"an independent online kurdish website

کێ بوون ئەوانەی دوکتورقاسلوو بانگی کردنە دەبیرخانە؟

پارێزەرانی سەرگوردعەلیارکێ بوون؟mamosta_zere15

بۆسەرگورد کەوتە ناو ئەوشەرە و سەرەنجام شەهیدبوو؟

ئەوانەی تادواساتەکان ژیانیان لەگەڵ سەرگوردبوو کێ بوون ؟

زۆر پرسیاری ترلەونامەیە دا کە سێ ساڵ لەوەی پێش بۆ کاک سمکۆ براگەورەی شەهید سەرگورد کەریم عەلیار نووسراوە وڵام بدرێتەوە.


که‌ریم حاجی ره‌سووڵی ـ م زێڕه

     ‌

برای به‌ڕێز کاک سمکۆعه‌لیار


سڵاو و داوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ندرێژیت بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازم، سڵاوی داده‌ هانا یادگــــــــــاری خۆشه‌ویستی هه مومان وجگەرگۆشەی فەرماندەم کاک سه‌رگوردکەریم ده‌گه‌یه‌نم.


کاکی به‌ڕێزم فه‌رمووتانه‌ له‌ قه‌ده‌رتوانام به‌سه‌رهاتی شه‌هیدبوونی هاوڕێ و فه‌رمانده‌ی لێزانم کاک سه‌رگورد که‌ریم عه‌لیارکه‌ من هه‌تا دواین ساته‌کانی ژیانی له‌گه‌ڵی بووم باس بکه‌م . خۆت ده‌زانی ئێستا 27 ساڵ به‌سه‌رئه‌م کۆسته‌ گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێ وهه‌روائاسان نیه‌ که‌هه‌موو کاته‌کان به‌ده‌قیقه‌وشوێن له‌بیرمابێت. به‌ڵام به‌سه‌ر چاوهه‌روه‌ک فه‌رمووتانه‌ به‌گوێره‌ی توانامنیش حه‌ولی خۆم ده‌ده‌م . کاره‌ساتی شه‌هیـــدبوونی سه‌رگــورد عه‌لیارهه‌رئه‌وه‌نده‌نیه‌که‌بتوانرێ به‌چه‌ندلاپه‌ره‌ کتێب هه‌مووشتێک وهه‌مووکه‌لێن وقـــوژبنه‌کانی بکـــــــوترێ وله‌وشه‌ره‌نابه‌رابه‌ره‌داته‌نیاهه‌رمنیش نه‌بووم که‌به‌زینــــدووی ماوم به‌خۆشـــی یه‌وه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی ماون وزۆریشن ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌له‌من زاناترن وده‌بێ له‌گه‌ڵیان بدوێن .

رۆژه‌کانی هه‌وه‌ڵی به‌هاری 1364ی هه‌تاوی بوو،له‌مقـــــه‌ری کانی مێــــــو دانیشتبـــــووم ،،له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان کـــــــۆری شۆخی و پێکه‌نینمان گه‌رم کردبوو،به‌رپرسی ئینتزامات وسه‌رپه‌لی ئه‌و ده‌سته‌پێشمه‌رگه‌یه‌ بووم که‌ئه‌رکی پاراستنی ده‌فتـــــــــه‌ری سیاسیمان له‌وشوێنه‌وه‌له‌ئه‌ستۆبوو. ته‌له‌فوونی مخابراتیمان زه‌نگی لێدا،پێشمه‌رگه‌یه‌ک هەڵیگرت وکوتی ته‌له‌فوونی ده‌بیرخانه‌یه‌، زێڕه‌تۆیان ده‌وێ،کاتێک ته‌له‌فوونه‌که‌م هه‌ڵگرت کادری سکـــرتاریاکاک مه‌لاره‌حمان کاژێی بوو. پاش چاک وچۆنی کوتی کاک دوکتورقاسملووفه‌رموویه‌تی بێی بۆئێره‌وچاوی پێت بکه‌وێ‌،منیش عه‌رزیم کرد به‌سه‌رچاوهه‌رئێستا دێم . لەوڵامداکوتی ئێستانا ، سبه‌ینێ به‌یانــــــی کاتژمێری 10 ی بۆدیاری کردووی بیبینی.رۆژی دواتـــــــرسه‌ری وه‌ختی دیاری کــــراوچوومه‌ ده‌فته‌ری سیاسی له‌گه‌وره‌دێ وخزمه‌ت دوکتورقاسمـــلوولەدەبیرخانە ،که‌چوومه‌ژوره‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌بووبه‌کــری کاکه‌برا دانیشتبوون وپێده‌که‌نین .

کاک دوکــــــتورله‌به‌رم هه‌ستــــاوده‌ستـــــی له‌ ده‌ستم ناوبه‌خێرهاتنی کردم . به‌هه‌ستانی کاک دوکتور زۆربه‌خـــــــۆمدا شکامه‌وه‌ ،له‌دڵه‌وه‌ هه‌م پێم خۆش بوو هه‌م پێم ناخۆش بوو. به‌کورتی،فه‌رمووی دانیشتنی کردم. دانیشتم ودیتم کاغه‌زێکی له‌به‌رده‌سته‌ وفه‌رمووی پیرۆزه‌و هیوادارم هه‌میشه‌ هه‌رواهه‌ڵسووروحیزب خۆشه‌ویست بی.منیش که‌ ئاگاداری هیچ نه‌بووم لەناچاری ســــــــپاسم کردوبەشەرمەوەچاوێکم له‌کاک ئه‌بووبه‌کرکاکه‌برا (سه‌قزی) کرد. دوکتور قاسملوو زووتێگه‌یشت که‌من باش له‌مه‌وزووعه‌که‌ حاڵی نه‌بووم بۆیه‌ نامه‌که‌ی داده‌ستم :


نامه‌که‌م ناســـــیوه‌، ئه‌ونامه‌یه‌ سێ مانگ پێشترله‌لایه‌ن کومیسیونی پێشمه‌رگه‌و به‌واژۆی (ئیمزا) سه‌رگـــورد عه‌لیار ته‌شویق کرابووم.له‌ونامه‌دا نوسرابوو:


به‌ڕێزکاک که‌ریمی حاجی ره‌سووڵی سه‌رپه‌لی بنکه‌ی ئینتزامات !


پاش سڵاوی شۆڕشگێــــــــــڕانه‌ـ به‌هۆی تێکۆشان وئاکاری حیزبایه‌تی و دیسیپلینی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌وماوه‌یه‌ داله‌ خۆتان نیشان داوه‌له‌سه‌رداوای هێزی شه‌هیدهه‌ژار کومیسیونی پێشمه‌رگه‌ ڕێزت لێ ده‌گرێ وسوپاست لێ ده‌کات. به‌وهیــــوایه‌ئه‌ودڵســـــۆزیه‌تان بـۆحیزب به‌وپه‌ری تواناوه‌په‌ره‌ پـــــێ بده‌ی . کومیسیونی پێشمه‌رگه‌ 25ـ10ـ1363 پ ـ م که‌ریم عه لیار


سه‌رم به‌ردابۆوه‌ و بیرم ده‌کرده‌وه‌،له‌نه‌کاو کاک دوکتورفه‌رمـــووی ده‌زانی بۆچی بانگم کردووی ؟ عه‌رزم کردنه‌خێــرکاکه‌گیان نازانم بۆ چی یه‌. من پێم وابوو ره‌نگه‌له‌پرسگه‌که‌مته‌رخه‌مێک کرابێ وبێ ئیزن که‌سانێک چوبیتنه‌ده‌فته‌ر،که‌ پێشترشتی واروویدابوو. فه‌رمووی مه‌ئموورییه‌تێکی حیزبی یه‌وه‌ وه‌زعی ته‌ندروستیت (چه‌ندمانگ پێشترلەناوچەی سەقزبریندار ببووم) چۆنه‌؟ کوتم زۆرباشم وئاماده‌م. زۆری پێ خۆش بوو،چاوێکی له‌ئه‌بووکرد ورووی تێکردم وکوتی ئه‌مجاره‌یان من داواتان لێ ده‌که‌م ئێــوه‌ دووکه‌س وه‌ک ئه‌میندارێکی باش ئاگاتان له‌کاک سه‌رگــــوردکه‌رێم عه‌لیاربێت له‌ومه‌ئمووریه‌ته‌دا غافڵی نه‌که‌ن،ئێـــــــوه‌ده‌چن بۆ جه‌نووبی کوردستان هیوادارم وچاوه‌روانم به‌سڵامه‌ت وسه‌رکه‌وتوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ . پاش هێندێک رێنوێنی وقسه‌وباس له‌لایه‌ن کاک دوکتور ه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌بووسه‌قزی له‌ ده‌بیـــــرخانه‌هاتینه‌ ده‌رو به‌ره‌وکومیســــیونی پێشمه‌رگه سه‌ره‌وخواربووین‌ ، زۆر دڵــخۆش وده‌م به‌ بزه‌بـــووین، ئاخرلەمێژبوولەگەڵ ئەبووبرادەربووین زوو زوو شەرمان دەبوو وقسەمان پێکدادەدا ،له‌پڕئه‌بوو وه‌ک شیعه‌کانی عاشــــــوورا به‌ده‌ستی راستی له‌سینگی خۆیداو به‌ده‌نگێکی به‌رزوه‌ک گۆرانی بێژێکی باش ده‌ستی پێکردوگوتی :

من همه‌ یاران تنهاماندم       آتشی بودم بر جا ماندم

آتش سوخته‌ برجاماندم       ازهمه‌یاران من جاماندم

kak_sergurd_1

شەهیدان : ئەبوو  سەقزی و سەرگورد کەریم عەلیار


گوتم ئه‌وه‌چی یه‌ هه‌رزنجیرێکت که‌مه‌‌؟ کوتی بێ ئاقڵ ئه‌و گــۆرانی یه‌ دوکتورقاسمــلوو زۆری پێ خۆشه‌ به ‌ده‌نگی رامش یاسوسه‌ن گوتراوه‌ و زۆرپڕمانایه‌ وئه‌وکات که‌من پێشمه‌رگه‌ی کاک دوکتـور بووم له‌ خۆیم بیستووه‌وتۆجارێ سمێڵت گووگرەنەبووەونازانی ئەوەچی یە! یه‌ک راست چووینه‌ کومیسیونی پێشمه‌رگه کاک سه‌رگوردوکاک سه‌رهه‌نگ قادری وکاک بێهروزی کوردئه‌حمه‌دی وکاک عه‌وڵا ئیسماعیل پوور دانیشتبوون . کاک سه‌رهه‌نـــــــگ وه‌ک هه‌میشه‌ به‌قسه‌خۆشــــه‌کانی مه‌جلیسی گه‌رم کـــردبووکه‌ئێمه‌ی بینی فه‌رمـــووی وه‌رن چامان حازره‌ ده‌ک به‌خێــــربێن.پاش چاخــــواردنه‌وه‌ وقسه‌کردن له‌گه‌ڵ کاک سه‌رگورد ، بۆمقــه‌رگه‌رامه‌وه‌.

من که‌ گه‌یشتمه‌وه‌بنکه‌ی کانی مێـــــوله‌گه‌ڵ جێــــگری په‌له‌که‌م پاکانه‌حیسابم کردوهه‌مووشتێـــکم ته‌حویل داوپاش چه‌ندرۆژله‌خزمه‌ت کاک سه‌رگورددابه‌ره‌و کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ بانه‌ وه‌ڕێ که‌وتین . له‌ئاوایی چۆمان له‌گه‌ڵ هێزی ئاربابه‌ یه‌کمان گرته‌وه‌ . پاش دوورۆژ مانه‌وه‌ له‌چۆمان به‌ نیـــه‌تی چوون بۆ ناوه‌ندی ئاژوان وه‌ڕێ که‌وتین وپاش برینی رێگایه‌کی چه‌ند رۆژه‌ به‌ ئاوایی کانی خه‌جه‌ک ،ساڵووک، کۆخ وگونده‌کانی پشتی ئاربابا، بۆیه‌ن وبه‌جاده‌دا به‌ره‌و هه‌واره‌خۆڵ، وسه‌رئه‌نجام له‌به‌رزایه‌کانی حه‌وتاش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌کانی جه‌نووب که‌ به‌پیر ئێمه‌وه‌ هاتبوون یه‌کمان گرته‌وه‌. جێـــی خۆیه‌تی لێره‌دامیوانداری ودڵسۆزی و فیداکاری کادروپێشمه‌رگه‌کانی بانه‌وخه‌ڵکه‌خۆشه‌ویســــته‌که‌ی هه‌رگزله‌یادنه‌کرێ. من وه‌ک تاکێک قه‌ت ئه‌و هه‌ڵسووران وفیداکارییه ی‌ ئه‌وکادروپێشمه‌رگانم له‌بیرناچێ که‌چۆن بۆبه‌سلامه‌ت گه‌یاندنی کاک سه‌گوردوهاورێکانی له‌خۆیان نیشان دا، هه‌لســـوورانی فه‌رمانده‌ری لیـــــوه‌شاوه‌ کاک سه‌یــدبرایم هاشمــی ،به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن وخه‌لک خۆشه‌ویســــــــتی ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ چه‌نده‌جوان وساکار بـــــوون ، شاره‌زایی وله‌خۆبوردوویی وریایی یان به‌راستی دڵــگیر بوو. له‌ به‌رزایی کانی حه‌وتاش وقۆڵه‌سێر له‌گه‌ڵ هێزی ئاربابه‌لێک جیابووینه‌وه‌وپاش حه‌سانه‌وه‌ وپشوودانێکی یه‌ک رۆژه‌له‌حه‌وتاش، به‌ره‌و ئاژوان که‌وتینه‌ رێ ودوای چه‌ندرۆژگه‌یشتینه‌ناوه‌ندی ئاژوان .

هێـــــــزه‌کانی جه‌نووب ،که‌له‌ئاوایی کانی، بایری سه‌رو،بایری خواروو،بۆردمه‌ و سێف نیشته‌جێ بوون . ئه‌وهێزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حیزب که‌له‌وێ بوون که‌م نه‌بوون،مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک که‌پێک هاتبووله‌پێشمه‌رگه‌کانی شه‌ریــفزاده‌،زرێبـــــــار کامیاران ،مه‌ڵبه‌ندی دوو واته‌پێشمه‌رگه‌کانی عه‌زیزیوسفی،هه‌وشــــــــار،دیوانده‌ره‌و ده‌سته‌یه‌کیش له‌ قاره‌مانه‌کانی گیاره‌نگ وهێزی بێستون ، ناوه‌ندی ئاژوانیش خۆیان ده‌سته‌پێشمه‌رگه‌یه‌کیان هه‌بوو. به‌گه‌یشتنــــی کاک سه‌رگـــوردبۆئاژوان دڵـــــــخۆشی وشـــــــادی یه‌ک که‌وته‌ نێــوپێشمه‌رگه‌ کان و به‌ تێکرابه‌ره‌وپـــــیری کاک سه‌رگورد هاتن . ڕێزداران کاک بابــه‌ عه‌لی و کاک فه‌تتاح عه‌بدولی وکاک مه‌لاحه‌سه‌ن شـــیوه‌سه‌ڵی وکاک تایر عه‌لیاروکاک شاپور فیروزی له‌وکه‌سانه‌ بوون که‌ زۆربه‌گه‌رمی کاک سه‌رگوردیان وه‌رگرت . پاش حه‌سانه‌وه‌یه‌کی کورت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌ تایی ئاژوان وبه‌رپرسانی مه‌ڵبه‌نده‌کان پێک هاتوو زانیارێکی باش ته‌حویلی کاک که‌ریم عه‌لیار درا، پاش کۆبــۆنه‌وه‌ بریار درا چاوه‌روانی هاتنی چه‌ندده‌سته‌پێشمه‌رگه‌ی ناوه‌ند بین . دوای چه‌ندرۆژێک هێـــزه‌کانــی ناوه‌ند به‌ به‌رپرسیاره‌تی فەرماندەری خۆشەویست کاک سه‌روان سابیرباریکی مشاوێری نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ ،کاک عه‌زیم ئه‌فسه‌ر به‌رپرسی کومیته‌ شارستانی بۆکان ، کاک وه‌ســـــتائه‌حمه‌د کوهگه‌رد جێگری فه‌رمانده‌ری هێزی 110 ی به‌یان کاک ناسر پیرانی به‌رپرسی ئه‌وده‌سته‌پێشمه‌رگه‌ی هێـــزی شه‌هید پێشـــه‌واو کاک هه‌مزه‌ سوورجێگری هێزی زمزیران گه‌یشتنه‌ ئاژوان و هه‌موولایه‌ک یه‌کیان گرته‌وه‌ .

پاش ئه‌وه‌ی هه‌مووهێزه‌کان گه‌یشتنه‌ناوه‌ندی ئاژوان،کـــــــۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمانده‌رانی سیاســـــی نیزامی پێک هات . له‌وکۆبوونه‌وه‌‌بریاردراکه‌ هێزی حیزب له‌وناوچه‌ ببنه‌دووبه‌ش به‌شێکیان برۆن بۆچلچه‌مه‌وده‌وروبه‌ری وبه‌شێکیشیان له‌ ده‌شتی شلێرو ئاژوان بمێننه‌وه‌. کاک سه‌رگوردمنی وه‌ک به‌ڵه‌دوشاره‌زای ڕێگاوبانه‌کانی ناوچه‌ی خورخوره ی سه‌قز‌وده‌وروبه‌ری چلچه‌مه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی به‌یان و پێشه‌وابۆئه‌وناوچانه‌ ره‌وانه‌ کردوخۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌بووکاکه‌براله‌ئاژوان مایه‌وه‌. ئێمه‌پاش ماوه‌یه‌کی دورودرێژی چه‌ندرۆژه‌له‌سه‌رپه‌یامی ئاژوان وکاک سه‌رگوردگه‌راینه‌وه‌ ئاوایی کانی بایر و بۆرده‌مه‌وسه‌رسێف وده‌شتی شلێروله‌وێش ماوه‌یه‌کی زۆرماینه‌وه‌ .

به‌کورتی دوای مه‌ئمورییه‌تێکی چه‌ندمانگه‌له‌رێکه‌وتی 6ی 4 ی ساڵی1364له‌بایروبۆرده‌مه‌وه‌به‌ره‌وده‌فته‌ری سیاسی له‌کوردستانی باشووربه‌برینداری هێزه‌کانی جه‌نووبه‌وه کەپێشترلەشەرەکاندازامدارببون ‌وه‌رێ که‌وتین‌. پاش سێ رۆژبڕینی ده‌شتی شلێرو گونده ‌چۆڵکراوه‌کانی به‌نێـــــوانی شه‌ری ئێــــراق وئێـــــــران داله‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕیـن وتاریـک داهاتنی وڵات گه‌یشتینه ‌ئاوایی سه‌ریرانبه‌ندی بانه ودوای دانانی نیگابان و که‌مین به‌ ماڵه‌کاندا‌دابه‌ش بووین .له‌پشتی ئاوایی مۆڵگه‌یه‌کی دژمنی لێ بووزۆرمان ئه‌هه‌میه‌ت پێ نه‌داوپێشمه‌رگه‌روویان له‌دووکان کردوهێندێک که‌ل وپه‌لیان کری وله‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیانــگرت.

به‌رله‌وه‌ی ئێـــمه‌چه‌نــــدکه‌س بچینه‌ ئه‌وماڵه‌ی که‌ ده‌مانویست،له‌گه‌ڵ ئه‌بووسه‌قزی ئیزنمان له‌کاک سه‌رگوردوه‌رگرت وله‌جیاتی به‌سه‌ر گوردبانگی بکه‌ین نێوی ئازادمان له‌سه‌رداناو ئینجاله ‌ده‌رگامانداوله‌ماڵی خانه‌خوێ وه‌ژوورکه‌وتین ، کاک ئه‌بووله‌پێشه‌وه‌چۆژووروفه‌رموویی کاک ئازادی کردوخاوه‌ن ماڵ قیـت له‌به‌ری هه‌ستاو له‌گه‌ڵ به‌خێرهاتن کردن چاوێکی له‌کاک سه‌رگوردکـردو له‌ پڕباوه‌شی پێداکردوئه‌ولاولای ماچ کرد،بەدڵی پڕەوەرووی له ‌ئه‌بووکردوگوتی بۆ لێم ده‌گۆری ؟ بۆناڵێی کاک سه‌رگوردئه‌م ئازادومازاده‌ چی یه‌؟ کاک سه‌رگوردی خاکی وخه‌ڵکی ، فه‌رمانده‌ری بێ فیزوته‌که‌بور،فه‌رمانده‌ئازاووله‌سه‌رخۆکه‌شم ده‌ســـتی له‌ستـــــۆی ئه‌وپیــره‌پیاوه‌کردو ماچی کرد. پاش نان خواردن له‌ماڵه‌کان هاتینه‌ده‌روله‌کۆڵانێکی کــــۆبووینه‌وه‌.ماموستاوفه‌رمانده‌،تێکۆشه‌ری ناوداری شه‌ره‌سه‌ختـــه‌کانی سه‌رده‌شت کاک مه‌لاحه‌سه‌ن شیوه‌ سه‌ڵی هاوڕێ خۆشه‌ویستی دوکتورقاسملووهه‌ڵده‌سووراوپێشمه‌رگه‌کانی به‌سه‌رده‌کرده‌وه‌. بۆرۆیشتن پێشمه‌رگه‌ی ئاماده‌ ده‌کرد. من وئه‌بووسه‌قزی وکاک تایرعه‌لیارو چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ به‌ده‌وری کاک سه‌رگـــــــــورده‌وه‌ راوه‌ستابووین .

کاک که‌ریم (به‌ڵه‌دی رێگا) پێشمه‌رگه‌یه‌کی هێزی شه‌هیدانی هه‌وشارله‌گه‌ڵ مام ئه‌وله‌ پیـــــری ناوسه‌نگه‌رهاتن بۆلام وکوتیان زێڕه‌ تۆئه‌وڕێگایه‌ باش شاره‌زایی وزۆری پێداهاتووی و پێویسته‌ یارمه‌تیمان بکه‌ی .منیش کوتم راسته‌به‌ڵام کاک سه‌رگوردبەئەمانەت بەئێمە سپێردراوەمنن به‌ شه‌و جێی ناهێڵم.کاک که‌ریم رووی له‌کاک سه‌رگـــــوردعه‌لیار کردوگــــوتی کاکه‌ هێـــــزه‌که‌مان قـــورسه‌ و برینـداره‌کانمان که‌م نین ،شاره‌زایی باشی رێگاکه‌شمان هه‌رمن وزێــــــــڕه‌ین بۆیه‌داوات لێ ده‌که‌م زێڕه‌ ئیزن بده‌ وه‌ک به‌ڵه‌دی رێگا وه‌پێشمان بکه‌وێت . کاک سه‌رگـــــــورد فه‌رمووی زۆر باشه‌ ،زێــڕه‌ یارمه‌تی یان بکه‌. من وکاک که‌ریم ومام ئه‌وله‌ رۆیشتین بۆلای برینداره‌کان وچاک وچۆنێکی عه‌تا تورک فـــــه‌رمانده‌ی ئازاوبه‌وه‌جــــی هه‌وشارمان کردکه‌ چه‌ندرۆژپێشتــــر بریندار ببوووئینجاچوینه‌ خزمه‌ت کاک مه‌لاحه‌سه‌ن شیــــوه‌سه‌ڵی وتیمی پێـــشره‌و دیاری کـــران ومن له‌گه‌ڵ تیمی پێشــره‌وله‌ پێشه‌وه‌وهێــــزی پێشـــــــمه‌رگه‌وبرینداره‌کانمان به‌دواوه‌ هه‌تاله‌ئاوایی هاتینه‌ده‌ر،له‌خــــــوارئاوایی راوه‌ستاین وبه‌که‌ریمم گوت دانیشن هه‌تادێمه‌وه‌ ، وخێــراگه‌رامه‌وه‌ وله‌ کاک مه‌لاحه‌سه‌ن و پرسیم نه‌فه‌ره‌کان ته‌واون وکه‌س به‌جــــــێ نه‌ماوه‌ ؟ ئیزنمان هه یەحەڕەکەت بکەینن؟فەرمووی برۆن ووریابن، کاتێـــــک دڵنیابووم که‌ته‌واوین وکه‌س به‌جێ نه‌ماوه‌ درێژه‌مان به‌رێگاداوپاش ماوه‌یه‌ک رێگابرین له‌دووئاوی نێوان ئاوایی یه‌کانی کانی ســـووروکانی شیلان،ئێمەی تیمی پێشره‌وله‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک چه‌کدارکه‌چه‌ندیه‌ک سمــی سواریشیان پێ بوو،تێک هه‌ڵه ‌نگووتین وپاش چه‌ندته‌قه‌تفه‌نگ چه‌کــــــــداره‌کان رایانکردو توانیمان ته‌نیا ئه‌سپێک به‌ ده‌سکه‌وت بگرین و درێژه‌مان به‌رێگای خۆمان دا.

kak_sergurd_1


هه‌رئه‌وشه‌وه‌جارێکی دیکه‌ش له ‌نێوان کۆخی حاجی که‌ریم و خوارئاوایی کۆخه‌مامۆچاومان به‌چه‌کدارێک که‌وتووبه‌دیلمان گرت . پاشان له‌سه‌رویستی خه‌ڵکی ئاوایی ئازادمان کرد.پاش پشـــــــوویه‌کی کورتله‌ئاوایـــــی مه‌خمه‌ڵیاوا هاتینه‌ده‌روبه‌ره‌ووشتــــرمـل که‌وتینه‌رێ . له‌سه‌رئه‌وزنجیره‌ته‌پکه‌ی که‌له‌ پشتی بله‌کێوه‌ده‌ست پێده‌کاوبه‌پشت ماڵی وشترمله‌وه‌ به‌ره‌وئاوایی یه‌کانی ، کانی سێوووڵیاوا شۆرده‌بێته‌وه‌ بۆ نزیک جاده‌ی نه‌نۆروسه‌یرانبه‌ند، بۆبانه‌، وهاوکات جاده‌یه‌کی بچووکی ماشێنـیشی به‌سه‌رداده‌هات بۆ ئاوایی وشترمل،داروجه‌نگه‌ڵێکی پڕبوو، له‌سه‌ر ئه‌سڵی جاده‌که‌به‌ره‌ورووی بروێشکانی راوه‌ستاین پشوویه‌ک بده‌ین،به‌رپرسانی نیزامی پێیان باش بووله‌وشوێنه‌ بمێنینه‌وه‌وپرسیان به‌کاک سه‌ر گــــوردکــردبۆمانه‌وه‌وکاک که‌ریمیــش له‌منی پــــــرسی وه‌زعی ئێــــره‌ چۆنه‌وپشتمان کۆیه‌ومنیش بۆم باس کردکه‌پشتی سه‌رمان ئاوایی وشــترمله‌ وئـازاده‌ ومۆڵگه‌ی دوژمنی لێ نیه‌وبه‌ئیشاره‌ئاوایی کانی ده‌وروبه‌رم نیشانداوهه‌م من وهه‌م کاک ناســـــــرگوده‌رزی کوتمان کاکه‌ئێره‌سه‌رئه‌سلی رێگای وشترمله‌بۆمانه‌وه‌مناسب نیه‌و ده‌توانین بچینه‌نێودێ یان پشتی ئاوایی بمێنینه‌وه‌ و به‌هه‌رحاڵ له‌به‌رئیسراری هێندێک که‌س که‌گوایه‌ ماندوون بــــــریاردراله‌وشوێنه‌ماینه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی هێــــــــــز وبرینداره‌کان به‌چه‌ند ده‌سته‌دابه‌ش بوون وهه‌رده‌سته‌ی له‌سه‌رته‌پۆڵکه‌یه‌ک پاش دانانی نیگابان خه‌وتن.کاک سه‌رگــوردوکاک مه‌لا حه‌سه‌ن شیـــوه‌ســه‌ڵــی وکاک تایــرعه‌لیاروکاک ناسرگوده‌رزی وکاک ئه‌بووسه‌قــزی ومن له‌یه‌کێک له‌ته‌پکه‌کانی نێوه‌راست له‌په‌ناشه‌خسێک(زیاره‌ت ،قه‌بر،چاک) ده‌ستمان کردبه‌جێگا خۆشـکردن ،من هیچم پــێ نه‌بـــووپێـی بخه‌وم به‌ناچار چووم تێڕ(تووبه‌ره‌)ی ئه‌سپه‌که‌م هێناوزۆربه‌ زه‌حمــه‌ت سـه‌رم خسته‌لایه‌کی ولاقم کردبه‌لایه‌که‌یتــریدا. ته‌قریبه‌ن ده‌وروبه‌ری کاتژمێری دووونیــــوتادوووچل وپێنچ ده‌قیقه‌ی بــه‌یانــــی بووســرت وخورت په‌یدابووکه‌ ره‌شایی یان له‌نێوداره‌کان بینیوه‌ویا خود ده‌نگه‌ ده‌نگیان گوێ لــێ بووه‌ ،که‌له‌نه‌کاوله‌هه‌موو لایه‌که‌وه ‌بوو به‌ئاوربارانێکی خه‌ست ودایانــگرتین . دەرکەوت دژمن بەدوامانەوەبووە،وئاگای لەحەرەکەت ودانیشتنی ئێمەبووە. پێشــمه‌رگه ‌له‌جێی خۆیان بڵاو بوون ،من له ‌تێڕه‌که‌داگیرم کردبوو نه‌مده‌توانی بێمه‌ده‌روبه‌هه‌ر جۆرێک بووخۆم رزگار کرد،تێـــڕوکۆڵه‌پشتییه‌که‌م ئه‌وه‌نده‌یان گوولله‌ وێ که‌وتبوو به‌حه‌مه‌ل نه‌ما بوون،چاوم گێــڕاکه‌سم به‌ده‌وره‌وه‌ نه‌مابوو بۆیه‌ ده‌ستم داتفه‌نگه‌که‌م له‌سه‌رته‌پکه‌که و‌پاشبەتاڵ کردنی رەگبارێک بەرەودژمن، 15میتـرێک هاتمه‌خـواره‌وه‌ که‌دیـم کاک ناسرگــــوده‌رزی وکاک تایرو کاک ئه‌بوووچه‌ندکه‌سیــتربه‌ده‌وری کاک سه‌رگـــــــورده‌وه‌ن وبه‌ ئاغابانووخه‌ریکن لاقی چه‌پی ده‌به‌ستن ،بۆم ده‌رکه‌وت له‌هه‌وه‌ڵین ره‌گبارداکاک سه‌رگورد بریندار بووه‌.

لەوکاتەداتێروکۆڵەپشتی یەکەم وەبیرهاتەوەکەچەندین گولەیان وێکەوتبوو،ئاخرمن بۆئیحتیات لەبەرلاقی کاک سەرگوردسەرم کردبووە سەرکۆڵەپشتی یەکە،هەردەتگووت بەئانقەست یەکەم دەستڕێژلەسەرگوردوئەندامانی سەرکردایەتی کراوە،شه‌رده‌ستــــی پێــکردئاوری پێــشمه‌رگه ‌ودوژمن له‌پاڵ یه‌کتـری دا،وه‌ک گوتوویانه‌ شه‌و قه‌ڵای مێــــردانه‌،پێشــمه‌رگه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مـوویان ناوچه‌که ‌شـــــاره‌زانه‌بوون به‌ڵام راوه‌ســـــــــتان وبه‌هێـــرش بردنه‌ سه‌رتاریک په‌رستان زۆرزوو ده‌رسێکی باشیان به‌دوژمندا.پێشمه‌رگه‌ کان بوون به‌چه‌ند ده‌سته‌ ،ده‌سته‌یه‌ک له‌ته‌پکه‌کان شه‌ریان ده‌کرد،ده‌سته‌یه‌کیش داکشانه‌ خوارێ وبه چۆمی نێوان وشترمل وبرێشکانی داهێندێک له‌برینداره‌کانیان راگوێست، ده‌سته‌ی سێهه‌م ئێمه‌بووین کاک سه‌رگوردکاک تایرعه‌لیارکاک ئه‌بوو سه‌قزی کاک ناسرگوده‌رزی ومام مــرادپێشمه‌رگه‌یه‌کی ژاوه‌رۆی ســـنه‌که‌له‌وشه‌ره‌دابه‌دیل گـــیرا ومن ، ‌له‌به‌روه‌زعییه‌تی برینی قورسی کاک سه‌رگوردوه‌دوا که‌وتین ونه‌مانتــوانی له‌گه‌ڵ تیمی دووهه‌م بــرۆین له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنــــــــێکی زۆری له‌به‌ررۆیشتـــبوو، بـــــۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر خۆچوو.


پێشـــــینیان گوتـوویانه‌خوێن قه‌ت نابێ به‌ئاو.له‌کاتی له‌سه‌رخـــــۆ چوونی کاک سه‌رگورد کاک تایــــرژیانی لێ تێــک چوودونیـایی لێ تاریک بووبه‌هه‌مووشێــوه‌یه‌ک و به‌هه‌مووزمانێک هاواری سه‌رگــــوردی ده‌کرد کاکه‌ : کاکه‌گـــــیان ، منم تایر ،تکایه‌ چاوت هه‌ڵبێنه‌، کاکه‌ گیان هه‌موومان به‌ده‌وری تۆوه‌ین ، چاو ودڵ پـڕ، به‌ڵام خوێــــــنرێژی جه‌ســــته‌ی کاک که‌ریم هیـــچی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کرا. پاش چه‌ندخـــوڵه‌کێک کاک سه‌رگورد وه‌هـــۆش هاته‌وه‌ وکاک تایر ره‌نـــگی گه‌شایه‌وه‌وهه‌موومان رووناکایی له‌ده‌روونمان گه‌راورێـــگامان درێـــژه‌داوکه‌وتینه‌ شوێن تیـــمی برینـداره‌کــــان،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌تازه‌دره‌نــگ ببــــوو،ئه‌وان به‌رله رووناکبــــوون ئه‌ومه‌سیــــــــــره‌یان بریبوو،به‌ڵام ئێمه‌به‌رووناکی وله‌ژێرئاوری چه‌که‌قورس وسووکه‌کانی دژمن که‌ له‌هه‌موو به‌رزایی یه‌کان دامه‌زرابووده‌بووئه‌ورێگایه‌مانبریبایه‌،کاک تایروکاک فەتتاح عەبدولی ومام مرادله‌پێشه‌وه‌ بۆدڵنیایی رێگاکەرۆیشتن ولێمان دورکەوتنەوە ، کاک ناسرگودەرزی بەشوێن ئەواندا ، من لغاوی ئه‌سپه‌که‌م راده‌کێشاکه‌کاک سه‌رگوردی له‌سه‌ر بوو وکاک ئه‌بووش له‌پشته‌وه‌ ده‌نگی ئه‌سپـــه‌که‌ی ده‌دا. ماوه‌یه‌ک ئه‌وشیـــووئه‌م دۆڵمان کـــــردوهه‌تاگه‌یشتـــینه‌ سه‌رپێـــچێک و ئاودرێکی قوڵ بوو، دەبوولێی بپەرینەوە ،لەگەڵ ئەبووهەرچی هەوڵماندائه‌سپه‌که‌ نه‌ده‌په‌ریوه‌وسێ که‌س مابووینه‌وه‌ له‌بوردی چه‌کی دژمن دابووین، به‌ناچارعه‌رزی کاک سه‌رگوردم کردتوند خۆت بگره‌ نه‌که‌وی یه‌خواره‌وه ‌وبه‌ ئه‌بووم کـوت وه‌ره‌ئه‌وبه‌ری خه‌ندقه‌که‌ولغاوه‌که‌ی بکێشه‌ومن له‌ پشته‌وه‌به‌شه‌ق له‌گوونی ئه‌سپه‌که‌ده‌ده‌م . کاک سه‌رگورد فه‌رمووی وریابه‌ئه‌سپه‌که‌لێت نه‌دا. به‌ هه‌موو هێزی خۆم شه‌قێکم له‌گوونی ئه‌سپه‌که‌دا وئه‌سپ بازی داوزۆری نه‌مابوو ئه‌بوو وه‌بن خۆی بدا.

shehid_sergurd1

نه‌جاتمان بووبه‌دۆڵێکی دابه‌ شوێنی کاک تایروکاک ناسرگودەرزیداره‌وپشتی وشترمل وه‌سه‌رده‌که‌وتین ، ئێستازۆردورنه‌که‌وتبووینه‌وه‌که‌ له‌ به‌رزایی یه‌کانی برێشکانی تفەنگێکی 106 یان پێوه‌ناین وله‌نزیک کاک ناسرکەپەنجامیترێک دورلەئێمە که‌وت،کاک سه‌رگورد فه‌رمووی ئه‌وەتفەنگی ١٠٦ه‌ وزووبڕۆن ئه‌گینالێمان ده‌ده‌ن. چه‌ند ده‌قه‌یه‌کی پێ چـووله‌گه‌ڵ زرمه‌ی تۆپی دووهه‌م هه‌موومان به‌سه‌ریه‌ک داکه‌وتین .تۆپه‌که‌ وه‌ته‌پڵـی سه‌ری ئه‌بووسه‌قـزی که‌وتبوو وته‌نیا پێستی سه‌روچــاوی مابوو،کاک سه‌رگووردجارێـــــــکی دیکه ش له‌ پشت وزگ و که‌له‌که‌وه‌ بریـنداربوویه‌وه‌، ئه‌سپه‌ که‌ ورگ وریخۆڵه‌ی هاتبۆده‌ره‌وه‌،منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆپه‌که‌فرێ دام وبەتەواوی تاسابوومم له‌دوو جێگاوه‌ برینداربووم ته‌پ وتۆزێکی زۆربوو،نه‌مده‌توانی هه‌ستم ، هه‌مووله‌شم قورس وکوترابوو، هه‌رچۆنێک بوونیوه‌ به‌گاگۆڵکه‌و نیوه‌به‌پێوه‌خۆم گه‌یانده‌وه‌ کاک سه‌رگــورد،برینی من زۆرکه‌متر بووو هه‌ربۆیه ‌وه‌زعی من باشـــــتربـــوو.

ره‌نـگی روخــساری له‌به‌ر خوێنــڕێژی زۆرگــۆڕابوو،به‌لێــــوه‌ له‌رزه‌یه‌که‌وه‌ فه‌رمووی زێڕه‌گیان تۆباشی ئه‌دی ئه‌بوو،چاوێکی بۆگـێڕا،فه‌رمــووی کـواکاک تایر ئاگاتان لێی بـێ وپێ بڵێن وریایی عه‌ینه‌که‌کانی بێ ئه‌و بۆشه‌وچاوی زۆرزه‌عیفه‌، کوتم کاکه‌ هه‌مووباشن وه‌ره‌کۆڵم زووکه‌، فه‌رمووی نا،تۆ نامتوانی من تازه‌ ته‌واوبووم تۆ برۆ،ده‌ستم برده‌به‌ر پشتی راستی بکه‌مه‌وه‌، مسـتم پڕبووله‌خــوێن،ده‌ستی چه‌پیم خسته‌سه‌رشانم وله‌سه‌رچــۆک ویستــم له‌کــۆڵــی بکه‌م به‌ســه‌ر لاشانمدا به‌ربۆوه‌. به‌نیـــوه‌ده‌نگێـــکی ناته‌واوفه‌رمـــووی تۆبـڕۆلێت ده‌ده‌ده… وقسه‌که‌ی ته‌واونه‌کرد وگیانی به‌خاکی پیرۆزی کوردستان سپارد. له‌سه‌رعه‌رزه‌که‌درێـــژم کردو رووخساری جوانیم ماچ کرد،هەستم کرد ددانم شکاوە،کەچاوم لێ کردخۆڵ وخیزی سەر روومەتی فەرماندەکەمە.

پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌سناد وره‌مــزی بێسیمی کۆمیتــه‌ناوه‌نـــدی و پووله‌کانم له‌گیرفانی ده‌رهێناوخستمه‌ناوجامانه‌یه‌که‌وه‌ به‌ هێندێک گیاو خــۆڵ دام پــۆشی ، گه‌رامه‌وه ‌سه‌رئه‌بووودیتـــم ئه‌بووسه‌ری پێــوه‌نه‌ماوه‌وهه‌رله‌ڕێــوه‌ شه‌هیـدبووه‌. بەگریان وبە نارەحەتی به‌دۆڵه‌ که‌داورده‌ورده‌ هه‌ڵکــشام به‌دڵــی پــڕه‌وه‌ بیــــرم له‌قســه‌کانی کاک دوکتـــــــور ده‌کــــرده‌وه‌ که‌ فه‌رمـووی وه‌ک ئه‌مینـدارێکی باش ئاگاتان له‌ سه‌رگــوردبێ .گه‌یشتمه‌ سەربەرزایی یەکە وچاوم گێڕا کاک تایـــر وکاک فەتتاح پێکەوەلەپشت بەردێک سەنگەریان گرتبوو کاک ناسریش وەک شێری برینداربۆرزگارکردنی سەرگوردپاش شەڕێکی ئازایانە بەتاقی تەنیابەرزایەیەکی زۆر ئەستەمی زاڵ بەسەرئێمەدابەدەستەوە گرتبووو چاوەڕوانمان بوو کە منی بەتەنیا بینی بەسەرتاپالەشی خوێناوی ودڵ پڕەوە کووتی نارەحەت مەبە زۆر جوان چاوم لێت بوو،بەووەزعەی هەتەئەوەی دەبووبیکەیت کردت،دڵنیابەحیزب شانازیت پێدەکات.هەمووئه‌مانه‌تی یه‌کانی کاک سه‌رگوردم داده‌ستی کاک تایروجه‌ریانه‌که‌م پێ گووت بۆم گێــڕایه‌وه‌که‌کاک سه‌رگــورد شه‌هید بووه‌ .

له‌دوانیــوه‌رداهێـــزی پێشمه‌رگه‌ی حیـزب به‌هاوکاری ده‌سته‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات که‌له‌و ده‌وروبه‌رانه‌ مابوونه‌وه‌و فه‌رمانده‌که‌یان کاک عه‌لی عه‌زیزی بوودوژمنیان له‌هه‌مووقۆڵه‌کانه‌وه‌تێک شکاندو ناچاربه‌پاشه‌ کشه‌یان کرد.ئێوارێ تاریکانێ پۆل پۆل پێشمه‌رگه‌کان هاتنه‌خواروله‌ئاوایی ناوه‌ وکۆخه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبوونه‌وه‌و به‌ هیـمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تەرمی شه‌هیده‌کان ته‌سلیم به‌خاک کران. پێویسته‌ بگوترێ که‌رژیم ئاماده‌گی ته‌واوی هه‌بــوو و ده‌یــزانی ئێـمه‌له‌ومه‌ســــیره‌وه ‌ره‌دده‌بـــین وهه‌ر بۆیه‌ له‌زۆرگــوند ودۆڵ وشوێنه ‌ئه‌سته‌مه‌کان نیــرووی دانابـوو،حـه‌ق وایه‌که‌ هاوسه‌نــگه‌ر‌انی شه‌هیدان سه‌رگـــوردکه‌ریم عه‌لیار ئه‌بووسه‌قزی سوله‌یمان مام پـیرۆت وهه‌مــزه‌ی قاره‌مان وهه‌مووشه‌هیـدانی سه‌ربه‌رزی دێمۆکرات هاوکاری وهاو خه‌می شێــخی دڵســۆزی ئاوایی نــاوه‌ له‌یادنه‌که‌ن .

هه‌روه‌ک ئه‌مــــن قه‌ت چــاکــه‌ ودڵســـۆزی وخه‌مـــخۆری ماموستـــاوفه‌رمانــده‌م کاک مه‌لاحه‌سه‌نی شیـــوه‌سه‌ڵــی له‌یادناکــه‌م وله‌ سه‌ختترین شه‌رایه‌تدامنی سواری یه‌ک سمه‌که‌ی خۆی کرد بۆخۆی به‌ پێیان قه‌دپاڵه‌کانی ده‌پێوا. هه‌زاران ســڵاوله‌وشه‌هیده‌سه‌ربه‌رزانه‌ وهـه‌زاران سڵاویش له‌وقــاره‌ مانانه‌ی که‌نه‌یانهێشت دژمـن به‌هه‌مووئاواته‌کانی بگات . سڵاوله‌وقاره‌مانانه‌ی که‌ئێستاله‌ژیانداماون به‌ڕێزان کاک مه‌لاحه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی ،کاک عه‌لی عه‌زیــــزی،کاک تایرعه‌لیار،کاک ناسرگوده‌رزی،کاک عومه‌رباڵه‌کـــی ،کاک حوسێن په‌یره‌وان ،کاک غه‌فـورواوی،کاک خدرخانه‌ی،کاک عه‌لی بشاسبی ،کاک برایمی عه‌لی پور ومام ئــه‌وله‌ پیـــری ناوسه‌نگه‌ری هه‌وشــار. داوای لێبــوردنیش له‌هه‌مووئه‌وکه‌سانه‌ده‌که‌م که ‌نێوه‌ کانیانم له‌بیرچووه‌ .

kak_sergurd_4

محەممەد تەهامی. شەهید سەرگورد. شەهید ئەبوو سەقزی

کاتێک بەهیمەتی پێشمەرگەکان هێزوبریندارەکان گەیشتینەوە سەرکردایەتی وئێمەی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی کانی مێوکراین ، رۆژی دواتری ڕێبەری هەمیشە زیندووم دوکتورقاسملوو بۆخۆی بۆسەردانی بریندارەکان هاتەنەخۆشخانەوسەرەخۆشی لەهەموومان کردو دڵخۆشی داینەوەفەرمووی گەورەی دێمۆکرات لەزۆرشت دایە کەیەکیان شەهیدبوونی وەک یەکە ئەگەرقارەمانی وەک هەمزەوسولەیمان شەهیددەبن ئەبووسەقزی وسەرگوردەکەی کومیتەناوەندی دەست لەئەستۆیان دەکەن.پاش کاک دوکتورهەمووئەندامانی دەفتەری سیاسی بەڕێزان دوکتور شەرفکەندی،کاک مستەفاهجری،کاک حەسەن رستگار،کاک هاشم کەریمی و… هاتنەسەردانمان ودڵنەواییان داینەوە، من بۆجارێکی دیکەش پڕ بەدڵ سپاسیان دەکەم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی