پ.ک.ک حیزبی چوارپارچه‌ی کوردستانه. له پێشداش هه‌ر حیزبی چوارپارچه‌ی کوردستان بووه؛ به‌ڵام نه‌ک به‌و مانایه‌ی بۆ ئازادی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان خه‌باتی کردووه؛
به‌ڵکوو به‌و مانایه‌ی له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان‌دا به گژ خه‌باتکاره کورده‌کانی ئه‌و پارچانه‌دا هاتووه‌ته‌وه و خوێنی کوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی ڕشتووه. پ.ک.ک ئه‌کته‌رێکی هه‌ڵسووڕی ناوچه‌یی‌یه و ئیزنی پێ دراوه له ورمێ‌وه هه‌تا به‌یرووت جووڵه به هێزی خۆی بکا. به‌ڵام له‌م جووڵه پێ‌کردنه‌دا شه‌ری ئازادیی کوردستان ناکا به‌ڵکوو به وه‌کاله‌ت شه‌ڕ بۆ هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت و هێزی ناوچه‌یی ده‌کا و گریلاکانی، به هاوئاهه‌نگی سه‌رداره‌کانی ئێرانی و قوماندانه‌کانی سووری و لوبنانی دێن و ده‌چن؛ هه‌ر بۆیه‌ش ئیزنی جووڵه کردنیان پێ داوه ئه‌گینا مه‌ودای هه‌ڵسووڕانی پ.ک.ک له‌وه‌ی ئێستا یه‌کجار به‌رته‌سک‌تر ده‌بووه‌وه.