ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌و به تایبه‌ت له‌م دوایانه‌دا ڕێبه‌رانی حیزبیمان ده‌ستیان داوه‌ته قه‌ڵه‌م و خۆیان به کتێب نووسین و وه‌ڵام دانه‌وه سه‌رقاڵ کردوه. ده‌ستیان خۆش بێ، کارێکی به جێ و پیرۆز ده‌که‌ن،
به‌ڵام کاره‌که‌یان تا ئه‌و جێگایه باشه که ڕابردووی پڕ له شانازی حیزب و خوێنی شه‌هیدان و که‌رامه‌تی هاوڕێیانی ماندوویی نه‌ناسی ناو حیزب خه‌وشدار نه‌که‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا من به ده‌یان ئه‌ندامی حیزبیم بینیوه که له سه‌ر ئه‌م وه‌زعه که به‌شێک له ڕێبه‌رانمان پێکیان هێناوه، به ته‌واوی ناڕازی و نیگه‌رانن. ئه‌وه له کاتێک دایه که هه‌تا ئێستا له‌م حیزبه‌دا به خۆشیه‌وه یان به داخه‌وه هه‌ر ئه‌م هاوڕێیانه‌مان هه‌یه که سه‌رکردایه‌تیی حیزب بکه‌ن. ئه‌م ڕێبه‌رانه بۆ خۆیان وه‌زعێکیان پێک هێناوه که له نێو گۆڤار و ڕۆژنامه‌و تلفزیون، که‌سانێک ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ بگرن، که تفێکی تاڵیان له‌و ڕژیمه نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت بۆ خۆشیش بێ فیشه‌کێکیان به‌ره‌و لای رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ته‌قاندوه.
من به باشی ده‌زانم به‌ده‌نه‌ی حیزب به هه‌موو لایه‌که‌وه وه‌ده‌نگ بێن، به بێ گومان جگه له‌و که‌سانه‌ی که حه‌ز به یه‌ک گرتنه‌وه ناکه‌ن و چاره‌نووسی حیزب و جووڵانه‌وه به کورسی و مه‌قام دوگۆڕنه‌وه، باقیه‌که‌یان نارازین له‌و وه‌زعه‌ی که پێک هاتوه. باشتره وه‌ده‌نگ بین و ئیفتخاراتی مێژوویی و ره‌سه‌نایه‌تی حیزبه‌که‌مان بگێڕینه‌وه سه‌ر جێگای خۆی، وه‌ک کۆنترین حیزبی مودێرنی ناوچه‌که له پێناو ئامانج و ئاره‌زووی گه‌لی تامه‌زرۆی ئازادی کورددا جارێکی دیکه ده‌ست به تێکۆشان بکه‌ینه‌وه. من بۆ خۆم که له ناو حیزبی دێمۆکرات دا ته‌مه‌نێکم بردووه‌ته سه‌ر حه‌ق به خۆم ئه‌ده‌م ڕه‌خنه‌کانم به کورتی و ڕاشکاوانه بخه‌مه به‌ر باس. به داخه‌وه نه‌متوانیوه تا ئێستا کتێبه‌کانی مامۆستا عه‌بدوڵا حسن زاده و کاک مسته‌فا هیجری بخوێنمه‌وه، به‌ڵام به‌شێکی زۆر له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی مامۆستا‌و ته‌واوی وه‌ڵامه‌که‌ی کاک جه‌لیل گادانیم خوه‌ندوه‌ته‌وه.
له سه‌ر کتێبی کاک مسته‌فا خه‌ڵک ڕه‌خنه له وشه‌ی “سه‌رشۆڕی” ده‌گرن. من لە سەر خودی کتێبەکە قسە ناکەم. من پێم وایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران مه‌وافقی نه‌زه‌ری کاک مسته‌فا بن، ئه‌وه کتێبه نابێته نه‌زه‌ری حیزبه‌که‌مان. ئه‌وه ڕاو بوچوونی کاک مسته‌فا هیجری خۆیه‌تی. به‌ڵام منیش پێم وایه وشه‌ی “سه‌رشۆڕی” به جێ نیه، چوونکه ئه‌و هاوڕێیانه‌مان له خه‌بات دان، نه‌چوونه‌ته پاڵ دوژمن تا ئه‌و وشه‌یه گونجاوبێ ، و هەروەها ئەوان هاوسەنگەرمان بوون و هیوادارم بە بیری حەکیمانەی هەمووتان دیسانەکە لە ژیر سێبەری یەک حیزب دا خۆمان ببینینەوە.
له وه‌ڵام دانه‌وه‌که‌ی مامۆستا عه‌بدوڵا حسن زاده دا بۆم ده‌رکه‌وت که دووباره فرسه‌تی گیرهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی جێابوونه‌وه بخاته پاڵ لایه‌نی بەرابەر. من ده‌ڵێم خۆزگه حیزبت به جێ نه‌ده‌هێشت و به قه‌وڵی خۆت نه‌ت ده‌کرد به دوو له‌ت و هه‌ر برا گه‌وره‌مان ده‌مایته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای داخ بوو بۆ من وه‌ڵام دانه‌وه‌که‌ی برای به‌ڕێزمان کاک جه‌لیل گادانی بوو. خۆزگه ئه‌م برایه‌مان کارێکی ده‌کرد ڕێزی خۆی بپاراستبا. کاک جه‌لیل حیزبی دێمۆکرات و ڕێبه‌رانی کۆن و نوێی کردوه به په‌ڕۆە کۆنە. نازانم به‌و حاڵه‌وه چۆن باس له یه‌ک گرتنه‌وه ده‌کات؟ وابزانم ره‌فێقه‌کانی نیزیک به خۆیشی له‌و وه‌ڵام دانه‌وه‌یه بێزاربن. کاک جه‌لیل به ئیفتخاره‌وه حیزب ده‌کوتێ و به به‌ژن و باڵای موجاهیدین دا هه‌ڵ ده‌ڵێ.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش یه‌کێک له ڕێبه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی گوتی خۆزگه گه‌لی کورد چوار که‌سی وه‌ک قاسم سلێمانی تێدا دەبوو. ئه‌و کابرایه له حاڵێکدا ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد که زیاتر له ۱۶۰۰ ڕۆڵەی قاره‌مان و نه‌به‌زی کورد له شه‌ڕ به دژی داعش شه‌هید بوون. من ده‌ڵێم قه‌زاو به‌ڵای هه‌ر کام له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه له هه‌زاران هه‌زارتێرۆریستی وه‌ک قاسم سلێمانی بکه‌وێ. چیتان له شونیستانی عه‌ره‌ب و فارس که‌متره. کاک جه‌لیل قه‌زای حیزبه له‌ت و په‌ته‌که‌ی من و جه‌نابیچت له‌و ڕێکخراوه بکه‌وێ که وه‌ک قه‌دیمی گوته‌نی بایی تورێک ئه‌رزشی بۆ گه‌له‌که‌ت دانانێ.
له کۆتایی دا به بێ پێچ و پەنا داوا له ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزبی دێمۆکرات ده‌که‌م، به هه‌ردووک لاوه ته‌نانه‌ت داوا له‌و ئه‌ندامه دڵسۆزانه‌ش ده‌که‌م که به ناڕه‌زایه‌تی له له‌تبوون دانیشتوون و له هیچ لایه‌ک نین قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵن، هه‌ستنه‌وه به‌ره‌و یه‌کگرتن هه‌نگاو بنێن به یه‌کگرتن دڵی دۆستانی حیزبه‌که‌مان که خه‌ڵکی تامه‌زرۆی ئازادی کوردستان خۆش بکه‌ن. کورسی و مه‌قامی به‌ده‌نه‌ی حیزب یه‌کگرتن و یه‌کگرتووی و ڕزگاری حیزبه‌که‌مانه ، له‌م که‌ند و کۆسپانه. له مێژوودا هیچ کات به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئه‌م ۳۰ ساڵه‌ی دوایی هه‌ل و مه‌رجی ر بۆ گه‌له‌که‌مان پێک نه‌هاتووه. ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بن، ئێمه‌یش له کوردستانی ئێران به یه‌کگرتووی ده‌توانین باشتر بۆئامانجه‌کانمان تێ بکۆشین. ده‌با یه‌ک بین، ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی “نا” بۆ کورسی په‌رستان.
حەمە عەلی عینایەتی
2015/05/06
بابەتی پەیوەندی دار
-
نووسینه‌که‌ی کاک جەلیل گوریسێک درێژتربوو، به‌ڵام قورسایی سووتووه سیگارێکی نه‌بوو؟، سولەیمان ئەحمەدنژاد
-
به‌ده‌نه‌ی حیزب بێ هه‌ڵوێست نابێ، حەمە عەلی عینایەتی
-
مستەفا هیجری: عەبدوڵڵا حەسەنزادە لە “ئەزموونی خەبات”دا چەواشەكاری لەبارەی مێژووی حزبەوە كردووە و بە ئەركی خۆمم زانی وەڵامی بدەمەوە
-
با سەرمایە کانی حیزب و بزووتنەوە ، زەڕبی یەکتری کەین و وەگەڕیان خەین . ئیبراهیم لاجانی
-
ئەسپی حیزبی ئێمە لە رێبەندانان ناسڵەمێتەوە!، ئیبراهیم لاجانی
- هەوڵێک بۆ یەکگرتنەوە، ڕەشید ئەحمەدی
-
دەچینە بەر ئاوێنە, حیزب دەبێ: گرێ کوێرەی سیاسەت لە کوردستانی ئێران بکاتەوە، بنبەستەکان بشکێنێ، دەرگا داخراوەکان بخاتە سەر پشت، تەکانی گەورە بۆ پێشەوە بە بزوتنەوە بدا !. ئیبڕاهیم لاجانی
-
حیزبی دیمۆکرات کۆمپانیا یان حیزبی شۆڕش (ورد بوونەوەیەک لە سەر وڵامەکەی ع. حەسەن زاد و ج. گادانی بۆ “نسکۆ و دابڕان”) جەمیل کولاهی
-
بیگێژن، بیبێژن، ئەوسا بیوێژن، مەجید پاڵانی
-
کەریم پەرویزی : ئایا یەکگرتنەوە بە بونبەست گەیشتوە؟
-
جەلیل گادانی : موجاهیدین لە حدکا پیاوتر بوون، مستەفا هیجری بۆمبی بۆ دانابووینەوە!
-
عەبدوڵڵا حەسەنزادە وه‌ڵامی مستەفا هیجری دایەوە
-
نسکۆ و دابڕان، قادر ئەلیاسی
-
نسکۆ و دابڕان، هەوێنی وتووێژی تایبەتی کوردستان میدیا لەگەڵ مستەفا هیجری
-
پێشمەرگەکان: مامۆستا گۆران، رەخنەی توند لە کتێبی نسکۆ و دابڕان , لە کاک مستەفا و مامۆستا حەسەنزادە دەگرێ.