هه‌ر حیزبێک یان ره‌وتێک که خوازیاری به‌دیهاتنی ئاواتی گه‌له‌که‌ی و ئامانجی رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی له ژێرچه‌پۆکی داگیرکه‌ران بێت ، به دڵنیایه‌وه ده‌بێ خاوه‌ن سیاسه‌ت و پرنسیبی شۆرشگێری بێت ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه خاکه‌که‌ی له لایه‌ن چه‌ند حکومه‌تێکه‌وه دابه‌شکرابێت ده‌بێ هێزه رزگاری خوازه‌کانی ،
یه‌کگرتووه و پلانی هاوبه‌شیان بۆ هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی یه‌کدی هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر دۆخی زاڵ وا‌بکات که یه‌کێک له هێزه‌کان به هۆی جوغرافیاوه و ئابووریه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان هه‌بوو ، ئه‌گه‌ر به رواڵه‌ت نه‌یتوانی هاوکار بێت خۆ ده‌توانێ پلانی شاراوه‌ی بۆ مه‌به‌ستی هاریکاری و هاوپه‌یمانی هه‌بێ .
به‌شێک له‌م نووسینه پوخته‌یه‌که له خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دیموکرات له خۆرهه‌ڵات و په‌یوه‌ندی حیزبی ناوبراو به هێزه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانه‌وه که لێره‌دا به دوو خاڵ پۆلین ده‌کرێت .
1_دروست بوونی حیزبی دیموکرات وکۆماری کوردستان له مه‌هاباد وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی هێزه‌کانی باشووری کوردستان و دروستبوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باشوور .
2_ رووداوی کێله‌شین و دووای کێله شین .
دووا به دووای دروست بوونی حیزبی دیموکرات دیموکرات که زه‌رووره‌تێکی مێژوویی و خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1324 هه‌تاوی له سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵێک شۆرشگێری رووناک‌بیر به تایبه‌ت پێشه‌وای کوردان قازی موحه‌ممه‌د و هه‌وڵی رزگاری و دروست کردنی کۆمارێک ده‌ستی پێ‌کرد که سه‌رئه‌نجام له 2ی رێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ و پاش شه‌ش مانگ کۆماری کوردستان راگه‌یندرا که ئه‌و کۆماره بووه هۆی دڵگه‌رمی بۆ کوردان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و هێزه شۆرشگێره‌کانی بۆ پشتیوانی روویان له کۆماری کوردستان کرد و نموونه‌ی هێزی بارزانیه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا ی بارزانی بوو که به‌و په‌ری دڵسۆزییه‌وه پشت و په‌نای کۆمار بوون ، کۆماری کوردستان له‌و ماوه که‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا توانی کاری باش بۆ گه‌له‌که‌ی بکا که تا هه‌نوکه‌ش جێگا و ده‌وری کاریگه‌ربن وته‌نانه‌ت هێزی ژنان و لاوان … له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه و ئه‌رکی جیا/جیایان پێ بسپێری و ببن به خاوه‌ن ریکخراوه‌کانیان به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی کۆمار یازده مانگ بوو که خیانه‌تی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان و نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته ملهێزهکان و…کۆماری کوردستانی جوانه مه‌رگ کرد و پێشه‌وای کوردان له رۆژی 10ی خاکه‌لێوه له چوار چرای شاری مه‌هاباد له سێداره دار و ئه‌گه‌ر چی هیوا و ئۆمێده‌کان له‌بارچوون به‌ڵام خه‌باتکارانی کورد له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان دیسان توانیان حیزبی دیموکرات ساخ بکه‌نه‌وه و شۆرش به‌رده‌وام بێت .
حیزبی دیموکرات له دووای رووخانی کۆماری کوردستان تا ده‌ستپێکردنی شۆرشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی زۆر هه‌وراز و نشێوی بری به‌ڵام هیچ کات له تێکۆشان بۆ وه‌دیهێنانی ماڤی ره‌وای گه‌له‌که‌ی بۆ چرکه ساتێک نه‌وه‌ستاوه و به‌شێکی به‌رچاو بوو له شۆرش له دژی سیستمی پاشایه‌تی .
کاتێک دکتۆر قاسملو بوو به سکرتێری حیزبی دیمووکرات رۆحێکی تازه‌ی مۆدێرنی سه‌رده‌میانه‌ی به جه‌سته‌ی حیزب و شۆرشی رۆژهه‌ڵات به‌خشی به‌داخه‌وه خومه‌ینی و حکومه‌تی مه‌لاکان که شۆرشی گه‌لانی ئێرانیان به تاڵان برد هه‌ر له‌سه‌رتای شۆرشی گه‌لان ، له هه‌ستی مه‌زهه‌بی خه‌ڵکی ئێران که‌ڵکی خراپیان وه‌رگرت و شۆرشیان به شۆرشی ئیسلامی دیکتاتۆری گۆری و نه‌ک ئاماده نه‌بوون به‌ڵێنه‌کانیان به جێ بهێنن که‌چی خومه‌ینی جیهادی دژی کوردان راگه‌یاند و له‌و شه‌ره نه‌خوازراوه‌دا خه‌لکی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان باجێکی گه‌وره‌یان دا و به‌شیک له شاره‌کان که شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه و رژیمی ئێرانی تێدا ده‌کرا کاوڵکرا و به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵک شه‌هید و ئاواره‌کران ، له‌و دۆخه داسه‌پاوه‌دا حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات به ناچار بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر خه‌ڵکه‌یان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن روویان له شاخه‌کانی کوردستان کرد و له‌وێ درێژه‌یان به خه‌بات دا وهه‌ر له به‌رزاییه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی قایمیان له‌گه‌ل هێزه‌کانی باشووری کوردستان هه‌بوو که به‌رده‌وام له بوواره‌کانی سه‌ربازی و ئابووریه‌وه پشت و په‌ناو هاوکاری یه‌کدی بوون و تا راپه‌رینی کوردانی باشوور ده‌ستی پێ‌کرد و حکوومه‌ت و په‌رڵه‌مان له‌م به‌شه‌ی نیشتمان پێک هات و دووای رووخانی کۆماری کوردستان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو به جێگای ئۆمێد بۆ هه‌موو کوردان ،مخابن دوژمنانی گه‌لی کورد چاویان به‌و راپه‌رین و حکومه‌ته هه‌ڵنه‌ده‌هات و هه‌ر یه‌که‌و له لایه‌ک هه‌وڵی تێکدان و ئاژاوه‌گێریان ئه‌دا و حکومه‌تی ئاخوندی ئێران به هه‌لی زانی که هێزه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه له سنووره‌کان دوور بخاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوشاری بۆ حکومه‌تی ساوای هه‌رێم هێنا که دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئه‌و ناوچانه هیچ به جێ به‌ڵێن نابێ چالاکی نیزامی له ناو خۆی رۆژهه‌ڵات بکه‌ن و تا ده‌کرێ له سنووره‌کان دوور بخرێن و به‌ڵگه‌نامه‌کان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که تا قوڵایی خاکی باشوور ره‌وانه کران وناکرێت حاشای لێ بکرێت .
هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵات به تایبه‌ت حیزبی دیموکرات به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی زانی که به‌رزاییه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی جێ بهێڵی تا وه‌زعی هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیر بێت ،به‌ڵام هیچ کات له‌و بروایه‌دا نه‌بوون که ماوه‌که درێژ بخایه‌نێت که دوواتر نه‌توانن به سه‌یرانیش چاویان به سنووره‌کان بکه‌وێ ، دوواتر وای لێهات نه‌ک ئیجازه‌یان پێ نه‌ئه‌درا له سنووره‌وه به‌ردێک به دوژمنه‌وه بهاون که‌چی به شێوازێک ناشیرین سووکایه‌تی به شۆرشی خۆرهه‌ڵات کراو به شۆرشی ئاشبه‌تاڵ ناودێریان کرد .
ئه‌و شوێنانه‌ی که حیزبی دیموکرات ساڵانێک بارگا و مه‌قه‌ری لێ بوون ، بۆ سه‌قامگیری و پته‌و کردنی حکوومه‌تی باشوور به جێی هێشتن بوو به بنکه‌ی هێزه‌کانی باکوور ، دیاره حیزبی دیموکرات وه‌ک حیزبێکی مه‌سئولی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر کات که هێزه‌کانی باکووری کوردستانیش که ده‌که‌وتنه گه‌مارۆی تورکه‌کان هه‌ر حیزبی دیموکرات بوو به هانایانه‌وه ئه‌چوو و له‌و باره‌وه چه‌ندین جار پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بوو و ئه‌و گیانبازییه‌ی به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌زانی و له‌م باره‌شه‌وه به‌ڵگه هه‌یه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه‌کانی باکووریش به ده‌ساڵ پێش له رووداوی کێله‌شین ، شۆرشی خۆرهه‌ڵاتیان به ئاشبه‌تاڵ و له‌ناو چوو ئه‌زانی و زۆرجاران به تۆمه‌تی ناره‌وا و ناراست که ئێرانچییه‌تی ئه‌که‌ن و خه‌باتیان پێ ناکرێ ، تۆمه‌تبار ئه‌کرد.
ئه‌و بوختیان و تۆمه‌تانه ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک مشه‌وش کردبێت به‌ڵام هیچ کات نه‌یتوانیوه زه‌ربه له په‌یکه‌ری ئه‌و خه‌باته بدا که مێژوویه‌کی پر له شانازی هه‌یه ، قسه و قسه‌ڵۆک و ته‌نانه‌ت پێدهشتهکانیش نه‌یانتوانی بیری ئازادی بخنکێنن ،ته‌نیا شتێک لێره‌دا توانی پوتانسێلی خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵات بتاسێنێ مانه‌وه‌ی زۆری هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵات بوو له که‌مپ و ئوردوگاکاندا و که‌سانێکی به‌توانا و شۆرشگێر کاتێ ئه‌بوونه ئه‌ندامیان ، دۆخی داسه‌پاویان پێ هه‌زم نه‌ئه‌کرا و به‌شێکی هه‌ره زۆری به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچیان کرد که به‌شێکیان که پێیان له وڵاته ئوروپائیه‌کان کرایه‌وه که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری هه‌نێ لایه‌ن بۆ دژایه‌تی کردنی هێزه‌کان ، به‌تایبه‌ت حیزبی دیموکرات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بوون به ئامرازێ ده‌ستی وان .
دیاره که حیزبی دیموکرات هه‌موو کات تیمی له ناوچه‌کانی خۆرهه‌ڵاتدا هه‌بووه ،به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی چالاکی سیاسی و ته‌شکیلاتی بووه و زۆر جاران له‌گه‌ڵ رژیم تێههڵچونیان هه‌بووه که به هۆی ئه‌منیه‌تی باشووره‌وه حیزب خۆی له قه‌ره‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی نه‌داوه مهبا گوشار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بهێندرێت و لایه‌نی تریش هه‌بوو خۆی به خاوه‌نی ئه‌و چالاکیانه کردووه ، جێگای داخه ئه‌و لایه‌نه باش قورسایی هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵات به تایبه‌تی حیزبی دیموکراتیان ئه‌زانی که‌چی هه‌ر بۆ لاواز کردنی، په‌نایان بۆ تۆمه‌ت لێدان و که‌مره‌نگ کردنی خه‌باتی ئه‌برد ته‌نیا خاڵێک که به‌رده‌وام وه‌ک خۆراکی ته‌بلیغی که‌ڵکیان لێ وه‌ر ئه‌گرت نه‌بوونی چالاکی نیزامی بوو .
ئه‌مساڵێش وه‌ک ساڵان تیمه‌کانی حیزب له ناوچه حزووریان هه‌بوو که رووداوی فه‌ریناز خوسره‌وانی له شاری مه‌هاباد رووی دا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوو، شاری مه‌هاباد و به‌شێک له شاره‌کانی کوردستان مانگرتنیان کرد و شاره‌کان له لایه‌ن رژیمه‌وه ملیتاریزه کرا و له شاری مه‌هاباد به ده‌یان که‌س بریندار و سه‌دان که‌س گیران و بۆ پشتیوانی ئه‌و خه‌ڵکه راپه‌ریوه حیزبی دیموکرات هێزی ره‌وانه کرد و له چیای کێله‌شین له لایه‌ن پارتی کرێکارانه‌وه گه‌مارۆ دران و هه‌ر له‌و ماوه‌دا حیزب به رۆحێکی نه‌ته‌وه‌یی و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تیه‌وه به نه‌رمی ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران کرد مهبا گرژی و ئاڵۆزی دروست بێت ، توشی شه‌رێکی نه‌خوازراو بن که دڵی داگیرکه‌ران خۆش بکا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئاکامدا هێزه‌کانی پارتی کرێکاران هێرشیان کرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی حێزبی دیموکرات و پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هید و سێ پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون و دیاره که حیزبی دیموکرات خوازیاری شه‌ری براکوژی نه‌بوو ورووی لووله‌ی چه‌که‌کانیان نه‌کرده هه‌ڤالانی پارتی کرێکاران .
پاش ئه‌وکاره‌ساته هێرشێکی به‌رین کرایه سه‌ر حیزب و تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ میتی تورکیه و چوونه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتیان به ئاژاوه‌نانه‌وه ناو برد که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژادنی پارڵه‌مانی تورکیا که هه‌ده‌پ به‌شدار بوو و ده‌بوایه له سه‌دا ده‌ی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر بکردایه‌ت تا بتوانێ له حکومه‌ت به‌شدار بێت ، هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو بوو به خۆشحاڵیه‌وه هه‌ده‌په ده‌نگی پێویستی هێناو بوو به مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو کوردان به تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتیه‌کان و ئه‌و تۆمه‌ته که وهپال دیموکرات درابوو به هه‌ڵه ده‌رچوو بۆ هه‌موو لایه‌ک به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌یان کرده بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزاریان بۆ په‌رده پۆش کردنی شه‌هید کردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیموکرات ئاشکرا بوو که گوومان له پاکی و سداقه‌تی دیموکرات گوناحێکی که‌بیره‌یه.
حیزبی دیموکرات به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه که تا هه‌تا ، هه‌تایه ناتوانێ له ده‌شتی کۆیه بمێنێته‌وه و ئه‌وماوه درێژه‌ش که هێزه‌کانی له شاخ کشاندوه‌ته‌وه ،خه‌سارێکی گه‌وره‌ی هه‌م له خۆی داوه و هه‌م له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ، به‌ڵام ئاماده بووه بۆ سه‌قامگیری و خۆشگوزورانی کوردانی باشوور خۆی بکات به قوربانی و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی داوه و ئه‌و راستییه به‌ڵگه‌کان سه‌لمێنه‌رن .
دیاره چوونه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات و چالاک بوونی له ناوچه سنووریه‌کان ،نه‌ک هه‌ر دڵخۆشکه‌ر و جێگای هیوایه‌کی تازه بووه بۆ خۆرهه‌ڵاتیه‌کان بگره زۆر یه‌ک له موعادلهکانی ناوچه‌یی تێک داوه به جۆرێک له جۆره‌کان پووانێکی گه‌وره‌یه و ولاتانی ده‌وروو به‌ر و ته‌نانه‌ت ملهێزهکان حهسێبی جیدی له‌و حه‌ره‌که‌ته ئه‌که‌ن .
له کۆتایدا له ئه‌گه‌ری هه‌ر حاله‌تێکدا حیزبی دیموکرات هێزه‌کانی له چیای کێله‌شین و باقی ناوچه‌کان بکشێنێته‌وه و بێته‌وه قوڵای هه‌رێم ،دیسان خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراو له په‌یکه‌ری حیزب و بزوتنه‌وه رزگاریخوای ئه‌درێت که ره‌نگه ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵات تووره بکا و دژبه‌ران تۆمه‌تی گه‌وره‌تر بده‌ن .