سه‌ید عه‌زیز له سه‌ر سنووره‌وه ده‌ڵێت که له هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی که له ئه‌وان ڕا دیاره هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی خۆیان زیاتر ته‌یار ده‌که‌ن و پێگه‌کانیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه و چه‌کی قورسیان دا به‌ستوون.
له تێکهه‌ڵچوونی نێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له ده‌ست دا و سێ پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندارن.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌م ڕووداوه، ده‌مهات عه‌گید، ئه‌ندامی کومیته‌ی پێوه‌ندی یه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ک.ج.ک له وتووێژێک هه‌م له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و هه‌م له گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ئین. ئار. تی دا به ڕاستی نازانێت که ئه‌وان هێرشیان کردبێته سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و ده‌ڵێت ئه‌وان دیفاعیان له خۆیان کردووه.
سه‌ید عه‌زیز نیکجوویان فه‌رمانده‌ی ئه‌و پۆله له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه که هه‌ویستوویانه بۆ کوردستانی ئێران بچنه‌وه و له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌که دابین ده‌کات.
به‌ڕێز نیکجوویان که ئیستاش له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان هه‌ر له سه‌ر سنوورن ڕووداوه‌که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێز عه‌گید ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌ر له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا به پێی ڕاپۆرتی “کوردستان میدیا” ته‌رمی پێشمه‌رگه قادر که‌ریمی، که ڕۆژی یه‌ک شه‌مه له تێکهه‌ڵچوونه‌که‌دا گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به خاک ئه‌سپێردرا.
وتووێژی کاک سه‌ید عه‌زیز نیکجوویان