"an independent online kurdish website

گورگ لە مەڕی ئاوایی دەدا و شوان سەگەلی تێبەردەدەن.شێرشێر و بۆربۆر و ورچە ورچە سێ لەو سەگانەبوون کە تەنگیان بە گورگە هەڵدەچنی و تا دووریان دەخستەوە ڕێی دەکەوتن.qwlqwle_gurg

لە نێودێ توڵەیەکی بەڕەڵاش هەبوو کە ماڵی کەس وەخۆی نەدەگرت و هەر ڕۆژەی لەبەرماوی سەگی ماڵێکی دەخوارد و بەڕێ دەچوو،بەڵام هەرکە گورگە پەیدا دەبوو،قوڵەقولە لە هەموو سەگەکانی لێ چێتر بوو، دەکەوتە دووی و بە حەپەحەپ وڵاتی هەڵدەگرت.گورگە زۆری پێ قەڵس بوو!.

جارێک لە جاران کەدیسان سەگەل تا لە دێی دوور دەخەنەوە ڕاوی دەنین،قوڵەقوڵە هەر کۆڵ نادا،ڕێی دەکەوی، لێی دەوەڕێ،پەلاماری دەدا!. گورگە لێی دەگەڕێتەوە، دەیگرێ وەبنەخۆی دەنێ،قاچێک لەسەر ڕێسی ملی دادەنێ و دەڵێ‌: زۆرمەترسە هیچت لیناکەم بەڵام لەمێژە ئەو ئاکارەی تۆم بۆ پرسیارە، لێم بۆتە مەتەڵ و پێم هەڵنایا ، بەڵکوو بۆم هەڵدەی:

ورچەورچە سەگی ماڵی کوێخایە،کوێخا پێنجسەد سەر مەڕی هەیە و ورچە نانی لە ڕۆنی دایە،گوێزی لەسەر کەلەکەی دەشکێ،هەر بۆیە پاسی مەڕەکانی دەکا .شێرشێر سەگی ماڵە حاجی یەو حاجیش هێندە و نیوی کوێخای مەڕ هەن ،هەرچی بۆر بۆریشە هی ماڵی ئەبداڵ بەگی یە کە مەڕ داری دێیە و دایمە بە نردوو نانی لەبەرە.

بەڵام “قوڵە قوڵەی بەندەنێ” پێم بڵێ ئەتۆ لە پای چی ؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی