کوردستانێک کە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی گەلەکەی وبەرخۆدانی تێکۆشەرە ماندوونەناسەکانی توانیومانە نیمچە سەربەخۆیەک یان ڕوونتر بڵێم نیمچە ئازادی یەک پێک بهێنن. جێگەی ئومێدی کوردان بێت و پارچەکانی تر چاویان لەسەری بێت
. کوردستانێک کە بە ئەنفال و جینۆساید و وێرانکردنی هەزاران دێهات و کیمیا بارانکردن و ڕاوەدوونانی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی و زۆر قوربانی تر هەتا توانیمان پەرلەمانێک پێک بێنین و بەپیرۆزیی ئەوپەرلەمانە بنازین و چاوی گەلی لەسەر بێت و چاوەڕوانی بڕیاری چارەنوس سازاو گرنگ بێت.
بە داخەوە ئەوەی کە چاوەڕوانمان نە ئەکرد و ڕۆژگارێکیش بەخەیاڵی هیچ تاکێکی کورددانەهاتووە کەچی بەچاوی خۆمان بینیمان کە ئەو کەسانەی کەوا ساڵە هایە دەستیان بەخوێنی سەرکردەو تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان سورە و ئێستاشی لەگەڵ بێت کە ڕۆژانە ملی ڕۆڵەی ئەو گەلە دەکەن بە پەتی سێدارە دا،ئەمڕۆ مێوان و برا گەورەی پەرلەمانەکەمان بوون. و چاودێری ململانێ و تێکچوونی ڕیزەکانی ئێمە بوون لەپێناو چیشدا ؟ لەپێناو کێشمەکێش وململانی ناشەریفانەی هێزەکوردییەکانمان لەباشوور کەوا بەرژەوەندی یەحیزبییەکانی خۆیان وەک هەمیشە خستبووە پێش بەرژەوە ندی یەکانی گەلەوەو دۆست وبێگانە ئاگاداری ئەوەن کەوا خاڵی هاوبەشیان لەهیچ دا نی یە .
تاکەخاڵێکی هاوبەش کەهەیان بێت ئەوەیە کەوا هەریەکەو بەدەست وکۆنترۆڵ وبەرژەوەندیی ووڵاتێک کاردەکەن کەبەداخەوە هەریەک لەئەو ووڵاتانە تینووی خوێنی ڕۆڵەکانی ئێمەیەو لەتێکچوونی ڕیزەکانمان و هاندانمان بۆدژایەتی یەکتری درێغییان نەبووەو نیە. ئێستاش ئەوەی کەوا ئێمەی دڵسۆزانی نیگەران کردووە بەشداری پێکردنی نوێنەرانی ووڵاتی کۆماری پەت وسێدارەو تورکیای کەمالیستە کەپێشتر ئاماژەم پێکرد چۆن وبەچی شێوەیەک لە کیان و بوون وسەربەخۆیی کورد دەڕوانن .
ئێمەش بێ ئاگا هێناومانن تابەچاوی خۆیان ببینن کەچۆن لەسەرکورسی یەک چۆن سەنگەرمان لەیەک گرتووەو میللەتەکەشمان لەناوخۆدا کردووە بەدژ و دوژمنی یەکتری.