ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری کتیبێک به ناوی (نسکۆ و دابران) بڵاو کرایه‌وه به دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌دا وه‌کو وڵام دانه‌وه به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌نزاده ش له نه‌وه‌د لاپه‌ره‌دا وه‌ڵامی کاک مسته‌فای دایه‌وه،

من ناچمه سه‌ر باسی وته‌کانی ئه‌و به‌ڕێزانه ئاخ‌و قسه‌ی کامیان چه‌نده ڕاست و ناڕاستن، به‌س ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم که له کاتێکدا له‌و ماوه‌دا هاتوچۆیه‌کی گه‌رم هه‌بوو بۆ تێکه‌ڵ بونهوهێ دولایه‌نی حیزب به گویره‌ی هه‌واڵه زاهیریوو گشتیه‌کان گۆیا زۆر نیزیک ببونه‌وه بۆ یه‌کگرتنه‌وه ئا له‌و کاتووساتهدا بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه کاتێکی شیاو گونجاو نه‌بوو، له هه‌مان کاتدا وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده ش بێ حه‌وسه‌ڵه‌یی زۆری پێوه دێاربوو.
بۆچونه‌کان دو جۆرن ئه‌وانه‌ی که لایه‌نگری لایه‌نێکن به پارێزگاری له‌وی دیکه وه‌ڵامی یه‌ک لایه‌نه‌ی داوه‌ته‌وه لایه‌نی دوه‌م که وا بیر ناکه‌نه‌وه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌ردو بهڕێزانیان له به‌رژه‌وه‌ندی گهلو حیزبیان به قازانج نه‌زانیوه بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێبی نسکۆ دابران یان به کاتێکی نه شیاو زانیوه‌و وه‌ڵام دانهوهکهش به بێ حه‌وسه‌ڵه‌یه‌کی زۆریان داناوه، به کورتی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی له‌م دو حاڵه‌ته‌دا پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی که‌وتوه.
له هه‌ر دو لا ناخۆشتر وه‌ڵامی به‌ڕێز کاک جه‌لیل گادانیه که من بۆ خۆم ئه‌و چاوه ڕوانیهم له به‌ڕێزیان نه‌بوو له ڕاستیێدا هه‌موو ڕۆژێک به‌یانیان زو هه‌ڵده‌ستام له خه‌و سه‌ێری هه‌واڵه‌کانم ده‌کرد تا کو ببینم که‌سانی ده‌ڵسۆز و کارتێکه‌ر ههڵساوهن به کاڕیک که بتوانن ئه‌و ئاڵۆزیه پڕ مه‌ترسیه که بۆ ئه‌و هاوڕێیو هاو سه‌نگه‌رانه هاتۆته پێش به جۆرێک له جۆره‌کان چاره‌سه‌ری بکه‌ن و ڕێگایه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و گه‌ل دا بێت بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام به داخه‌وه کاک جه‌لیل وه‌کوو که‌سێکی به‌ته‌من له خه‌بات و تێکۆشان و خاوه‌ن ئه‌زمون له پێناو رزگاری‌و ئازادی گه‌لی کوردستان که ده‌بو وه‌کو ڕێش سپی و کۆنترین ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات هه‌وڵی خۆێی بخستایه گه‌رو ئاوێکی به و ئاگره‌دا کردایه به‌ڵام به داخه‌وه ڕاست پێچه‌وانه ئاگره‌که‌ی خۆشتر کرد و وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڕێزیان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نه‌بوو.
ئێستا که به داخه‌وه له‌م ههلو مه‌رجه ناله‌باره‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆردستان بۆی هاتۆته ئاراوه و به‌تایبه‌ت به ناو ئه‌م دولایه‌نه که به‌م شێوه نه شیاوه هه‌لسوکه‌وت ئه‌که‌ن با روی ده‌ممان بکه‌ینه خهڵکهکهمانوو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب ده‌با ئێمه به تهیکڕاههوڵ بده‌ین تاکو ئه‌م ئاگره بێ وه‌خته بکوژینینهوه نه‌بینه ئاگر خۆشکه‌ر، دیاره زۆرتر مه‌به‌ستم له‌و که‌سانه‌یه و ئه‌م ئه‌رکه‌یان ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆ که ئه‌توان کارگه‌ریان هه‌بێت له سه‌ر بار‌و دوخه‌که و گوییان لێده‌گیرێت.
به هیوای ئارام کردنه‌وه‌ی بارودوخه‌که و یه‌کگرتنه‌وه که خه‌ڵکی کوردستانوو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب که پێی دڵ خۆش ده‌بن.
ره‌شید ئه‌حمه‌دی ٢/٥/٢٠١٥
….
بابەتی پەیوەندی دار
-
ئەسپی حیزبی ئێمە لە رێبەندانان ناسڵەمێتەوە!، ئیبراهیم لاجانی
- هەوڵێک بۆ یەکگرتنەوە، ڕەشید ئەحمەدی
-
دەچینە بەر ئاوێنە, حیزب دەبێ: گرێ کوێرەی سیاسەت لە کوردستانی ئێران بکاتەوە، بنبەستەکان بشکێنێ، دەرگا داخراوەکان بخاتە سەر پشت، تەکانی گەورە بۆ پێشەوە بە بزوتنەوە بدا !. ئیبڕاهیم لاجانی
-
حیزبی دیمۆکرات کۆمپانیا یان حیزبی شۆڕش (ورد بوونەوەیەک لە سەر وڵامەکەی ع. حەسەن زاد و ج. گادانی بۆ ”نسکۆ و دابڕان”) جەمیل کولاهی
-
بیگێژن، بیبێژن، ئەوسا بیوێژن، مەجید پاڵانی
-
کەریم پەرویزی : ئایا یەکگرتنەوە بە بونبەست گەیشتوە؟
-
جەلیل گادانی : موجاهیدین لە حدکا پیاوتر بوون، مستەفا هیجری بۆمبی بۆ دانابووینەوە!
-
عەبدوڵڵا حەسەنزادە وه‌ڵامی مستەفا هیجری دایەوە
-
نسکۆ و دابڕان، قادر ئەلیاسی
-
نسکۆ و دابڕان، هەوێنی وتووێژی تایبەتی کوردستان میدیا لەگەڵ مستەفا هیجری
-
پێشمەرگەکان: مامۆستا گۆران، رەخنەی توند لە کتێبی نسکۆ و دابڕان , لە کاک مستەفا و مامۆستا حەسەنزادە دەگرێ.