٢٠٠١ ز. نوختە گۆڕانی گرنگ و هەستیار لە جیهان و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوین.
– بە لێدانی زەبرێکی گەورە و کاریگەر بە ڕۆژئاواو و بە تایبەت ئامریکا لە ڕۆژی ١١/ ٩/٢٠٠١ز. بالانسە سیاسی و ئابووریەکانی جیهان و پلانەکان گۆڕانکاری گەورەیان بە سەردا هات!. ئەو ڕۆژە کە بووەتە مێژوو و لە بیر چوونی نیە تا کۆتایی زەوی.، هێنانە خواری شکۆی دووانە بورج و تاوێری بازرگانی نیو یۆرکی ئامریکا بوو..! ئەو دوو باڵاخانە بە ناوبانگ و بڵندە لە ڕێگای دوو فڕۆکەی نەفەر هەڵگری ئاسایی لە فڕۆکەخانە نێو دوڵەتیەکانی ئامریکا هەستان و لە ڕێگای چەند کەسێک گوایا لە ئەندامانی ” القاعید”، کە تا ئەو کات ڕێکخراوێکی وا ناوبانگی نەبوو و دەتوانم بێژم بۆ زۆربەی دانیشتوانی جیهان ئاشنا نەبوو،؛ خۆیان دادا بەو دوو بالاخانە بازرگانیە جیهانییە و لە ماوەیەکی کورتدا هەردوو تەختی زەوی بون!…. نزیک سێ هەزار کەس لەو ڕووداوەدا کوژران و لە ناو چون….. هەر لە سەروبنی ئەو ساتەوەختەدا فڕۆکەیەکیتر خۆی کێشاوە بە ” پینتاگۆن”، شوێنی پلانڕێژکارەکانی سەربازی ئامریکا و ژنڕاڵەکانیان و زەرەرو زیانێکی زۆریش لەو وەزارەت و دەڤەرە درا… هەرچەند کە دەڵێن زووتر گەیشتوونەتە فریا و نەیانهێشتووە ئەو پلانە بە ئامانجی خۆی بگات و تەقاندوویانەتەوە بەڵام بەوەشەوە هەر زەرەروزیانێکی زۆری گەیاندبوو….
– ئەو ڕووداوانە لە قوڵایەکانی ئامریکای زلهێز، ئاماژەیەکی زۆر ترسناک بوو بۆی، و یەکەم ساتی گۆڕان و وەچەرخانێک بوو بۆ هەموو جیهان و بە تایبەت ڕۆژهەڵات و ئاسیای بچوک…. هێشتا چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە نەڕۆیشتبوو، دەوڵەتی ئامریکا و کۆشکی سپی ڕاستەخۆ ” ڕێکخراوی القاعیدە” کە ڕێبەرانیان ئەو کات لە ئەفغانستان و هاوخەباتی تاڵەبان بوون، بە بکەرانی ئەو ڕووداواە زانی، و مەحکومیان کردن…. هەر زۆر زوو بە خێرایی دەوڵەتی ئامریکا و سەرۆککۆماری تازە بە دەسەڵات گەیشتو؛، ( بووشی دەەوەم)، بڕیاری ” یا لە گەل من یان دژی من”، دروشمی بەرز کردەوە و سوپای زیاتری بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ڕەوانە کرد و بەشێکی ناردە وڵاتی شەڕلێدراو و هەژاری ئەفغانستان… بە ناوی شەڕ دژی ” القاعیدە” و ڕێبەری ئەو ڕێکخراوەیە بە ناوی ” ئوسامە بن لادن”، هەروەها تاڵیبانی ئەفغانستان و ” مەلا عومەری” ڕێبەری تاڵیبان کەوتنە لیستی تیرۆریستی و شەڕی تەواو عەیاریان دەستپێکرد… ئامریکا، ئەوەی کە پێویست بوو کردی… شەڕی لە ماڵی خۆی دوور خستەوە و بە مەبەستی داڕشتنەوەی پلانەکانی ئەو گێرەشێوێنییەی پێکهێنا… ئەوە کە ئەو کارە هی ئوسامە و القاعیدە و توندڕەوە ئیسلامیەکان بوو بێتن یان نە..؛؛ هێشتا لە مشتمڕی سیاسەتوانان و ڕۆژنامەکان و کەسانی لێکۆڵەری ئەو بوارانەن و هار جارە بۆ پڕ و سەر گەرمکردنی میدیاکانی جیهان و بازرگانی خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئابووری و چەک و چۆڵ و تاڵان کردن… بۆ لای لایەک ڕایدەکێشن و هەرا دەنێنەوە… جارێک دەبێژن کاری خودی ئامریکایە، و جارێک ئیسرایل و موساد بە پلانڕێژی سەرەکی دەزانن و جارێك ئوسامە و القاعیدە و جارێک و جاریک….. هێشتا هەر درێژەی هەیە و بۆ ڕای گشتی جیهانی ناڕوونە…!!!
– کاری ئێمە ئەوە نیە، تەنیا بۆ پێوەندی باسەکانمان و گرێدانی ڕووداوەکان ئەیانخەینە ناو کرۆکی نوسینەکانمان بۆ ئەوەی خوێنەر ئەگەر بیەوێ، بۆ خۆی دواتر بتوانێت بە شوێن ئەو ڕووداوانەی کە ئاماژەیان پێکراوەو لێرەدا ناتەواون بگەڕێت و بتوانێت ڕیشەی ڕوودا و باسەکانی پێوەندار بەوانەوە بدۆزێتەوە و زانیاری تەواو بە دەستبهێنێت…
– لەو ڕۆژەوە، ئیتر هەموو شتێک گۆڕا… ئەو دەڤەرە شەڕ لێدراوانە گۆڕانی بنەڕەتییان بە سەردا هات و بەرەو شەڕگەو ماڵوێرانی زۆرتر ڕۆیشتن… ئێران- ئەفغانستان و پاکستان، دواتر عێراق، و سوریە، وڵاتانی دەوروبەر، هەروەها لوبنان و فلستین، میسر و هتد… بوونە هەشارگە و بنکە و بارەگای ئەو ڕێکخراوە توندئاژیانە و پلانەکانی خۆیانیان تێدا وەڕێخست و ئامریکا هەر جارە و بە بیانویەک پەلاماری ئەو شووێنە گومانلێکراوانەیانداوە و ئیستاش نزیک ١٤ ساڵە لەو ڕووداوانەی ١١ی سپتامبری ٢٠٠١ تێدەپەڕی کە چی هێشتا ترس و تۆقان و ڕەشەکوژی، ڕەشبگیری و بەرەو گوانتانامۆ گواستنەوەی ئەو ئیسلامییانەی لە لای ئامریکا گومانلێکراون و بە دژی خۆیانی ئەزانن ڕاو ئەنرین و ڕاپێچ ئەکرێن بۆ چاڵە ڕرەشەکانی خۆیان… و لە کون و قوژبنەکانی جیهان تا بۆیان بکرێ بە دزی و بە ئاشکرا دەیانگرن و بەرەو شوێنی نادیار دەبرێن و زۆربەشی بۆ ” گوانتانامۆ” کە دوڕگەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی کوبایە، و هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی سەربازی ئامریکادایە و بە سەدان لەو کەسانەی کە بە دژبەرەری نیزامی و سەربازی خۆیان دەزانن لەو شوێنە دەستبەسەر کراون.
– بە کورتی؛ شەڕی ئامریکا، و بە گشتی ڕۆژئاوا، لە گەل ڕێکخراوە ئیسلامیە سیاسیەکان بە گشتی، دەرگیرە و هەرجارە بە ناوێکی نوێ و سەرکردەیەکی نوێ و باڵێکی نوێ، سەرهەڵدەدەن و شەڕ ڕادەگەیەنن.. ئەوانیش ئێژن: ” یا لە تەک ئێمە یان دژی ئێمە”!! واتە هەم دەوڵەتی ئامریکا ئەو کات وتی” یان لە گەل ئێمە یان دژی ئێمە، ڕێکخراوە شەڕەنگێزە توندئاژۆ ئسلامیەکانیش هەمان شت ئێژن!…
– لەو کاتەوەی شەڕی گروپە ئیسلامیەکان دروست بووە و ئامریکا چێوی کردووەتە شارە زەردەواڵەدا! تا ئیستا ئەوەندەیان لە دانیشتوانی موسڵمان و ناموسڵمانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی کوشتووە ١% ئەوەشیان لە ئامریکایی و ڕۆژئاوایی نەکوشتووە.. کەواتە بەربوون، و یان بەریان داونەتە خۆیان و خەڵکی دەڤەرەکانی خۆیان و خوڵخوڵە و دۆخانێکە مەگەر هەر خوا بۆ خۆی ئاوی پێدا بکات و ئارامی بکاتەوە، دەنا بە دەیانساڵیتر ئەو ئاگر و کاولکاری و خۆ کوژیە نابڕێتەوە…
– *ئەو گوپە ئسلامییانەی کە لە نەوەدەکانەوە دەسیان پێکردووە، و بەناوبانگترینیان: ” القاعیدە و باڵەکانی. سەلەفیەکان، جیهادیەکان، النوسرە و باڵەکانی، و لەم کۆتاییەدا، ” دەوڵەتی بە ناو خەلافەتی ئیسلامی، عێراق- شام، بە کورتکراوەی ” داعش”، شەڕ و هەڕەشە و تەکفیریان بە دژی هەق و ناهەق وەڕێ خستووە، بە هەق و ناهەق خەڵک ئەگیرێن، ئەکوژرێن، سەر ئەبڕدرێن و جەستە و لاشەکانیان ئەتک ئەکرێن!!،…. کە کردەوەکانیان بە گشتی دژی مرۆڤایەتی، ئیسلامی، ئەخلاقین، و لە ترس و تۆقان و ماڵوێرانی زیاتر تا ئیستا هیچیتریان بۆ جیهان و بە تایبەت ئەو دەڤەر و هەرێمانە نەبەخشیوە!!
-* بە هەمان شێوە ئامریکا و هاوپەیمانانی هیچ کە نەیانتوانی شەڕ لە ماڵ و وڵاتانی خۆیان بنبڕ بکەن، بە پێچەوانە وڵاتانی خۆیان نائارامتر لە جاران، و لەولاشەوە ئەو هەموو ماڵوێرانی و تەڕ و وشک پێکەوە سوتاندنە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت ئەفغانستان، عێراق، و سوریە، بوونەتە هۆکاری کوشتنی دەیان هەزار کەس و بریندار کردن و کەمئەندام بوونی هەزاران کەس، شار و ماڵ و جێ و شوێن کاولکردنی ملیونان مرۆڤی بێتاوان لەو وڵاتانە…. ڕۆژانە هەزاران و بگرە دەیانهەزار تۆپ و گولە و بۆمب و بۆردمانی هەمە چەشنە و وێرانکەر و ڕووخێنەر و تۆقێنەر، ژینگە و ژیانی بە گشتی وێران و ژەهراوی کردووە…!!!
– دەتوانم بە چەند ڕستەی کورت و پەندانە، ئەم بەشە بە کۆتا بگەیەنم: ” هەردوو لا دەمی تیژی یەک مقەستن” دووباڵی تیر هاوێژی یەک فڕۆکەن، قەناسی جووت لولەی دەستی بکوژانن” …. تا تاوانبارێک بکوژرێ دەیانهەزار بیتاوان پێوە ئەبێ… ئاخ چ دەور و زەمانێکە!!!..
– درێژەی هەیە…