"an independent online kurdish website

لە لایەن کۆمیتەکانی سەر بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ، چەند هەواڵێکمان لە سەر چالاکیەکانیان بە دەست گەیشتووە. pdki-yadi-parti-2015-0

دەقی هەواڵەکان

کومیتەی هاوکاری و کومیتەی حیزبی دێموکرات بە هاوبەشی بەبۆنەی ١٦ی ئاب سەردانی لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم کرد.

شاندێکی هاوبەشی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان و کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، بە بۆنەی ١٦ی ئاب ٦٩هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان ” عێراق” سەردانی لێژنەی سویدی ئەو پارتەیان لە شاری ستۆکهۆڵم کرد و لەگەڵ پێشکەش کردنی چەپکەگوڵ لە نزیکەوە پیرۆزبایی ئەو یادە مێژووییەیان گەیاندە بەرپرسان و ئەندامانی ئەو پارتە لە وڵاتی سوید.

شاندی هاوبەشی کومیتەی هاوکاری و کومیتەی حیزبی دێموکرات لەو سەردانەدا پەیام خۆیان گەیاندە دەستی بەرپرسانی لێژنەی پارتی کە لە پەیامەکەیاندا وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی هیوایان خواستبوو کە لە راستای خزمەتی نەتەوەیی و نیشتمانیدا درێژە بە پێوەندییەکانیان بدەن و هاوکاتیش جێگە و پێگەی ئەو پارتە لە رابردوو و ئێستای گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراقدا بەرز نرخێندرا.

لێژنەی سویدی پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ پیرۆزکردنی ئەو یادە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی ئابی ٢٠١٥ی زایینی لە شاری ستۆکهۆڵم لە کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئێوارە، پێشوازی کرد لە نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، کەسیایەتییەکان و ناوەندە کەلتورییەکان.

 

کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان

کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- سوید

١٧ ـ ٨ ـ ٢٠١٥

pdki-yadi-parti-2015-1

………..

بە بەشداری ئەندامان و دۆستانی حدکا، کۆبوونەوەیەک لە شاری کاڵماری وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ ـ ٨ ـ ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی کاڵماری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی کۆکردنەوەی یامەتی مادی بۆ بنەماڵەکانی سەر بە حیزبی دێموکرات لە باشووری کوردستان کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامان، دۆستان و بنەماڵە حیزبییەکانی حدکا لەو شارە  بەڕێوە برد.

 ئەو کۆبوونەوەیە لە دوو بڕگەی سەرەکی پێک هاتبوو.

بڕگەی یەکەم: باسێک بوو لەسەر وەزعییەتی ئێستای حیزب و بنەماڵە حیزبییەکانی دانیشتووی باشووری کوردستان و گیروگرفتەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو هەلومەرجە نالەبارە و هەروەها ئەو قەیرانە داراییەی کە باڵی بەسەر هەرێمی کوردستاندا کێشاوە و نەبوونی ئیش و کار و کز بوونی باری ئابووری پێشمەرگە قارەمانەکان.

 

لە بڕگەی دووهەمدا: باسێک لەسەر یادی ٧٠ ساڵەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا، کە لە درێژەی ئەو باسەدا، پاش ئەوەی کورتەیەک لە مێژووی پڕ لە شانازی و پرشنگداری حیزبی دێموکرات خرایە بەر باس، ئاماژە بە ڕێکەوت و شوێنی ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی حدکا کرا، کە کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید بەو ئەرکە هەڵدەستێت و لە  ٢٢ ـ ٨ ـ٢٠١٥ لە ” سۆڵنا هاڵن” لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەی دەبات.

لەو پێوەندییەدا کومیتەی کاڵماری حدکا داوای لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد کە هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ بەشداری کردن لەو یادە مەزن و پیرۆزەدا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کاڵمار

١٧ ـ ٨ ـ ٢٠١٥

kalmar-pdki-2015-08-15-1

….

بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەیەك بۆ ژنان و لاوان لە وڵاتی سویس

 

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 15.08.2015 لە شاری بیل لە وڵاتی سویس كۆبوونەوەیەك بۆ ژنان و لاوان بەرێوە چوو.

 سەرەتای كۆبوونەوەكە بە خۆلەكێك بێ دەنگی  بۆ رێز گرتن بۆ شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد،پاشان لە لایەن كامران رەسوڵی بەرپرسی گشتی كومیتەی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران باسێكی وردی لە سەر دۆخی ژنان و گیر و گرفتەكانی بەردەم ئەو توێژە لە كۆمەڵگا  و ھەر وەھا ئەو گرفتانەی كە لەماوەی ساڵانی ڕابوردوو ڕووبەڕوی ژنانی كورد بوەتەوە خستە ڕوو، بە دوای ئەوە دا ئامانجی كۆبوونەوەیەكی بۆ بەشدارانی كۆبوونەوەكە خستە ڕوو،بە  دوای ئەوە دا  بەشدارانی كۆبوونەوەكە ڕِاو بۆچوونی  خۆیان لە پێوەندی لە گەڵ ژنان دا ھێنا بەرباس،لە كۆتایی بەشی یەكەم دا دەستەیەكی كاتی بۆ یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران دیاری كرا.

بە دوای ئەوە دا لە بەشی دووھەم دا كە تاێبەت بوو بە لاوان سەرتا لە لایەن  ڕامیار خادەمی نۆێنەری بەشدار لە كۆنگرەی 8ی لاوان بە وردی باسێكی لە سەر كۆنگرەی 8ی لاوان و ئەو ئاڵوگۆڕانەی كە لە كۆنگرەدا كران بۆ بەشدارانی كۆبوونەوەكە باس كرد ناوبراو لە درێژەی پێشكەش كردنی ڕاپۆرتەكەی دا تیشكی خستە سەر ئەو ھەنگاوانەی كە لە داوھاتوودا پێویستە یەكیەتی لاوان بیگرێتە بەر،بە دوای قسەكانی ناوبراو بەشێكی بەرچاو لە لاوان ڕاو بۆیوونی خۆیان لە سەر لاوان و ڕێكخراوی لاوان بە گشتی خستە روو.

شایانی باسە كە كۆبوونەوەك لە لایەن لاوانەوە پێشوازیەكی باشی لێكرا  وھەر لەو كۆبوونەوە دا بەشێك لە دایك و باوكی لەوەكانی بەشدار بوون

كۆبوونەوەلە دوای 3 كاتژمێر كوتایی پێھات.

jnan-lawani-demokrat-suis-2015-08-15-1

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی