"an independent online kurdish website

شاندێکی کومیتەی ستۆکهۆڵمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی ئازاد ئەمینی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی کوردستانstockholm-pdki-hizbi-shuhi-0

کە لەلایەن دەستەی بە بەڕێوەبەری ئەو حیزبە لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو بە پەیامەوە بەشداری کرد.

دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٩ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی، بەڕێوەبەرانی حیزبی شیوعی کوردستان لە وڵاتی سوید بە بۆنەی ٨١ مین ساڵیادی حیزبەکەیانەوە رێوڕەسمێکیان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە برد.

لەو ڕێوڕەسمەدا بانگهێشتی لایەنە سیاسییە عێراقی، سویدی، کوردستانییەکان کرابوو، کە یەک لەوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوو، لەو پێوەندیەشدا پەیامێکی پێرۆزبایی پێشکەش کرد کە تێدا، پێداگری لەسەر  درێژەدان بە پێوەندییەکانی نێوان هەر دوو رێکخراو و هاوکاری زیاتر بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی گەلی کورد کرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ستۆکهۆڵم

٣٠ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی