خۆپێشاندانی خەڵکی قارەمانی مەهاباد ئەمڕۆ 2015/05/07 دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە 14ی بانه‌مه‌ڕ 2015-05-04،”فه‌ریناز خوسره‌وانی” ته‌مه‌ن 26 ساڵە و لیسانسی کۆمپیوته‌ر،
کارمه‌ندی هۆتێل “تارا”ی شاری مەهاباد بووه، کاتێک له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستێکی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به نیازی ده‌ستدرێژیی سێکسی که‌وتووه‌ته به‌ر په‌لامار، هه‌وڵی داوه خۆی ڕزگار بکا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌ی ژووره‌که پێشتر قفڵ کراوه، له په‌نجه‌ری ژووره‌که و لە نهۆمی چواره‌می ئەو هۆتێلەوە خۆ دەخاتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدات.بنەماڵەی “فه‌ریناز” دەڵێن “نادر مه‌ولوودی” کوڕی وه‌ستا ره‌حیم، دانیشتووی شاری مه‌هاباد که خۆی خاوه‌نی هۆتێل “تارا”یه، ده‌ستی له‌و پیلانه‌دا هه‌بووه و وه‌ک خۆشخزمه‌تییه‌ک به‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ئیتلاعات و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی هۆتێله‌که ببێته 5 ئه‌ستێره،ئه‌و پیلانه‌ی داڕشتووه و ده‌رگای له‌سه‌ر “فه‌ریناز” داخستووه.
وێنە وەرگیراو لە فەیسبووک و سایتەکان
هەواڵەکانی لەم بارەوە.
حزبى دێموكرات: پێشبینى ده‌كه‌ین خۆپیشاندان شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بگرێته‌وه
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرى حزبى دێموكراتى كوردستانی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران مل به‌داواكانى خۆپیشاندان ده‌ران نه‌دات؛ ئه‌وه شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات ده‌ست ده‌كه‌ن به خۆپیشاندان.
“محه‌ممه‌د ساڵح قادرى” به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبى دێموكراتى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى مهاباد نیشانه‌ى هۆشیارى و ئاستى به‌رزى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه كه خاوه‌ن كلتورى و خاوه‌ن ڕ‌ۆشنبیرى به‌رزى كۆمه‌ڵایه‌تین ئه‌و ئاسته ڕۆشنبیریه‌ى به‌رزه‌ى ئه‌وان واى كردووه ترسێكى گه‌وره‌ى له كۆمارى ئیسلامیى ئێران دروستكردووه، گوتى: “هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان زه‌وت كراوه و ئه‌مانه هه‌مووى په‌نگى خواردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك حزبى دێموكراتى كوردستان ڕێزمان هه‌یه بۆ ئه‌و ئیراده‌یه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌یه و پشگیرى له‌و جوڵانه‌وه مه‌ده‌نییه‌تییه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستى ڕووداوه‌كان ده‌ركه‌وێت، چونكه بكه‌رى ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كچه‌كه كه‌سێكى پله‌به‌رزى ناو ئیتڵاعاتى ئێران بووه”.
گوتیشى: “پێشبینیمان ده‌كرد كه خه‌ڵێكى زۆرى بڕژێته سه‌ر شه‌قام بۆیه داواده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراوه‌یى پشگیرى له خۆپیشاندان بكرێت و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران مل بۆ داواكانى خه‌ڵكى مهاباد نه‌دات خۆپیشاندان شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بگرێته‌وه، و هه‌وڵ بدرێت شه‌قام بجوڵێنرێت”.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له ئوتێلى “تارا” گه‌وره ئه‌فسه‌رێكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بوه هۆى ئه‌وه‌ى كچێك خۆى له ئوتێله‌كه بخاته خواره‌وه، چونكه ده‌یه‌ویست ده‌ستدرێژى سێكسى بكاته سه‌ر.
مەهاباد.. ژمارەی برینداران گەیشتە 18 كەس
رووداو- هەولێر
بەهۆی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپێشاندەران و پۆلیسی ئێران، ژمارەی بریندارانی خۆپێشاندانەكانی مەهابادە گەیشتە 18 كەس، كە سێ لەنێو بریندارەكان پۆلیسن.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2015، دوای بانگەوازی هەندێک لە رێکخراوی ژنانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی گیانلەدەستدانی گوماناوی فریناز خوسرەوانی، کارمەندی هوتێل تارا، هەزاران کەس لە هاونیشتمانیانی مەهاباد، لەبەردەم هۆتێل تارا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ئاگریان لە هۆتێلەکە بەردا. پاشانیش شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا و پۆلیس دوای بەكارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ، تەقەشی لە خۆپیشاندەران كرد.
بەپێی سەرچاوەكی تۆڕی میدیایی رووداو لە نەخۆشخانەی مەهاباد، تاوەكو ئێستا 15 خۆپیشاندەری بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكە. برینی 8 لە بریندارەكانیش قورسە و ئێستا لەژێر نەشتەرگەریدان، زۆربەی بریندارەكانیش ساچمە “پارچە”یان بەركەوتووە.
هەروەها بەپێی قسەی شایەتحاڵانیش، ژمارەی بریندارەكان لە 15 زیاترە، بەڵام بنەماڵەی بریندارەكان خۆدەپارێزن لە گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە، لەترسی لێپێچینەوەی هێزە ئەمنییەکان.
هاوكات سەرچاوەیەك لە پۆلیسی مەهاباد بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 3 پۆلیس لە خۆپیشاندانەكەدا برینداربوون. بەپێی سەرچاوەكە، پۆلیسەكان بە بەرد پێكراون.
دوای دروستبوونی ئاڵۆزی، نووسینگەی حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند پێویستە ئارامی مەهاباد بپارێزرێ و داوای‌کرد تەقە لە خۆپیشاندەران نەکرێت. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بە فەرمانی راستەوخۆی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران، پاشەکشە بە هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری هۆتێل تارا کراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکانی رووداو، تا ئێستا خۆپیشاندان لەبەردەم هۆتێل تارا بەردەوامە و هۆتێلەکە بە تەواوی سووتێندراوە، بەشێک لە خۆپیشاندانەکەش بۆ ناوەندیی شار گوازراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران رووینەداوە لە ناوەندی شار .