنەماڵەکەیەوە لە بزووتنەوەی کوردایەتیدا لە شارەکەی دەربەدەر کراوە و ئیستا لە هەولێری کوردستانی باشوور ژیان بەسەر دەبا و هاوکات خەریکی پەرەپێدان و گەشەی هونەرەکەیەتی.
کاک شۆڕش لاوێکی خاوەن بەهرەی هونەری پەیکەرتاشییە و پێیوایە کە هونەری پەیکەرتاشی تا ئیستا کەمتر بایەغی پێدراوە و کورد پێویستە بۆ سەلماندنی مێژووەکەی پەرەبە هونەری پەیکەرتاشی بدات و لەوڕێگایەوە بەڵگە مێژووییەکانی کورد بە شێوەی پەیکەر بخاتەوە بەر دیدی خەڵکی کورد و غەیرە کورد. ئەو خاوەنی پەیچێک و ئەکاونتێکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی لە تۆڕی کۆماڵایەتیی فەیسبۆکە.
ئەوەش بڵێێن کە کاک شۆڕش ئێستا خەریکی دروست کردنی پەیکەرێکە بۆ ڕێبەری ناوداری کورد شەهید دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو .
با بزانین کاک شۆڕش چۆن باسی خۆی و هونەرەکەی دەکا. لە زمان خۆیەوە بەوپەڕی تەوازع باس لە بەشێکی بچووک لە کارەکانی دەکا.
ئامادەکار کاووس عەزیزی
…………………………..

وێڕای دەستخۆشی لە بەڕیوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان بۆ ئەو دیمانەیە و سوپاس بۆ بەسەر کردنەوەتان.
من شۆڕش ئاهی کوڕی پێشمەرگەی شەهیدی دێمۆکرات قادر ئاهی و لە بنەماڵەیەکی خەباتکاری شاری مەهاباد ، ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە دایک بووم.
بە هۆی ئەوەیکە بابم دەستێکی بە توانای لە هونەری نەققاشی دا هەبووە، و هەر وەها چەند کەسی دیکەش هەرلە بنەماڵەمان هەمان هونەریان هەبووە ، وەک میراتێک بۆ منیش ماوەتەوە کە دواتر لەو زەمینەیە دا هەم خوێندم و هەم فێر بووم. ئەوەش بڵێم کە من هونەری باکی خۆمم لە بیر نیە، بەڵامدواتر هەم دیومن وهەم بۆیان ابس کردووم. ئەوکات من تەمەنم ٣ ساڵان بووە کە بابم شەهید بووە. بەڵام هەمیشە دایک بە پێشاندانی کارەکانی هونەریی بابم منی لەو مەیدانە دا هان دەدایەوە و کەرەستە ی کارەکانی هونەری بۆ دابین دەکردم. هەر وەه ابۆ خۆشم حەز و خولیاییەکی زۆرم هەبوو بۆ هونەر .
هەر ئەوەبوو کە لەسەرەتایی منداڵیمەوە خەریکی نەققاشی بووم و لە پەنا دەرس خوندنکەمدا کاری هونەری نەققاشیشم دەکرد. ئەوە سەرەتای ئاشنایەتی و تێکەڵ بوونم بە جیهانی سەرسوڕ هێنەری هونەر بوو.. دواتر له شاری بۆکان چوومەتە وانەی فێرکاریی مامۆستا نامۆ ڕۆستەمزادە کە تەئسیرێکی یەکجاری زۆری هەبوو و زۆر تێکنیکی بە نرخ فێر بووم بۆ کارەرکانی دواترم . ئەوە بوو دواتریش چووم بۆ هونەرەجوانەکانی تاران و لە کارگای پەیکەرسازیی زانکۆ بە شیوەیەکی زانستی دەستم کرد بە فێربوونی پەیکەرسازی.
یەکەم جار لە ساڵی ١٣٧٤ بە جەند کار بەشداریی یەکەمین پێشانگای سەرشەقام لە شاری بۆکان بووم و هەر لەوساڵە دا لە چەندین پێشانگای دیکەش بەشداریم کردووە. ساڵی 1375 له پێشانگای هاوبەشی کۆنگرەی فەرزانگانی کورد لە شاری سنە بەشداریم کردووە و ساڵی ١٣٧٩ یەکەم پێشانگای تایبەتیی خۆم لە تاران دان و لە تەواوی پێشانگاکانی کە بۆهەڵەبجە دانراوە بەشداربووم و هەرلەو ساڵە دا بەشداربووم لە یەکەمین پێشانگای کانسچوال ئارت {هونه ری مفهومی } له زانکۆی تاران.
لەو پێشانگایە د اکارە کەم ڕێگای پێدرا بۆ مۆزەی هونەرەکانی هاوچەرخی تاران و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران پێشانگام بۆوە ، یان بەشداریی پێشانگاهاوبەشەکان بووم .له شاره کانی مه هاباد ؛بانه ؛ سه رده شت ؛ سنه ؛ ئیلام ، ورمێ، هه ولێر ،ئیسفه هان و تاران . به شێوازی ئیکس پلاستیک new expersionism
وەکوو شێوازی تایبەتیی خۆم کار دەکەم و لەمەوادی پلاستیکیی نایلۆن که لک وه رده گرم بەمەبستی دەربڕینی هەستەکانم . بابەتی ئەوکارانە دەگەڕێتەوە سەرجینۆساید و ئەو نەسل کوژیییەی کەلە مێژووی دا و بگرە تا ئیستاکەش بە سەر ئێمەی کورد دا دێ و بەشێکیشی دەگەڕێتەوە سەر ئازارە کۆمەلایەتییەکان و ئەو خۆ سووتاندنانەی کە ڕۆژانە لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا دەیانبینین. بەڵام بەداخەوە زۆر کەم هونەرم تێکەڵ بە ژیا کردووە و لە چەندین بواری دیکە دا خەریکم هونەرم تێکەڵ بە ژیان دەکەم و له چه ندین بواری دیکه دا خه ریکم کاری هونەری دەکەم . هه م له بواری پەیکەرتاشی به دار و به شێوازی driftwood.

هەڵبەت ئەوەش دەبێتە کەلک وەرگرتن لە ڕیشە و لق و پۆپی دار و ئەوادارانەت کە سێڵاو لەگەل خۆی دەیهێنێ. هەم شیوازێکی تایبەت و داهێنەرانەیە و هەمیش شتێکی سروشتی یە و جودا لە پەیکەرە و زۆرتر بۆ دیکۆراسیۆن و ڕازاندنەوەی نێو ماڵ کەلکی لێوەردەگرم و بژێوی ژیانیشم لەڕێی ئەم کارانەوەیە.
هەروەکوو پێشتر ئاماژەم پێکرد دایکم زۆرترین کاریگەری و ڕۆڵی هەبۆوە هەم لە بواری مادی و هەم مەعنەوی و بۆ خۆشی دەستێکی باشی هەیە لەبواری نەخشە وفەڕش.
بەداخەوە جوونکی بەهۆی هەلومەرج و بارودۆخیئەوکاتی کە کورد تێیداتێپەڕ دەبوو و ئێستاش دەبێ ، هەلومەرجی خەراپی سیاسی ، زۆر بایەغ بە هونەری نەدراوە و حیزبەکانی خۆشمان هیچ سیاسەتێکی ئەساسی و بنەڕەتییان ڕەچاو نەکردوە بۆ ئەوەیکە بە زمانی ڕەسا و بێ سنوری هونەر بتوانین وەکوو هونەری بەرگری بچینە نێو تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەوە.
من پێموایە هەموو جۆرێک لە جۆرەکانی هونەر و شێوازەکانی کاربکرێ هێشتا کەمە و تەواوی شێوازەکان هەریەک لەفۆرم و ستایلی خۆی لە تەواوی بوارەکاندا گوزارشت لە مێژوو و ماخوراویی ئێمەی کورد بکات. ئێمە پێویستمان بە تەواوی شێوازە هونری یەکان هەیە بۆ ئەوەیکە هە رهیچ نەبێ بتوانین بناغەیەکی پتەو و دەوڵەمەند لە بواری هونەری و فەرهەنگیی کۆمەڵگەی خۆمان زیاد بکەین.
پەیکەرتاشی مێژووییەکی کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرەبەیانی مێژوو و کوردستانیش پڕە لەوشوێنەوارە مێژوویانەی کە هەزاران پەیکەری تێیدا دۆزراوەتەوە کە هەموویان گوزارشت لە شارستانیەت و هونەری میللەتی کورد دەکەن ، کە دەتوانین سەرلەنوێ مێژووی خۆمانی لەڕوویەوە بنووسینەوە.
من بڕوام بە تەجروبە هەیە و بەردەوام لە حاڵی تەجروبەکردنی شێوازگەلی جۆراوجۆرم. پێموایە لەو ئەزموونانەیە کەدەردەکەوێ تا چەندەسەرکەوتووی وداهێنانت هەیە؟ من زیاتر وەکوو ئەزموون و داهێنان لە پەیکەرەپلاستیکەکانم دا خۆم بە سەرکەوتوو دەبینم . لەبەرئەوەیکە هەر چەندە کەمیش بێ بە زمانێکی جیاواز لە ڕوانگەی خۆمەوە ڕاستە ، ڕاسیتیەکان بدرکێنم.
سوپاستان دەکەم
ئێمەش لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان پڕ بە دڵ سوپاست دەکەین و هیوامان سەرکەوتنتە لە هەموو بوارەکانی ژیان دا.
