"an independent online kurdish website

21-6-2015 نزیكه‌ی‌ دووهه‌فته‌ به‌ر له‌ئێستا زه‌نگی‌ مۆبایله‌كه‌م لێیداو كه‌سێك به‌ناوی‌ سه‌ردار ره‌سول خۆی‌ پێناساندم‌و گوتی‌: رۆژنامه‌نووسێكی‌ ئێرانی‌ له‌هه‌ولێره‌و ده‌یه‌وێت بتبینێت,zirek-kemal

رۆژی‌ دواتر هه‌ردووكیان له‌باره‌گای‌ راگه‌یاندنی‌ حزب هاتنه‌لام, كه‌سه‌یری‌ روخسارو شێوازی‌ دانیشتنی‌ ئێرانیه‌كه‌م كرد زانیم رۆژنامه‌نووس نیه‌و بگره‌ پیاوی‌ ده‌زگا نهێنی‌‌و هه‌واڵگرییه‌كانه‌, به‌بێ پێشه‌كی‌ پێی‌ گوتم به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ ئێستا من له‌شوێنێك دانیشتووم ئالاَی‌ چه‌كوش و داسی‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌, له‌كاتێكدا فیكری‌ كۆمۆنیست له‌هیچ شوێنكی‌ دنیادا نه‌ماوه‌.

گوتی‌: ئه‌وه‌شم بیستووه‌ تۆ كه‌سێكی‌ چالاَك‌و دیاری‌ كوردستانی‌, ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كردن‌و منیش وه‌كو پابه‌ندبوونم به‌عورفی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ كورده‌واری‌ به‌وردی‌ گوێم لێی‌ گرت, دواتر گوتی‌: قسه‌و هه‌ڵوێست‌و كرداره‌كانی‌ (ئاغای‌ مه‌سعود بارزانی‌) به‌مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان نازانی‌؟ گوتم وه‌كو؟ گوتی‌: (دوای‌ ئه‌و فڕوفێڵ‌و چاوبه‌سته‌كی‌‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی‌ رای‌ گشتی‌ دنیا توانی‌ چه‌كداره‌كانی‌ خۆی‌ به‌نێو توركیادا بنێرێته‌ كۆبانی‌‌و به‌هانای‌ كورده‌كانی‌ ئه‌وێوه‌ بچێت), ئێستا خه‌ریكی‌ ئه‌وه‌یه‌ پۆل پۆل دوژمنانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران چه‌كدار ده‌كات‌و به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ ئاژاوه‌ ده‌یانێرێته‌ سه‌ر سنوورو ناوخاكی‌ ئێران, واده‌زانێت ئه‌وه‌ش ناردنی‌ چه‌كداره‌ بۆ كۆبانی‌, ئاغای‌ بارزانی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ خۆی‌ وه‌كو دۆستی‌ توركیا نیشانده‌دات‌و له‌ژێره‌وه‌ش په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌‌و نه‌یارانی‌ توركیادا هه‌یه‌, كاتی‌ خۆشی‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ هه‌شتاكاندا ئاغای‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ خۆی‌ وه‌كو دۆستی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران نیشانده‌داو له‌ژێره‌وه‌ش پاڵپشتی‌ كورده‌ یاخی‌ بووه‌كانی‌ ده‌كرد, منیش پێم گوت: له‌ئادابی‌ مێوانداری‌‌و قسه‌كردن بزانه‌و فڕوفێڵ مه‌خه‌ پاڵ هیچ كه‌س, كاك مه‌سعود بارزانی‌‌و مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌ دووپیاوی‌ گه‌وره‌ی‌ مێژووی‌ سیاسی‌ ئێمه‌ن, ئه‌وه‌ی‌ تۆش به‌ دوژمنانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ناویان ده‌به‌یت خه‌باتگێڕو نوێنه‌ری‌ ئامانج‌و خواسته‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردن له‌رۆژهه‌لاَت.

كاتی‌ خۆشی‌ له‌سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ به‌عسدا كوردستان لانكه‌ی‌ هه‌زاران كه‌س له‌ئوپۆزسیۆنی‌ عێراق بوو كه‌ئێستا جڵه‌وی‌ حوكمڕانی‌ عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌‌و به‌وێنه‌ی‌ سه‌دام ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن, دواجار گوتی‌: (ده‌بێت ئێوه‌ به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكه‌كه‌تان ئاغای‌ بارزانی‌ ئه‌و راستیه‌ بزانن كۆبانێ‌ كۆبانێیه‌‌و مهاباد مهابادو هه‌ولێریش هه‌وڵێره‌, ئه‌گه‌ر واز له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ژێر به‌ژێرانه‌ نه‌هێنن, توركیا و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران شه‌ڕ ده‌خه‌نه‌ ناو ماڵی‌ بارزانی‌ له‌هه‌ولێرو سه‌ری‌ ره‌ش‌و شوێنه‌كانی‌ تر), منیش دۆستی‌ ئێوه‌م  بۆ خوا  به‌تۆی‌ ده‌ڵێم, دواتر زانیم ئه‌و پیاوه‌ ئێرانیه‌ ناوی‌ (سالح سلحشور)ه‌و كار به‌ده‌ستێكی‌ به‌شی‌ هه‌واڵگریه‌ له‌كۆشكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران, من ئه‌و شتانه‌ی‌ ناوبراوم به‌جددی‌ وه‌رگرتووه‌ هیوادارم سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیش ئاوا وه‌ریبگرێت.

سەرچاوە: خەندان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی