"an independent online kurdish website

کۆمیتەی یەکیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمەریکا بە بەڕێوە بردنی سێمینارێک و پێشانگایێک یادی دەی خالەکەلێوەی لە دەڤەری واشینگتەن بەرز راگرت.washington-10y-xakelwe-0

 رۆژی ٢٩ی مارس کۆمیتە یەکێتی  ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا سێمینارێکی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بە بەشداری بەرێزان ئارش سالح نوینەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا و رەحیم رەشیدی  ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا و محبوبە حسینی ئەندامی یەکیتی ژنان لە ئامریکا  بەڕێوە برد.

ریورەسمەکە کاتژمیر ٤:٣٠ پاش نیوەرۆ بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد و پاشان خولەیەک بێ دەنگی بۆرێزگرتن لەشەهیدانی کورد و کوردستان  بە تایبەت سەرقافلەی شەهیدان  قازی محەممد، دوکتوور قاسملوو و دوکتوور شەرەفکەندی  راگەیندرا .

لە هەوەل برگەی سمینارەکە دا ئارش ساڵح نوێنەری حیزبی دیمۆکرات لە ئەمریکا باسی لە سەر گرینگی لێکدانەوەی لایەنەجیازازەکانی ١٠ی خاکەلێە و بڕیارەکانی سەرکۆماری کوردستان و کۆمەڵگای سیاسی کوردستان لەوسەردەمە دا کرد.

لە درێژەی قسەکانی دا نوێنەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە لایەنە جیاوازەکانی بڕیاری قازی موحەممەد بوونەتە نەریتێک لە ناو حیزبی دیمۆکرات دا کە هەتا ئێستاش کاریگەریان لە سەر چۆنیەتی بڕیار دان هەیە. ئەو ئاماژەی بەوە دا کە قازی موحەممەد بە هەڵسوکەوتی شۆرشگێرانە و بە بڕیاری شۆرشگێرانە توانیویەتی واقێعێکی نوێ لە کوردستان پێک بێنێت کە هەتا ئێستاش رەنگدانەوەی هەیە و لە داهاتوش دا سەرچاوەی گۆڕانکاری قووڵ دەبێت.

لە درێژەی ئەو کۆنفرانسە دا رەحیمی رەشیدی ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا هەروەها باڵی کشاندە سەر ڕۆڵی بارزانیەکان لە کۆماری کوردستان و ئاماژەی بەوە دا کە کۆماری کوردستان کۆمارێک بووە بۆ هەموو نەتەوەی کورد. ئەو وتی کە ئەمڕۆ دۆژمنانی گەلی کورد و دوژمنانی کۆمار زۆر هەوڵ دەدەن کە ناوی کۆماری کوردستان بە بگۆڕن بە کۆماری مەهاباد کە ئەمە پلانێکی لە پێش داڕێژراوە.

هەر لە دریژەی ئەو سێمینارە دا بەڕیز مەحبوبە حسینی ئەندامی کۆمیتەی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا کورتەیێک لە ژیاننامەی قازی موحەممەدی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 هەروەها کورتە فیلمێک بەم بۆنەوە لەلایەن دووریا عەبدوللا زادە نوینەری یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا  ئامادە کرابوو کە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

دواین بەشی سمینارەکە تەخان کرابوو بە دیتنی پێشانگایێک لە  وینەی  شەهیدانی حیزب و گەل  کە لە لایەن بەشدارنی سمینارەکەوە  پێشوازی لێ کرا.

کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران -ئامریکا

رەحیم رەشیدی


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی