ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی یۆتوبۆری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە هاوکاری یەکێتی کوردان و ئابی ئێفی” ABF ” ئەو شارە، رێوڕەسمێکی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوە برد
.
لەو رێورەسمەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە بنەمالەی سەر بەرزی شەهیدان، ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی ‘حدکا’، نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و هەروەها کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە دانیشتووی ئەو شارە و بەرین تیایدا بەشدار بوون.
سهرهتای ڕێوڕهسمهکه به سروودی نهتهوایهتی ” ئهی ڕهقیب” و خۆلهکێک بێ دهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدانی ١٠ی خاکە لێوە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دهستی پێکرد.
دواتر ” مراد قادری” بهرپرسی کومیتهی یوتوبۆری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێرای بهخێرهاتن کردنی بەشداربووان، پهیامی کومیتهی بەو بۆنەیەوە خوێندەوە.
پاشان داوا کرا لە رێزدار ” عەبدوڵا حیجاب” چالاکوانی سیاسی کورد، وەک کۆڕگێری ئەو بۆنەیە باسەکەی پێشکەش بکات.
ناوبراو لەو پێوەندیەدا باسێکی تێر و تەسەڵ لە سەر مێژووی شەهیدانی کۆمار و کەسایەتی نەمر پێشەوا قازی محەممەد و هاورێانی و هەروەها بیری نەتەوەیی و نەقشی ڕێبەرایەتی کردنی برێزیان لەو سەردەمە ئاستەمەدا کرد.
بەڕێز حیجاب لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی کرد کە وەسیەتنامەی پێشەوای نەمر بە دی بهێنن کە داوای لە رۆلەکانی کورد کردوە، یەکگرتوو بن و بە قسەی دوژمنان هەڵ نەخەلەتێن.
له بەشی کۆتایی ڕێوڕهسمهکەدا، لەلایەن کومیتەی یوتوبۆری ” حدکا “وە، گوڵی ڕێزلێنان دابەش کرا بە سەر بنەماڵەی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمەدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری
٢٩ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی