"an independent online kurdish website

 پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو بە پەكەكە لە بارودۆخێك دا لە باكوری كوردستان لە ساڵی 1979 دامەزرا كە ئەو كات لە چەند كەس زییاتر نەبوون و لە دوای داڕشتنی ستراتیژی خەباتpkk-iran

و دیاری كردنی شێوازەكانی خەبات بوون لە ساڵی4-1993 وە پەكەە خەباتی چەكداری دەسپ پێكرد چەند ساڵ پێشووتری لە توركیا كودتا كرابوو و كەمالیستەكان دەسەڵاتیان قۆرخ كردبوو و بە هەموو جۆرێك تێدەكۆشان ناسنامەی كورد لەو وڵاتە بسڕنەوە.

لەو لاوە خەباتی پەكەكە دو قۆناخ لە خۆ دەگرێ:

یەكەم هەڵبژاردنی دروشمی سەربەخۆیی كوردستانی گەورە و لێك گرێ دانی خەباتی چوارپارچەی كوردستان بە خەباتی چەكداری پەكەكە و دواجار راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی تا ساڵی 1998 واتە ساڵی دەسگیركرانی عەبدوڵلآ ئۆجالان لە كنیا ئەو پارتە لە دۆڵی بیقاعی لوبنان چەكدارەكانی ڕا دەهێنان و بەشی سیاسیشی لە دیمەشق و میوانی حافز ئەسەد بوون ئەوە هوكات بوو لەگەڵ سڕینەوەی شوناسی كوردانی خۆرئاوا لە لاەن حافز ئەسەد و پارتی بەعسی سووریا بەڵام ئاپۆ دۆستایەتی سووریای دژە كوردی هەڵبژارد بەو هۆیە كە سووریا لەگەڵ تووركیا سەبارەت بە ئاو كێشەیان هەیە واتە ئاوی فورات چۆن توركیا تاو نا تاوێك ئاوەكەی لە سووریا دەبەستەوە وەك كارتی گوشار سوویاش پەكەكەی وەك كارتێك لە بەرانبەر ئەو كارەی توركیا دەكار دێنا.

لە پاش ئەوەی كە توركیا هەڕەشەی هێرشی كردە سەر سووریا كە ئاپۆ وەدەر نێ ئاپۆ بەرەو ئیتالیا و رووسیا ڕۆیشت بەڵام هیچ كام لەو وڵاتانە نەیانویست پەنابەریی پێ بدەن پاشان رووی كردە یۆنان و توركیا لە ڕێگای سیا و موسادەوە گوشاری خستە سەر یۆنان بەرەو كنیا روویی و لەوێ دەسگیر كرا. خاڵی سەرنج ڕاكێش ئەوەیە بە هۆی كردەوە تیۆریستیەكانی پەكەكە هیچ وڵاتێكی ئەوروپی تەنانەت دۆستەكانی كوردیش وەك سوید و فەڕانسا ئامادە نەبوون پەنابەریی بە ئۆجالان بدەن چونكە ئەو كات بە هۆی كردەوە تیرۆریستیەكانی پەكەكە ڕاگرتنی ئۆجالان زەبرێك دەبوو لە مێژووی چەند سەت ساڵەی دیموكڕاسی ئەوروپیەكان.

لە پاش گیرانی ئۆجالان پەكەكە ستراتیژی خۆی گۆڕی وازی لە دەوڵەتی سەربەخۆی هێنا و ئۆتۆنۆمی دیموكڕاتكی ڕاگەیاند.پەژیوان بونەوە لە دروشمی دەوڵەتی كوردی خۆی لە خۆی دا كاڵ فامی سەركردە باڵاكانی پەكەكەی دەردەخست كە دروشمی قەبەدایان هەڵگرتبوو و تازە بەوە گەیشتن ئەو كارە بە وان ناكرێ لە بیرمان بێ پەكەكە كاتی خۆ هەموو ئەو پارتانەی كە لە چوارپارچە دروشمی ئۆتۆنۆمیان هەڵگرتبوو بە جاش و خایین ناوی لێ دەبردن و دەیگوت باكور باشور رۆژهەڵات یەك وڵات و یەك خەبات بەڵام زۆری نەكێشا كە نا سیاسی بوونی سەركردەكانی پەكە دەركەوت و وازیان لەو دروشمە هێنا كە ۆیان نەدەلوا. سەرەتا ئاگربڕی ڕاگەیاند لێڕە ڕا بەو لاوە ستراتیژی پەكەكە ئەوە بوو كە ئاگر بڕ رابگەێنێ و ماوەیەك پاشی بیشگێنی و هێرش بكاتە ەر دەوڵەتی توركیا.

تا ساڵی 2004 ئەو كارەی پەكەكە بەردەوام بوو پاش ئەوەی كە دادو گەشە هاتە سەر كار و كۆمەڵێك چاكسازی مەدەنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری لە توركیا كردو توركیای بوژاندەوە ئەو پڕۆسەیە كوردانیشی گرتەوە و كرانەوە بە ڕووی كورد دەستی پێكرد.

لەو قۆناغە دا پەكەكە وتووێژی هاوكات لەگەڵ ئاگربڕ و هێرش كردن گرتەبەر و بەردەوام بە قسەی توێژەرانی بواری توركیا كە بیانین و بە باوەڕی ئەو قەڵەمە ئەو پەكەكەیە كە ناهێڵێ پڕۆسەی ئاشتی چارەسەر كرێ و كوردان لەو پارچەیە واتە باكور بە مافەكانین ڕابگەن هەر كاتێك توركیا ویستویتی لەگەڵ كوردان بگەنە ئەنجامێكی باش پەكەكە هێرشی كردوە یان فێڵێكی كردوە و پڕۆسەكەی ڕاگرتوە.

لە سەربەخۆیی ڕا بۆ مافی شارۆمەندی تاك

پەكەكە كە دروشمی سەربەخۆیی كوردستانی هەڵگرتبوو و كەسی بە شیاوی ئەوە نەدەزانی جگە لە خۆی باسی ئەو كارە بكا یان بۆی تێبكۆشی زۆر زوو لە هەموو پارچەكان هێزی وەگرت لە هێزەكانی باشور و رۆژهەڵات كە دەچوون بۆ نێو پەكەكە زمانی سۆرانی قەدەغە كرد و كورمانجی بوو بەز مانی سەرەكی ئەو پارتە  باس كردن لە سەركدەكانی وەكو پێشەوا و بارزانی و قاسملوویان بە تاوان دەزانی و سزاكەی دەركدن بوو و هەموویان بە جاش لە قەڵەم دەدان.

پاش گیرانی ئۆجالان كە دروشمی سەربەخۆییان لابرد هاتە سەر ئۆتۆنۆمی دیموكڕاتیك دیارە هەڵگرتنی ئەو دروشمەش وەك سەربەخۆیی بە پەلە و بە كاڵفامیەوە هەڵگیرا بە بێ ئەوەی كە باری جوگرافی توركیا و ڕەوشی سیاسی و ئابوری توركیا و كوردستانی باكور لێك بدەنەوە بە پەلە ئەو دروشمەیان دانا زۆری نەكێشا كە وازیان لە ئۆتۆنۆمی هێنا و لە 2004  بەو لاوە دروشمی شارۆمەندی دیموكراتیكیان هەڵبژراد.

كەم كردنەوەی خواستە نەتەوەییەكان لە نێو پەكەكە دا لە كاتی دامەزراندن تا ئێستا رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی سەندوە ئەوان تەنانەت هیچ كات سرودی ئەی ڕەقیب و ئاڵای كوردستانیشیان قەبوڵ نەكرد سەیر ئەوەیە ئەو پارتە كە بە دروشم مافی نەتەوەیی ناوێ و شارۆمەندی دەوێ هەر وا لە چوار پارچەی كوردستان هێز وەردەگرێ و گریلاكانی بەوە فریو داوە كە گۆیا رۆژێك لە رۆژان كە عیسا هاتەوە خوارێ دەوڵەتی كوردیتان بۆ دادەمەزرێنین.

شەڕ فرۆشتن بە پارچەكانی كوردستان

باشوری كوردستان

كوتمان سەرەتا پەكەكە خۆی بە رزگاردەری كوردان ناساند و دروشمی سەربەخۆیی هەڵگرت و هێزی لە چوار پارچە وەرگرت هەر بۆیە زوو بیریان كردەوە دەبێ بۆ پارچەكانی دیكەش پارتێكی هاوشێوەی پەكەكە كە لە ژێر نفوزی پەكەكە و لقێكی پەكەكە بێ دامەزرێنن لە باشوری كوردستان پەچەدەكەیان دامەزراند ئەو پارتە كە چالاكیەكانی ئازاد بوون بە روونی لە دژی پارتەكانی باشور چالاكی كرد بە جاشی لە قەڵەم دەدان و جەماعەتی لێ تیژ دەكردن شەڕی براكوژی لە نێو جەماوەركانیان دا دەوروژاند پەچەدەكە كە میوانی باشوریەكان بوو داوای بەشەماڵیشی دەكرد و مافی دەنگ و كورسی و دەسەڵلاتیشی كرد دەسووەردانی پەكەكە تا ئەو ئاستە گەیشت كە دەسەڵاتدارانی هەرێم ناچاربوون ئەو پارتە نایاسایی ڕابگەیێنن و نوسینگەكەی داخەن. بە داخستنی پەچەدەكە پەتای ئاپۆچێتی لە باشور نەبڕاوە بەڵكو پەكەكە بۆ خۆی كەوتە جموجۆڵ و بە كردەوە ئاژاوەی دەگێڕاو پیلانی بۆ هەرێم دادەڕشت.

كاری پەكەكە تەنیا سیاسی نەبوو لە باشور بەڵكو براكوژیشی كرد لەو پارچەیە لە بیرمانە لە ساڵەكانی 5-92 ی زایینی پەكەكە شەڕی بە پارتی فرۆشت و براكوژی دەست پێكرد و پێشمەرگەیەكی زۆری لە پارتی شەهید كرد و تەنانەت هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هەرێمی كوردستانیشی دەكرد.

قۆناغی نوێی دەسوەردانی پەكەكە لە باشور

پاش ئەوەی داعش سەری هەڵدا و رووی كردە هەرێم پەكەكە ڕایگەشاند وەك كورد لە پاڵ پێشمەرگە بەشەڕ دێ و كوردستان خاكی هەمومانە و ڕێگە بە تیۆریستان نادەین هەڕەشەی خاكەمان بكەن ئەوان سەرەتا لە پاش ئەوەی كە پێشمەرگە لە شنگال هەڵاتن دەرفەتیان قۆزتەوە و لەگەڵ یەپەگە چوونە نێو ئەو شارە بە بێ ئەوەی كە هەرێمی كوردستان رێگەی پێ دابن یان داوای یارمەتی لێ كردبن چوونە نێو شارەكە لە پاش شەڕێكی زۆر لە پاڵ پێشمەرگە و نەمانی مەترسی داعش پەكەكە بە نیاز نەبوو لە شنگال بڕواتە دەر و ئێستاش بە تەما نییە ئەوان كوتیان بۆخۆمان ئازادمان كردوە هی ئێمەیە ناهێڵین بچێتەوە سەر هەرێم و كانتۆنی بۆ دادەنێین.

لە خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق دا كە پەكەكە میوانە داوای خاك دەكا و تەنانەت نزیك بوو شەڕ بە پێشمەرگە بفرۆشی و براكوژی سازكا لە پاش ناڕەزایەتی خەڵكی شنگال و دەربڕینی بێزاری لەو بیرۆكە چەپەڵەی پەكەكە و گوشاری سەرۆكی هەرێم و حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی پەكەكە بڕوا لە شنگال ئەوان كوتیان شنگال نابێ بچێتە سەر هەرێم یان سەربەخۆ هەرێم بێ یان كانتۆن بێ یان سە بە بەغدا بێ كە زانیان خەڵكی شنگاڵ بێزارن لێیان ئەو جار كاڵكان كە كورد نییە و ئازەریی كۆماری ئازەربایجانە و سەركردەیەكی باڵای پەكەكەیە وای دەنواند ئەوی ئازەری لە مەسعود بارزانی بۆ خەڵكی هەرێم دڵسۆزترە بۆیە داوای كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان بروخێ و نەمێنێ.

بێ گومان ئەگەر هەرێمی كوردستان پشتیوانی نێودەوڵەتی نەبوایە و پێشمەرگەی بە هێزی نەبوایە پەكەكە لە مێژ بوو هێرشی كردبوو و خەڵكی هەرێمی قەڵت و بڕ دەكرد

رۆژهەڵاتی كوردستان

لە پاش ئەوەی كە پارتەكانی رژهەڵات روویان لە ئەو دیوی سنورەكانی باشور كرد و خەباتی چەكداری نەما پەكەكە دەرفەتی قۆزتەوە سەرەتا هات قەندیل كە پەناگەی دیموكڕات بوو گرتی و بە تەنیا حوكمی تێدا دەكرد پاشان بەوە نەوەستا و پارتی مەجعولی پەژاكی بۆ دانا و هێزی بۆ وەرگرت و بە توندی پاگندەی دەكرد دێموكڕات و كۆمەڵە جاشن خایینن و دەبێ روو بكەینە رێبەر ئاپۆ رزگاردەری كوردان.

پەكەكە لە سەرەتای سازكزدنی پەژاك هەڵی داوە زمانی سۆرانی كە زمانی زۆربەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە بە ئەردەڵانی و موكریانیەوە بیسڕێتەوە و بیكاتە كورمانجی ئەندامانی سەرەتا دەبێ سوورانی وە لانێن و بە كورمانجی قسە بكەن.

پەكەكە و پەژاك لە ساڵی 1376وە كە پەژاك دامەزرا جگە لە ڕووت كردنەوەی كۆڵبەری بەدبەختی كورد لە سەر سنورەكان كە بە پشت نانی شەوی خێزانی دێنێتەوە و كوشتنی سەربازانی بەدبەختی كورد و ئێرانی چی دیكەی نەكردوە.

پەكەكە لە رێگای پەژاكەوە هەوڵی داوە خەڵكی رۆژهەڵات واز لە پارتەكانی خۆیان بێنن و بچنە ریزی پەكەكە و بۆ خەباتی باكور تێبكۆشن بەڵا باسی خەباتی رۆژهەڵاتی كوردستان نەكەن. لە 1379وە ژماری ئەو رۆژهەڵاتیانەی بۆ خەباتی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون ناگەنە ژماری قامی دەستەكانیش بەڵام بە سەدان لە توكیا كوژراون و خەڵكی مهاباد و سنە و مەریوان و… بوونە.

پەكەكە لە سەرەتای دەوڵەتی ئیسلاح تەلەبان لەگەڵ ئێران رێككەوت و بوو بە پیاوی ئێران و سنورپارێزی ئێران سنورەكانی بۆ ڕاگڕت و نەیهێشت هیچ پێشمەرگەیەكی دیموكڕات و كۆمەڵە بێنەوە رۆژهەڵات تەنانەت چەند جاران ئەو كەسانەی كە بە نیاز بوون بچنە ریزەكانی دیموكڕات رفاندنی لە قەندیل و بە زۆر تێكەڵی خۆیان كردن.

سەرشۆرترین رووداو كوشتنی 9 كەس لە هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی شۆرشگێڕان بوو كە هەموی ڕادەستی ئێران كردنەوە.

پەكەكە ئێستاكە داردەستی ئێرانە و لە قەندیل لە دژی هەرێمی كوردستان و لە دژی توركیا و لە دژی كوردی رۆژهەڵات و لە دژی رۆژئاوا تێدەكۆشێ.

لەو ماوەیەدا بەردەوام چەك و جل و خۆراك و دەرمانیان لە ئێرانەوە بۆ دەچێ و ئەو پارتەی داوای كوردستانی سەربەخۆی دەكرد ئێستا گوردانێكی سپای پاسداران و لقێی سپای قودسە و داردەستی ئێرانە لە ناوچەكە دا و دژی خەڵكی چوارپارچەی كوردستانە.

پەكەكە بە تەواوی مانا تێكۆشاوە مێژووی خەباتی رۆژهەڵاتی كوردستان چەواشە كا یان بیسڕێتەوە بە تەواوی هەوڵ دەدا كۆماری كوردستان چەواشە كا خەباتی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بە تایبەتی خەباتی كوردەكان چەواشە كا سەركردەكانی كۆمەڵە و دیمۆكڕات بە خایین پێشان بدا بۆ خەڵكی كوردستان و نەهێڵێ لاوان بچنە نێو ریزەكانی پێشمەرگە بۆیە سنورەكانی بۆ ئێران گرتوە.

لە ماوەی ئەو ساڵانەی دا كە پەكەكە سەربەخۆ دەویست و دەیبڕی و دەیكوشت چەند هێرشی كردوتە سەر ئێران؟ چەند هێرشی كردوە بڵێ بۆ مافی رۆژهەڵاتە؟

من داوا دەكەم لایەنگرانی یەك نمونەم بۆ بێننەوە تا بۆیان لە ملی دەم بە ڵام مخابن یەك نمونەش نییە لە بەرانبەر دا كوشتنی خەڵكی كورد ئێران بە ناوی كادەی هۆشبەر یەكجار زۆرە . لە سەر سنورەكان كۆڵبەران دەڕوتێنێتەوە ناهێڵێ پێشمەرگەی رۆژهەڵات بچنە سنورەكان و شەڕیان پێ دەفرۆشێ.

باشە سەربەخۆیی كوردستان چۆن دەخوازێ لەگەڵ داگیركەری كوردستان دۆست و هاوپەیمەن بی و سنوری بۆ ڕاگری و چەك و جلی لێ وەرگری تەنانەت بە خاتری ئێران لەگەڵ توركیا لە سەر مافی كورد وتووێژ تێك بدەی ؟؟؟

رۆژئاوای كوردستان

سەرەتا كە پەكەكە دامەزرا ئۆجالان لە ماڵی خافز ئەسەدی داگیركەری كوردستانی سووریا میوان بوو .حافز ئەسەد كوردی سەركوت دەكرد ناسنامەی پێ نەدەدان مافی ژیانی لێ ستاندبوون. پەكەكە لە جەرگەی دروشمی سەربەخۆیی خۆی دا و لەو سەردەمەی كە گەریلایەكی زۆری رۆژئاوای لەگەڵ بوو لە ماڵی حافز ئەسەد میوان بوو یەك وشەش باسی مافی كوردی سووریای لە زاری دەرنەهات ئۆجالان.

نەك باسی نەتەوەیی تەنانەت باسی مافی یەكانی شارۆمەندی و پێناسە و دامەزراندنیشی نەكرد بۆ كوردانی سووریا بەڕێز ئۆجالان.

ئەرێ تو خوا دەكرێ تۆ بڵەی سەربەخۆییم دەوێ و خەڵكی كوردستانی سووریا بكەیە گەریلا بەڵام لەگەڵ داگیركەریان دۆست و هاوپەیمان بی باسی مافەكانیان نەكەی ئەویش رۆژئاوا كە ڕەبەن ترین پارچەی كوردستانە ئێستاكەش گەریلاكانیشی نەك بۆ مافی پارچەی خۆیان بەڵكو بیان ەی لە گەڵ توركان بە شەڕیان دەی؟؟؟؟

بە ڕاستی پێنوس شەرمەزارە لە باس كردنی ئەو خەیانەتە تۆ لە ماڵی داگیركەری كوردی سووریا بی گەریلای كوردستانی سووریای نەك بۆ مافی كوردستانی سووریا بۆ ئامانجی خۆت و لە شەڕی توركان دا بە كوشت بدەی. یەك وشەش نەڵێی كاك حافزی نا حافز لانیكەم پێناسە بە كوردەكان بدە بەڵام دیسانیش هەر بڵەی سەربەخۆیی. بەراستی شەرمە داڕزانە.

حیماسەی كۆبانێ

پاش ئەوەی داعشی تیرۆریست هێرشی كردە سەر رۆژئاوا و كۆبانێ خەڵكی بەشەڕەف و كوردی ئەو دەڤەرە قارەمانانە ڕاوەست و بەرخۆدانیان كرد و بە یارمەتی یەپەگە و یەپەژە و ێشمەرگانی هەرێم داعش تێك شكا و ئاسۆی هیوای كورد لەو پارچەیە گەشایەوە.

بەڵام پەكەكە خەونی بۆ رۆژئاوا دیتبوو:

سەرەتا پاش ئەوەی بەشار لە كوردستان كشاوە و كۆنتڕۆڵی ڕادەستی كورد كرد بەو مەرجەی كورد لەوێ بەرەی شەڕ نەكاتەوە لە دژی بەشار پەكەكە لە ڕێگای یەپەگە كە پارتێكی خۆشەویستە لە كوردستانی سووریا ویستی بە تەنیا حوكم بكا پارتی دیموكڕات و چەند پارت كە بە ئەنەكەسە ناسراون ناڕازی بوون پەكەكە ناچار بوو دو دانیشتن لە هەولێر و دهۆك لەگەڵ پارتەكانی دیكەش بەڕێوە ببات تا ئەوانیش بەشداری دەسەڵات بن بەڵام پەكەكە نەك هەموو ڕێككەوتنەكانی بن پێ كرد تەنانەت بەوەش ڕانەوستا لە هەێبژرادنی شارەوانی كۆبانی نەیهێست ئەوان ناویشیان بنوسن.

پەكەكە دەیهەوێ وەك كوردستانی باكور هەموو پارتەكان لە نێو ببا و خۆی حوكم بكا لە كوردستانی سووریا لە ڕاستی دا ئەو خەونەی بۆ رۆژهەڵاتیش دیتوە لە رێگەی پەژاكەوە بۆ باشوریش وابوو بەڵام حكومەتی هەرێم پەچەدەكەی نا یاسایی لە قەڵەم دا.

پەكەكە بەوەش ڕانەوەستا لە رۆژئاوا بەڵكو وایكرد خەڵكی كوردستانی سووریا وا پێشان بدەن دوژمنی توركیان و توركیاش هەڕەشەیان لێ بكا و داعشیان تێ بەردا.

من دڵنیام ئەگەر پەكەكە وای نەكردبا كە توركیا كوردستانی سووریا بە دوژمنی خۆی بزانێ و پەكەكە لە كوردستانی سووریا ڕا هەڕەشەی لە توركیا نەكردبا لەوانە بوو داعش هێرشی كۆبانی نەكردبا چۆن بە باوەڕی من لە هقرشی داعش دا نەك توركیا بە تەنیا بەڵكو پەكەكەش تاوانبارە و ئەو شەڕەی بە خەڵكی بەستەزمانی سوورا دا سەپاند و ئاوارەی كردون و ماڵوێرانی كردن و بە كوشتی دان.ئێستاتش یە تەمایە حوكمی كۆریای باكور و كوبا لە كوردستانی سووریا وەڕێ بخا و تەنیا بۆ خۆی دەسەڵات بێ هەوان سەركوت بكا و ڕەخنەش قەدەغە بێ و هخمو ملكەچی ئیمڕاڵی بن و تەنانەت بەرنامەی خواردنی رۆژانەش لە ئیمڕاڵی وەرگرن.

شەڕ فرۆشتنی پەكەكە بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران

ئەوەی لەو چەند رۆژەی رابردو دا رووی دا پەڵەیەكی شوورەیی و نەنگی و داڕزانە بە نێو چاوانی پەكەكەوە تا هەتایە.

خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پاش كوشتنی فەریناز خوسرەوانی لە لایەن كاربەدەستێكی ئەمنی ئێرانەوە زۆر چاوەڕوانی كارێكی جدی لە لایەن حزبەكان بوون لە ڕاستی دا نەبوونی چالاكی حزبەكانی دێمۆكڕات و كۆمەڵە رێگایان خۆش كرد پەكەكە رووداری بكا و رۆژهەڵات بە هی خۆی بزانێ  گەنجان ڕاكێشێ.

پێشمەرگەكانی دیموكڕات بۆ ئەوەی بێنە سەر سنورەكان و لەگەڵ خەڵكی خۆیان كە چاوەڕوانی خەباتی ئەوانن پەیوەندی بگرن و بتوانن بێنەوە نێو خاكی خۆیان و شۆڕش بچێتە نێو قۆناغێكی نوێ لە لایەن پەكەكەوە پێشان پێ گیردرا بۆ؟

پەكەكە لەوەتا دێموكرات و كۆمەڵە لە ناو شار دا نەمان و خەباتی چەكداریان وەلانا پەكەكە هەلی قۆزتەوە و بەشی سنوری ئێرانی لە قەندیل داگیر كرد پەژاكی دامەزراند كوتی لەمەولا پەژاك حیزبی ئێوەی رۆژهەڵاتە ئاپۆ سەرۆكە و بەس.

بۆیە سنورەكانیان داخست و پێشیان بە هاتوچۆی پێشمەرگانی رۆژهەڵاتی گرت و لەولاش لەگەڵ ئێران  و سپای پاسدارن رێكەوتن و یەك وشەش باسی مافی كوردی ئێرانیان نەكرد و خەباتی رۆژهەڵاتیان پەك خست وهخمو توانەی رۆژهەڵاتیان خستە خزمەتی باكور و شەڕی توركیا.

پەكەكە لەو سنورە كۆڵبەران دەڕوتێنێتەوە و ئەو سنورەی بۆ گومرگ داناوە دەڵێ دیموكڕاتیش دەیهەوێ وا بكا سەرەتا دێموكڕات كۆمپانیای بازرگانی نییە حزبێكی شۆشگێڕە ئەوە ئێوەن گومرگان دەستێنن ئێوەن بازرگانی بە ناوی شۆڕشی كوردەوە دەكەن ئێوەن بازرگانی مادەی هۆشبەرن بۆ ئەوروپا ئەدی ئەگەر وانیە داهاتتان چییە؟ بە دڵنیاییەوە ئێوە مادەی هۆشبەر بۆ ئەوروپا بەڕێ دەكەن و داهاتتان هەر ئەوەیە و گومرگ ستاندنە.

جگە لەوانەش پەكەكە هاوپەیمانی ئێرانە و سنوری بۆ دەپارێزێ و ناهێڵێ سنورەكانی ئێران ئاڵۆز بن و ئێران توشی كێشە بێ چۆن ئێرانیش پارە و جل و دەرمانی پێ دەدا.

پەكەكە لە رۆژهەڵاتی كوردستان میوان بوو خەڵك رێزیان دەگرتن بە پەرۆش بوون بۆیان هەواڵی باكوریان پێ و شوێن دەگرت خەمخۆری كوردی باكور بوون لە نەورۆزان بە نەورۆزی ئەوان شاد و بە شەهیدەكانیشان لە شەر دا خەفەتبار بوون چەندە لەو سنورانە یارمەتیان دەدان نانیان دەدان.

بەڵام پەكەكە خەیانەتی بەو چاكەی رۆژهەڵات كرد شۆڕشەكەی خامۆش كرد گەریلاكانی بردە باكور و بەكوشتی دان نەیهێشت لە خاكی خۆیان بە گژ داكیركەر بچنەوە لەوەش خراپتر خاكی نێوان باشور و رۆژهەڵات كە هیچ پەیوەندی بە پەكەكەی باكورەوە نییە داگیر كردوە و ناهێڵێ پێشمەرگە بێنەوە خاكی خۆیان و گومرگی داناوە و كۆڵبەران ڕووت دەكا و لەوانەش خراپتر بوەتە پیاوی ئێران و سپای پاسداران و سنوری ئێرانی دەپارێزێ.

بەڕاستی ئەگەر پەكەكە دەیكوت شانازی ئەوەی هەیە داوای سەربەخۆیی و شۆڕشی هەموو كوردستانی هەبووە ئێستا سەرشۆڕی براكوژی داگیركردنی رۆژهەڵاتی كوردستان و خەیانەت بە گەلی كوردی پێ بڕاوەتەوە.

من بە باشی دەزانم پەكەكە ناوی گەریلا لابەرێ لە سەر شەڕكەرەكانی و ناوی رەزمەندەو سەردار و ئەمیریان لە سەر دانێ.

رێباز كوردۆ –  ماستەری سیاسەتی نێودەوڵەتی

2015/05/25

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی