وه‌کوو هه‌موو نه‌ریتێکی ساڵانه بۆ رێزگرتن له ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها که‌سێک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا شاهیدی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بووم، به‌رپرسایه‌تیم له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌بوو، به پێویستی ده‌زانم سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاک و بێگه‌ردی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه دانه‌وێنم که‌له کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید و بریندار بوون و هه‌روه‌ها پاش کیمیایی باران، به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یان وه‌کوو کوردێک که ئاواره‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ببوون له جه‌ره‌یانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا له رووی ناچارییه‌وه، گه‌ڕانه‌وه ئێران و که‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی په‌ت و سێداره‌ی رێژیمی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه و بۆ زانیاریی جیلی نوێ له جه‌ره‌یانی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه، باس له کورته‌یه‌ک له چۆنیه‌تیی بارودۆخی کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خه‌ڵکی ناوچه‌ی نه‌وسوود له هه‌ورامان بکه‌م که که‌متر له میدیا و راگه‌یه‌نه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه. ئه‌مانه له راستیدا به‌شی سه‌ره‌کیی کاره‌ساتی ساڵی ١٩٨٨ له هه‌ڵه‌بجه بوون. له‌به‌ر ئه‌وه که ٢٤ کاتژمێر پێش هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و شاره‌زوور، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشه‌کانی خۆی بۆسه‌ر بنکه و باره‌گاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌کانی نه‌وسوود هه‌تا ده‌گاته ریشاو جێگیر ببوون، ده‌ست پێ کرد.
له‌م هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارانه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که رێژیم زیاتر له یه‌ک ساڵ بوو هێزه‌کانی خۆی بۆ ئه‌م شه‌ڕه ئاماده ده‌کرد، به چه‌کی قورس و نیمچه قورس، هێزی ئامووزش دراوی تایبه‌تیی بۆ ئه‌و شه‌ڕه ته‌یار کردبوو و له پشتیوانیی هیلی کۆپته‌ر و تۆپخانه به‌رخوردار بوو، پاش چه‌ندین هێرشی یه‌ک له دوای یه‌ک، به هێز و بازوو و فه‌رمانده و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی هێزه‌کانی شاهۆی هه‌ورامان، هێزی زاگرۆس سه‌ربه مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی ئه‌و کات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی هێزی به‌رگری، تێک شکا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی نیشتمانییه‌وه ئاگادار کران، به‌ڵام به‌هۆی ته‌سلیم بوونی بێ به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌رتشی عێراق له‌و هێرشه بۆ ئێمه جێی سه‌رسوڕمان بوو. شه‌ڕێک له‌و ناوچه‌یه که ئێمه تێیدا بووین رووی نه‌دابوو هه‌تا قه‌ناعه‌ت به نه‌مانی ئه‌و فیلهقه زه‌به‌لاحه بێنین، هه‌ر بۆیه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین که شوێنه‌کانی پشته‌وه‌ی ئێمه واته ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور گیرابێ، له هه‌مووی گرینگتر سه‌یته‌ره‌یه‌کی عێراق له‌سه‌ر رێگای ”هاوار” که بۆ هاتوچۆی ئێمه بۆ هه‌ڵه‌بجه دانرابوو، ئاگاداری گیرانی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌بوون، بۆیه دوو رۆژ دواتر به‌ره‌و عه‌نه‌ب گه‌ڕاینه‌وه و له‌گه‌ڵ کیمایی بارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌وڕوو بووین، پاشان به‌ره‌و ”سه‌کنه تاوێره” پاشه‌کشه‌مان کرد و هێزه‌کانی خۆمان به‌و ئیمکاناته‌وه که‌له بنکهکانماندا بوو هه‌تا راده‌یه‌ک ته‌داروک کرد. پاش چوار رۆژ به هاوکاریی کادره‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و حیزبی سوسیالیست به‌ره‌و ”زه‌ڕایه‌ن” وه‌ڕێ که‌وتین، ئه‌وه که جێگای داخ و که‌سه‌ر بوو کاتێک ئێواره هێشتا شه‌و دانه‌هاتبوو، گه‌یشتینه شارۆچکه‌ی خورماڵ به‌هۆی کیمیایی بارانی رێژیمی به‌عسی فاشیست، جه‌سته‌ی گیانله‌به‌ران و ته‌رمی مرۆڤه‌کان له‌و ده‌ڤه‌ره تێکه‌ڵاو ببوو. ته‌نانه‌ت له‌و رێگایه‌دا هه‌تا گه‌یشتینه ”شانه‌ده‌ر” ده‌نگی هیچ گیانله‌به‌رێک نه‌ده‌هات. دوو ساڵ پێشتر له ”دزڵی” ده‌گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و ”هانه‌گه‌رمڵه”، له بناری سوورێن به‌ره‌و ئه‌و ده‌ڤه‌ره، وه‌رزی شه‌وی پاییز بوو، جریوه‌ی دڵڕفێنی په‌له‌وه‌ره‌کان، هه‌وای پاقژ و بێگه‌ردی کوێستانیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه که چۆن ئێستا بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه. کیمیایی بۆنی ئه‌و هه‌وا دڵڕفێنه‌ی به بۆنی ده‌رمان و بارووت گۆڕیبوو، بیر له‌و کاته ده‌که‌مه‌وه کاتێک به تاریکیی شه‌و له فکری چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوونی خۆمان له ”سهرکهنهتاوێره” به‌ره‌و ”شانه‌ده‌ر” بووین که چۆن له بۆسه‌ی پاسداران پاش دوو جار ده‌رباز بووین و مه‌یدانه مینه‌کان به فه‌رمانده کارامه‌کانی وه‌ک ”شه‌هید محه‌ممه‌د عه‌زیز قادر” پاک کرانه‌وه و له کۆتایی گه‌یشتنمان له‌نێو شانه‌ده‌ر که‌وتینه سه‌ر مه‌یدانی مینی مۆڵگه‌کانی عێراق و پێشمه‌رگه‌یه‌کمان لاقی په‌ڕی هۆکلارهکهشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌رتشی عێراق چاوه‌ڕوانی ده‌ربازبوونی ئه‌و هه‌موو ٨٥٠ که‌سه له چنگ کیمیایی بارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رانی ئێمه بۆ ده‌ربازبوونمان پێوه‌ندییان پێوه کردن، به‌ڵام به هێزی نیزامی و تۆپ و تانک و کۆپته‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌مارۆیان داین.
ئه‌و کاره‌ساته پاش کۆنگره‌ی هه‌شته‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رووی دا که هێزه‌کان، کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب له بۆکانه‌وه هه‌تا جنووبی کوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی مان و نه‌مان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، بۆیه پاش ده‌ربازبوون، شه‌هیدی نه‌مر دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونیی له هێزی ده‌ربازبوو کرد و هاته زه‌رایه‌ن و دیداری له‌گه‌ڵ کادر و پێشمه‌رگه شاد کرده‌وه. نامهه‌وێ چۆنیه‌تیی شه‌ڕ، گرفت و کۆسپه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌بیربێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور تووشی مه‌رگه‌ساتی ماڵوێرانکه‌ری ئه‌م کاره‌ساته هه‌ڵه‌بجه بوون. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش له جه‌ره‌یانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رێژیمی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌هۆی گرتن و زیندانی کردن و ئیعدامی کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان که نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ده‌رباز بن که‌وتنه به‌ر په‌لاماری بێبهزهیییانهی رێژیمی تیرۆریستیی کۆماری په‌ت و سێداره و هه‌روه‌ها کیمیایی بارانی حکوومه‌تی به‌عس و هه‌تا ئێستاش ئه‌گه‌ر مابن له غه‌زه‌بی ئه‌و رێژیمه نه‌پارێزراون.
به داخه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی کوردستانی باشوور، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو رێژیمێک که هاوکار و رزگاردهریان بوو، ده‌ناسن، غافڵ له‌وه‌ی که خولقێنه‌ری ئه‌م کاره‌ساته، کۆماری دژی گه‌لیی ئیسلامی بووکه پێشتر هێزه‌کانی خۆی به ئیمکاناتی دژی کیمیایییه‌وه بۆ ئه‌م شه‌ڕه ته‌یار کردبوو، پاش کۆتایی شه‌ڕیش که‌وته تاڵان و کاولکاریی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه و ته‌نانه‌ت رێگای به‌ربه‌ستی بۆ ئوپۆزسیۆنی کورد که ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له تێکشکانی رێژیمی به‌عسی عێراق بوو دروست کرد. رێژیمه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا یه‌که‌م جار نییه که کیمیایی باران و ئه‌نفالی کورد ده‌که‌ن و به‌داخه‌وه پاش هه‌ڵه‌بجه و هه‌نووکه‌ش ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه به فیتی نه‌یاران کورد و کوردستان کۆتایی‌یان پێ نه‌هاتووه. شنگار و کۆبانێ و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که رۆژانه شاهیدی شه‌هیدبوونی کۆمه‌ڵێک له رۆڵه‌کانی گه‌لی کورده، به‌شێکی چووکه له درێژه‌ی ئه‌م پیلانانه له دژی کوردستانه.
سەرچاو: پێشمەرگەکان