ڕووداوی دڵته‌زێنی نێوان “پارتی كرێكارانی كوردستان” و “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” لە سەربەیانیی یەکشەممە ٢٤ی مای ٢٠١٥ كه بوو به هۆی شه‌هید‌بوونی پێشمەرگەیەک
و و برینداربوونی سێ پێشمه‌رگە‌ی حدکا، نه‌ته‌وه‌ی كوردی تووشی سه‌ر سوڕمان و دڵ‌هێشاویی كرد.
هۆكاری ئه‌و گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونه گرژیی و ناكۆكی‌یه‌ك بوو كه له نێوان ئه و دوو هێزه سیاسی‌یه‌دا پێكهات. به‌بێ ئه‌وه‌ی کە بچینه نێو قووڵایی هۆكاره‌كان، ئێمه واژۆكه‌رانی ئه‌و راگه‌یاندراوه به توندیی هه‌ر چه‌شنه شەڕ و تێك‌هه‌ڵچوون له نێۆان هێزه‌كانی سیاسیی كورد به توندیی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له‌و دوو حیزبە دەکەین:
• تا لەم قۆناخە هەستیارەدا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوندیی نەتەوەیی و بە پێێ ئەرک و بەرپرسیاریی میژوویی لە ڕێگای وتووێژەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
• بە سرنج‌دان بەم ڕاستییە کە کوردستان سەرەرای دابەش بوونی لە نێوان چواروڵاتدا گۆڕەپانی خەباتی هەر تێکۆشەرێکی کوردە، هاوکات لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەکانی کاتیی و ناوچەیی، هەروەها بەرژوەندیی ستراتیژیکی نەتەوەیی بۆ پێشگیریی لە هەرچەشنە گرژیی و ناکۆکییەک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزیی و خەوشدارکردنی یەکێتی گەڵەکەمان بە پێویست دەزانین. بەم پێ‌یە ئێمه داوا ده‌كه‌ین بۆ به‌رگریی له دووپات بوونه‌وەی ئەم چەشنە کارەساتە، كۆمیته‌یه‌كی لێكۆڵینەوە لە هەر دوولایەن و کەسایەتیی و هێزەکانی بێ لایەن بۆ به‌سه‌رداچوونه‌وه، ده‌رخستنی راستییەكان و چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێك‌بهێنرێت.
• داوا له مێدیا‌ی كوردیی ده‌كه‌ین كه به‌و‌په‌ڕی بێ‌لایه‌نی و بە لەبەرچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییەكانی نێوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و نوچه و هه‌واڵه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه و نەبن بە هۆی پەرەسەندی زۆرتری ئەم گرژییە وئاڵۆزترکردنی ئەو بارودۆخەی کە پێکهاتووە.
لەم کاتە هەستیارە مێژووییەدا نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر له هه‌موو وه‌خت پێویستی به یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ئاڵوزیی نێۆان هێزه‌كان ته‌نیا به قازانجی دوژمنانی كورد ته‌واو ده‌بێ.
بێ‌گومان درێژه‌پێدانی ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره ده‌سكه‌وته‌كانی ئەرێنیی كورد كه له شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی كۆبانی و له باشووری كوردستان پێكهاتووە، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ده‌خاته مه‌ترسییەوە.
كۆڕی كوردەكانی دانیشتووی فه رانسه
دوكتور حەسەن شەتەوی
یۆسف ئەردەڵان
سەدیق بابایی
خەلیل حەواری نەسەب
كامران ئامیناوێ
عەزیز ماملێ