"an independent online kurdish website

ماوەیەکە لەم و لەو دەبیسم، کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان نزیک بۆتەوە. لە لایەن دوژمنانی هەمیشەیی کوردیشەوە، وەک عادەتی هەمیشەییان هەڕەشە و گوڕەشە دەکەن.mejid_palani_001

وادیارە هەنگاوەکان بەرەو  ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەرەو چڵەپۆپە بڕوا، بۆیە دوژمنەکانیش زیاتر لە ڕابردوو وەخۆ کەوتوون.

ئەوەی جێگەی دوودڵی نییە، لە درێژایی مێژوی کۆن ونوێدا، زۆر گەل و نەتەوە بوون لە خاکی خۆیاندا سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیانتوانیوە خۆیان پێبگەێنن و خاکەکەیان بپارێزن، دواتر ڕیسەکەیان  بووەتە خوری. زۆرێک وڵاتیش هەبوون و هەن، کە مێژووی سەربەخۆییەکەیان نەک بە سەدان ساڵ، بگرە بە هەزاران ساڵیش کەمتر بووە لەوانیتر، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکگرتوو، پێگەیشتوو و تێگەیشتوو بوون، زۆر باش توانیویانە خۆیان و خاکەکەیان بپارێزن.

پرسەکە لێرەدا ئەوەیە، ئەگەر گەلی کورد دەیەوێ پێ بە پێی وڵات و گەلانی جیهان لە ڕۆشنبیری، تێگەیشتووی، یەکگرتووی و … بچنە پێش و چی دی، واز لە خۆ خۆری، خۆ بەزلزانی، دانی گەورەیی گەلانی دیکە بەسەر خۆیاندا، بوون بە داردەستی ئەملا و ئەولا و … بێنن، بەڵی کاتی خۆیەتی ئێمەش بێژین دەمانەوێ چی دی ژێر چەپۆکی ئەملا و ئەولا نەبین و ئازاد و سەربەست لەسەر خاکی باب و دایەکانماندا بژین. بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت، واتا، وەک ئەوەی لە دواکەوتویدا ڕایان گرتوین، هەروا بین، لە باری کولتووری، ڕۆشنبیری، زانستی و … بەرەو دوا بچینەوە، ئیتر سەربەخۆیی چ واتایەکی بە سوودی نابێ.  هیچ گەل و نەتەوەیەکیش بە ئەندازی کورد نرخی ئەو ئازادییەی نەداوە. بۆیە ، ڕاگرتنی سەربەخۆیی زۆر گرنگترە تا ڕاگەیاندنەکەی.

بەهیوای گەیشتنی گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان بە ئازادی و سەربەخۆیی یەکجاری.

مەجید پاڵانی، نۆروێژ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی