"an independent online kurdish website

رۆژی دووشەممە 4 ـ 5 ـ 2015ی زایینی، ” فەریناز خوسرەوانی” خاوەن بڕوانامەی لیسانسی کۆمپیوتەر و کارمەند لە هوتێل “ala-kurdistan-

تارا”ی شاری مەهاباد، بە شێوەیەکی گوماناوی لەلایەن کەسێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ناچار دەکرێ پەنا بەرێتە بەر خۆکوشتن و لەنهۆمی چوارەمی هوتێلەکەوە خۆی دەخاتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.

خەڵکی شاری مەهاباد کوژرانی ” فەریناز” یان بەوشێوەیە وەک بێ رێزی کردنێک بە شەڕەف و کەڕامەتی کورد هەستی پێکرد و دەستیان دایە ناڕەزایەتی دژ بە ئەنجامدەرانی ئەو جەنایەت و کاربەدەستانی ڕژیم و لەو شارەدا.

رۆژی پێنج شەممە 7 ـ 5 ـ 2015ی زایینی، خۆپێشاندانێکی بەربڵاو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و نیشاندانی رق و توڕەیی بەرانبەر  ئێران و ئاگادار کردنەوەی کاربەدەستانی ڕژیم لە هەمبەر هەر چەشنە تاوانێکی دیکە، لە ژێر هەر ناوێکی بەڕێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانەدا خەڵکی خوێن گەرم و لاوانی شاری پێشەوای نەمر، هوتێل ” تارا” یان ئاگری تێبەردا، لەو خۆپێشاندانەدا سەرەڕای ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە و بریندار بوون و گرتن و بێ سەرەوشوێن کردنی چەندین کەس، خەڵکی خۆڕاگری ئەو شارە بێ هەڵوێست نەبوون و بەرانبەر بە جەنایەتکارانی ڕژیم بێ دەنگیان شکاند.

کومیتەی “هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان” لە وڵاتی سوید، کوژرانی گوماناوی ” فەریناز خوسرەوانی” مەحکوم دەکات، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ هەر چەشنە ناڕەزاییەتیەکی خۆپیشاندەرانی شاری مەهاباد و سەرجەم شارەکانی تری کوردستانی رۆژهەڵات دەردەبڕێت.

لەو پێوەندییەدا داوا لە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کۆمەڵی مەدەنی و هێزە سیاسییەکان دەکات کە لە بەرامبەر کار بەدەستانی ئێران بۆ شکاندنی کەڕامەتی مرۆڤی کورد، بێدەنگ نەبن و وێڕای مەحکوم کردنی کوژرانی ” فەریناز خوسرەوانی”  کار بکرێت بۆ بەسزاگەیاندنی  پلان داڕێژەرانی سەرەکی ئەو رووداوە.

لە کۆتاییدا کومیتەی “هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان” خۆی بە شەریکی خەمی بنەماڵەی ” فەریناز خوسرەوانی” دەزانێ و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارانی خۆپێشاندانەکە دەخوازێت.

بە هیوای کوردستانێکی ئازاد و دوور لە هێرش و هەڕەشەی داگیرکەران.

کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوید

٨ی مای ٢٠١٥ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی