"an independent online kurdish website

ڕۆژی ۱.۷.۲۰۱۵، خۆپیشاندانێک لە لایەن کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی جینایەتکارانەی داعش بۆ سەر شاری کۆبانی و کوشتاری خەڵکی بێتاوانی ئەو شارە لە شاری ویەنxopeshandan-dji-dahesh-utrish-20150701_0

پێتەختی وڵاتی ئوتریش بەڕێوە چوو. خۆپێشاندانەکە بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئۆپەرای شاری ویەن لە سەعاتی ٦ێ ئێوارە دەستی پێکرد. پاشان خۆپیشاندەران بە دانی درووشم دژی جینایەتکارانی داعش و دژی دیکتاتۆر بەشار ئەسەد و بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لە ژێر چاوەدێری پۆلیسی شاری ویەندا بەرەو بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش لە ناوەندی شار وەڕێکەوتن. لە پێش وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش چەند وتارێک لە لایەن بەشدارانەوە لە پێوەندی لە گەڵ ئەم جینایەتە سامناکەدا خوێندرانەوە. ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش بۆ پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەی قیزەونی داعش بە شێوەیەکی زۆر فەعال بەشداریان کرد و لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی ئوتریش وتاریک کە لە پێوەندی لە گەڵ جینایەتی داعش و شەرمەزارکردنی ئەم کردەوەیە و دەربڕێنی هەستی هاوپێوەندی لە گەڵ کوردانی ڕۆژئاوا و پەیامی ئەم کردەوەیە بۆ کورد و یەکیەتی و هاوکاری کوردەکان لە گەڵ یەکتری بە زمانی کوردی ئامادە کرابوو خۆیندرایەوە. شایانی باسە نامەیەکیش کە بە زمانی ئاڵمانی هەرلەم پێوەندیەدا لە لایەن کوردەکانەوە ئامادە کرابوو ڕەوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

xopeshandan-dji-dahesh-utrish-20150701_7

بۆ بینینی وێنەکان، سەر وێنەکە کلیک بکەن، سەرجەم 20 وێنەن 


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی