ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢٨ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی، کومیتهی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری فاڵۆن به هاوکاری یهکێتی کوردانی ئەو شاری سیمینارێکی به بۆنهی١٠ی خاکهلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوە برد.
سهرهتا سیمینارەکە به سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕهقیب” و ڕاگرتنی خولهکێک بێ دەنگی و هەستانە سەر پێ بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاک و پیرۆزی شههیدانی کورد و کوردستان و لەسەرەوەی هەموویان پێشەوای هەردەم زیندوو دەستی پێ کرد.
پاشان پهیامی هاوبەشی کومیتهی حیزب و یهکێتی کوردنی شاری فاڵۆن بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن ” جەلال کەریمی” بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە خوێندرایەوە.
له بڕگەی کۆتایی سیمینارەکەدا وێنهی پێشهوای مهزن و شاخهگوڵ دهرا بە بنەماڵەی شەهیدان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ فاڵۆن
یەکێتی کوردان ـ فاڵۆن
٢٩ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی





