جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌ودای له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌یه و بابه‌تی سه‌ره‌كیی سه‌وداكه‌ش، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه. بایك، رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له به‌رامبه‌ر هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتدا، به حكوومه‌تی تاران فرۆشتووه.
پێش له دروستبوونی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانه‌وه (پژاك)، سه‌ودا له نێوان په‌كه‌كه و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و حزبه و پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده)، هاوپه‌یمانی و مامه‌ڵه‌كه زیاتر بووه.
بایك، له دۆڵی “مارا” ناسراو به “شه‌هید هاروون”، پیلانه نوێیه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد. ساڵی 2003، كێشه‌ی نێوان فه‌رهاد ئۆجه‌لان (عوسمان ئۆجه‌لان) و هه‌ڤاڵ جومعه (جه‌میل بایك)، گه‌یشته ترۆپكی خۆی. ئه‌وكات، عوسمان ئۆجه‌لان داوای ریفۆرمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو په‌كه‌كه‌دا ده‌كرد و جه‌میل بایكیش به ته‌واو هێزه‌وه، دژایه‌تی ده‌كرد.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ئۆجه‌لان داوای دامه‌زراندنی حزبی بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان كرد و له‌و نێوه‌شدا پێشنیازی دامه‌زراندنی پژاكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، به‌ڵام جه‌میل بایك و دۆڕان كالكان (عه‌باس) كه‌وتنه دژایه‌تیی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئۆجه‌لان.
چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پژاك كه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه به‌سترا، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه “جه‌میل بایك و باڵه‌كه‌ی، دژایه‌تیی دامه‌زراندنی پژاكیان كرد و هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌بوو كه نه‌یانده‌توانی له رێگه‌ی ئه‌و حزبه‌وه دژایه‌تیی ئێران بكه‌ن، چونكه چه‌ندین ساڵ بوو هاوكاری نزیكیان به یه‌كه‌وه هه‌بوو”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پژاك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌مه‌زرا، له كۆی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره، ته‌نیا 16 كه‌سیان رۆژهه‌ڵاتی بوون. ئه‌ندامه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی كۆنگره، له جه‌میل بایكیان دووپات كردبووه‌وه ئه‌گه‌ر دژایه‌تیی دامه‌زراندنی پژاك بكات، ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت و ده‌چنه باڵی عوسمان ئۆجه‌لانه‌وه.
جه‌میل بایك، داوای ئه‌ندامه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی قبووڵ كرد، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك.
مه‌رجه‌كانی بایك ئه‌وانه بوون، “نابی سه‌رۆكی پژاك له نێو ئه‌ندامانی چه‌كداری شاخدا هه‌ڵبژێردرێت و ده‌بێ نیشته‌جێی ئه‌وروپا بێت. ده‌بێ پژاك له هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا، پابه‌ندی فكر و سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه بێت. هێزه چه‌كداری پژاك سه‌ر به هێزی پاراستنی گه‌ل بێت (واته باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه). نابێ پژاك هیچ داهاتێكی ئابووریی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت. له په‌یڕه‌و و پرۆگرامیدا باس له رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كرێت”.
كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پژاك له 31ی ئاداری 2004 كۆتایی پێ هات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆژی 4ی نیسانیان كرده رۆژی دامه‌زراندی ئه‌و حزبه. 4ی نیسان، رۆژی له دایكبوونی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری به‌ندكراوی په‌كه‌كه‌یه.
مانگێك زیاتر تێپه‌ڕی و په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له دامه‌زراندنی پژاك نه‌كرد و 45 رۆژی دوای دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه، له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی سه‌ر به په‌كه‌كه، زۆر به ساده‌یی و به خێرایی، ئه‌و هه‌واڵه بڵاو بووه‌وه.
جه‌میل بایك، 6 مانگ دوای دامه‌زراندنی پژاك، هه‌موو مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا سه‌پاند و داوای جێبه‌جێكردنی كرد.
له 24ی ئه‌یلوولی 2004، پژاك پلۆنیۆمی به‌ست و دوای كۆتاهاتنی، لێكترازان له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا رووی دا. له‌و 16 رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی كه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پژاك بوون، 13 كه‌سیان وازیان له‌و حزبه هێنا و ته‌نیا عه‌بدوڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، ئه‌سه‌د ته‌هماسبی (زاگرۆس) و ئاراس ئورومیه، له ریزه‌كانی پژاك و په‌كه‌كه‌دا مانه‌وه.
دوای ئه‌و لێكترازانه و له هه‌مان ساڵدا، پژاك كۆنگره‌ی نائاسایی به‌ست و تێیدا بڕیاری دا كه هێزی سه‌ربازی بۆ ناو قووڵایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بنێرنه‌وه.
به‌شێك له‌و ئه‌ندامه رۆژهه‌ڵاتییانه‌ی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پژاك كه دواتر له‌و حزبه جیا بوونه‌وه، وه‌ك خۆیان ئاشكرای ده‌كه‌ن، چه‌ندین جاران هه‌وڵی كوشتیان دراوه و ته‌نانه‌ت یه‌ك له‌وانه برینداریش بووه. ئه‌وان، نهێنییه‌كانیان بۆ رۆژنامه‌ی “وشه” ئاشكرا كرد، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسیی سه‌ر ژیانیان، نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه، دووپاتیان كرده‌وه كه “بڕیاری كۆنگره نایاساییه‌كه‌ی پژاك بۆ ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌نیا حاڵه‌تی نمایشی و شانۆیی هه‌بووه و خۆڵ له چاوی خه‌ڵككردن بوو”.
ئه‌وان، باس له شێوه‌ی په‌روه‌رده له نێو پژاك و په‌كه‌كه‌دا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌رده‌وام له ئه‌ندامانی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه “ئێوه ئه‌لته‌رناتیڤن (جێگره‌وه)”. ئه‌ندامێكی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پژاك ده‌ڵێ، “مه‌به‌ستی ئه‌وان له ئه‌لته‌رناتیڤ ئه‌وه‌بوو كه ئێمه ده‌توانین جێی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵات بگرینه‌وه و بیانسڕینه‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یش عه‌بدوڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دیان كرده سكرتێر. ئه‌وان ده‌یانگوت حاجی ئه‌حمه‌دی پێشتر دیموكرات بووه، بۆیه زۆر باش ده‌یانناسێ و ده‌توانێ به باشی دژایه‌تییان بكات”.
سه‌وادێكی نوێ
كاتێك شه‌ڕی ناوخۆیی سووریای گرته‌وه، حكوومه‌تی تاران وه‌ك نزیكترین هاوپه‌یمانی دیمه‌شق، كه‌وته‌خۆ و پیلانێكی نوێ له‌و وڵاته‌دا و به‌تایبه‌ت رۆژئاوای كوردستان، جێبه‌جێ كرا.
په‌كه‌كه كه له سووریا له دایك بووه، زۆری هه‌وڵ دا خۆی بخزێنێته ناو رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هاوكاری و هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئێران، پێویستیان به گڵۆپی سه‌وزی تاران هه‌بوو.
پیلانه‌كه جێبه‌جێ كرا و سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه كوردییه‌كان كشایه‌وه و هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه (پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك) بێ هیچ ته‌قه‌یه‌ك، شوێنی ئه‌وانی گرته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا، كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ندێ مه‌رجی بۆ په‌كه‌كه هه‌بوو.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی “وشه”، په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه لا ده‌ده‌ن. ئێران له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ی كرده فه‌رمان كه ده‌بێ، پژاك له چیای جاسوسان و به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل تا حاجی ئۆمه‌ران، بكشێته‌وه و سوپای ئێران به درێژایی سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان له‌و شوێنانه، رێگه دروست بكات.
مه‌رجێكی تری ئێران ئه‌وه‌بوو كه په‌كه‌كه له‌و شوێنانه‌ی پژاك لێی كشاوه‌ته‌وه، جێگیر بێت و رۆڵی “پشتێنه‌ی ته‌ناهی” ببینێت.
كه‌سانی نزیك له په‌كه‌كه، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستی ئێران، سنوورداركردنی جموجۆڵی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن دزه بكه‌نه‌وه قووڵایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
پیلانێكی نوێ
له كۆتاییه‌كانی ئایاری رابردوودا، شه‌ڕ له نێوان هێزێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و په‌كه‌كه له ناوچه‌ی كێله‌شین رووی دا. له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی دیموكرات شه‌هید و 3ی تر بریندار بوون.
په‌كه‌كه دووپاتی كردبووه‌وه كه ده‌بێ دیموكرات به ئاگاداری و پرسی ئه‌وان، له ناوچه سنوورییه‌كانی جێگیر بێت. په‌كه‌كه و دیموكرات به نێوانگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه و له‌و رۆژه‌یدا دووه‌م كۆبوونه‌وه كرا، پژاك به‌یاننامه‌یه‌كی “توند”ی بڵاو كرده‌وه و تێدا هه‌ر دوو دیموكراتی به “ئه‌حزابی زه‌رد” و “پاشكۆی بارزانی” ناو هێنان.
سه‌رچاوه‌كانی “وشه” ئاشكرای ده‌كه‌ن كه “په‌كه‌كه به‌و كاره‌ی دیموكرات تووشی شۆك بوو و پێیان وابوو ئه‌گه‌ر دیموكرات جووڵه‌یش بكات، ده‌چێته ئه‌و شوێنانه كه پژاكی لێیه. په‌كه‌كه نایه‌وێ له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستاندا له‌گه‌ڵ هیچ هێزی رۆژهه‌ڵات تووشی شه‌ڕ بێت، چونكه له زیانی ئه‌واندایه. ئێسته په‌كه‌كه به راوێژی ئێران، به‌شێك له ناوچه سنوورییه‌كانی چۆڵ كردووه و هێزی پژاكیان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جووڵاندووه و پیلانیان بۆ شه‌ڕی نێوان پژاك و دیموكراته‌كان داڕشتووه”.
جه‌میل بایك له ویكپیدیا
جه‌میل بایك (1951 – ئه‌لازیغ)، ناسراوه به جومعه و یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌یه. بایك له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی په‌كه‌كه (ساڵی 1978) پۆستی باڵای پێ درا و تا ساڵی 1995 وه‌ك دووه‌م كه‌سی ئه‌و حزبه ده‌ناسرا.
ئه‌و، له ساڵی 1990 به‌پرسی ئاكادیمیای “مه‌عسووم كركماز” بوو. ئاكادیمیاكه له دۆڵی به‌قا و له ژێر كۆنترۆڵی سووریادا بوو. بایك، ساڵی 1995 بوو به فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه.
دوای گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، كێشه له نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا دروست بوو. جه‌میل بایك و موراد قه‌ره‌یڵان كه‌وتنه به‌ره‌یه‌ك و عوسمان ئۆجه‌لان، نه‌زمه‌دین تاش و كانی یه‌ڵماز كه‌وتنه به‌ره‌یه‌كی تره‌وه و دواتر ئه‌و سێ كه‌سه له په‌كه‌كه جیا بوونه‌وه.
له‌وكاته به‌دواوه، بایك و قه‌ره‌یڵان به یه‌كه‌وه سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك باهۆز ئه‌رده‌ڵان بوو به فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی ئه‌و حزبه، پێگه‌ی بایك له لاوازیی دا.
له‌وكاته‌دا بایك وه‌ك رێبه‌رێكی سیاسی رۆڵی ده‌گێڕا و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
بایك وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر به كێشه ده‌ناسرێ و تۆمه‌تباره به كوشتنی زیاتر له 300 ئه‌ندامی په‌كه‌كه له ساڵی 1980. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ره‌خنه‌ی له توانایی سه‌ربازیی جه‌میل بایك هه‌بووه. ده‌گێڕنه‌وه له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه گوتوویه‌تی “بایك زیاتر حه‌زی له هێڵی پشته‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕه نه‌ك له هێڵی پێشه‌وه”.